بـەڵـێـنـی سـیـاسـیـەکـان وەک نـوسـیـنـی سـەر سـەهـۆڵ وایـە

وتار/ 02/11/2018 772 جار بینراوە

ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

بـەڵـێـنـی سـیـاسـیـەکـان وەک نـوسـیـنـی سـەر سـەهـۆڵ وایـە

ڕەوەنـد عـبدڵلە حـمـە


سیاسیە بازرگانەکان چەندین بەڵێن و دروشمی بریقەداریان بەکاردەهێنا گوایە دنیا لەسەر دەستی ئەوان دەبێتە بەهەشت و ئازادی و دادپەروەری، کە هەموان لەسایەیدا بە خۆشگوزەرانی و بەختەوەری بژین لەدوای دەیان ساڵ سەرگەرمکردنی خەڵک بەم بەڵێنە بریقەدارانە، لەچەند گۆڕانکاریەکی ڕووکەشی زیاتر هیچیان نەکردووە، تەنیا دەسەڵاتی خۆیان قایمتر کرد، بۆ ئەوەی سامانی دزراوی کەڵەکەبوویان بپارێزن لێرەدا کۆمەڵگا بۆ ماوەیەکی درێژ چاوەڕێی گۆڕانێکبوون بە قازانجی ئەوان، کەچی بەشی ئەوان بە تایبەتیش کەمدەرامەتەکان، هەر هەمان چەوساندنەوەو کۆیلایەتی بوو ئیتر ڕووی ڕاستەقینەی سیاسیە بازرگانەکان بەڕوونی دەر کەوتووە،  ڕوون بووە کە ئەوانە نەک هەر دیموکرات و ئازادیخواز نین، بەڵکو دیکتاتۆر و خوێنڕێژن هەر بۆیە چیتر پێویت ناکات گویان لێ بگیرێت ئەوەشی دوایان کەوتوون و بەرگرییان لێدەکەن بۆ بەرژەوەندی ئابووری دوایان کەوتوون، ئەمەش بۆخۆی کارەساتە ئەم کۆمەڵەیە هۆکارێکن بۆ مانەوەی سیاسیە بازرگانەکان ئە مانیش لە کۆتایدا باجی خۆیان وەر دەگرن دە کەونە بەر نەفرەتی مێژوو هیچ کات نابێت کۆمەڵگا ڕەحمیان پێبکات.

لەلایەکی تریشەوە ڕاگەیاندنەکانی لایەنە سیاسیەکانی باشوور بۆ خەڵەتاندنی کۆمەڵانی خەڵک بەکار دەهێنرێت، ڕاگەیاندنی حزبەکان بەردەوام هەڵەسیاسی و خیانەتە کانیان پەردەپۆش دەکەن، دەیانەوێت بە بەڵێنی بریقەدار، کلیلی ئارامی و هەلی کار و بە رەو چاکسازی و باشتر کردنی ژیانی خەڵکی و ئەوەی دەکرێت ئێمە پێشەنگین بە چاکسازی و ئەوەشی نەکراوە هەر ئێمە پێشەنگ دەبین، خۆی لە خۆیدا ئەمە گەورەترین سوکایەتییە بەرامبەر کۆمەڵگە دەکرێ ، لەبەر ئەوەی کوا بەڵێنەکانتان چیتان جێبەجێ کرد، چی بە بنەماڵەی شەهیدان دەڵێن ئێوەبوون هانی کوەکانیانتان دا بەناوی پارێزگاری ناوچەکە، ئەوە هەر ئێوەن گوێ لە دایکی شەهیدان ناگرن ئیتر گۆمەڵگە چاوەڕێی چیتان لێبکات.

ڕۆژ بەڕۆژ هەقیقەتی بیچمی ناشرینتان جوانتر دەکەوێتە ڕوو، بۆیە کۆمەڵگا دەبێت چیتر بێدەنگی هەڵنەبژێرێت بۆیە داواتان لێدەکەم بەم جۆرە قسانە باوەڕ مەکەن، ئەوە دەسەڵاتداران لەوپەڕی خۆش گوزەرانیدان و هیچ کات گۆمەڵگایان بیر نییە لەچی دۆخێکدایە، هیچ منەتێکیشیان نییە ئەوەی کارەسات بوو بەسەر میلەتیاندا هێنا بەهەموو شێوەیەک میلەتیان بۆ تاقی بووەتەوە، لەکاتێکدا قەیرانەکان دروست کراوی دەستی خۆیانن بۆ ناپرسن لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا ئەهەموو پارەیە سەرف دەکرێ خۆ کوردستان لە قەیراندایە ئەم داهاتە لەکوێوەدێ، لە کوێی ئەم دنیایەدا بووە داهاتی حزب زۆر تربێ لەداهاتی حوکمەت.

نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌