بۆچی ده‌بێ کوڕی سەرکردەکان بەوڕادەیە گەورە بکرێن؟
وتار/
25/10/2018
985 جار بینراوە
ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە
بۆچی ده‌بێ کوڕی سەرکردەکان بەوڕادەیە گەورە بکرێن؟
ڕەوەند عبدڵلە حمە
خێر‌و بێری زۆر مان دی لە سەرکردەکان، ئێستا سەرەی کوڕە
کانیانە ئەمەلەکاتێک دایە کوڕی سەرکرەکان زۆربەی زۆریان خاوەنی ملیۆنەها دۆلارن لەگەڵ
بوونی جنسیەی وڵاتانی ئەوروپادا ، هیچ خەباتێکیشیان نەکردووە، بۆچی دەبێت بکرێن بە
حوکم ڕان پلەو پۆستیان بدرێتێ، لێرەوە دووبارە دەسەڵاتی بنەماڵەی زیندوو دەکەنەوە،
ئەمەش بۆ خۆی کارەساتە ئەم گەورە کردن‌و گرنگی پێدانە بۆ کوڕی بەر پرسەکان دەر ئەنجامی
خراپی لێ دەکەوێتەوە، هیچ مەجالک نا هێڵرێتەوە بۆ باش بونی سیستەمی سیاسی وڵات، هەروەها
زۆر بەی زۆری قەیرانەکان بۆ میلەتە، ئەوانیش بەکەیفی خۆیان یاری بە کەرامەت و سەروەت
و سامانی میلەتوە دەکەن هەر کاتێکیش کوردستان ڕۆبەڕوی هەر کێشەیە بێتەوە ، ڕاستەوخۆ
کوردستان جێ‌دێڵن لەمەشدا هەر میلەت زەرەر دەکات.
ئه‌مه‌ش
ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستێکی سیاسی یان ،هه‌رمه‌به‌ستێکی
دیکه‌ی به‌ده‌ست هێنانی پله‌و پایه له‌ڕێی به قاره‌مان کردنی باو کیانەوە سه‌رچاوه
ده‌گرێت، میلەتی پێ چەواشە دەکرێ حوکمی بنەماڵەی پێ دەوترێ، بەم جۆرەش هەنگاو بە هەنگاو سیستەمی سیاسی بەرەو دکتاتۆری هەنگاو دەنێت، هەتا
پارتی و یەکێتی مابن دەسەڵات هەر بۆ نەوەی سەرکردەکانیان دەبێت، ئەمەش ئەو ڕاستیە
دەر دەخات هەڵبژاردن بۆ چەواشە کردنی خەڵکە ئەمەلە کاتێک دایە ئامادنین دەسەڵات تەسلیم
بکەن لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە گه‌مژه‌ییه بۆ میلەتێک هەوڵ بدات کوڕی سەرکردەکان بەم
شێوەیە گەورەبکات ئەوانیش دەبێ وەک هاوڵاتییەکی ئاسای تەماشا بکرێن، نابێت هه‌وڵ
بدرێت که‌سێک بکرێته سیمبولی گیانبازی و به‌رخودان له‌کاتێکدا مێژوو ئه‌و قاره‌مانیه‌تیه
ڕه‌ت بکاته‌وه.
زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانه‌وێت مێژوو چه‌واشه بکه‌ن
به‌ڵام مێژوو هه‌رگیز چه‌واشه ناکرێت زوو
بێت یان دره‌نگ مێژوو قاره‌مان و خیانه‌تکار له‌یه‌ک جیاده‌کاته‌وه، مه‌به‌ستەکە
لێره‌دا ،ئه‌و هه‌موو شۆڕش گێڕانه‌یه که سه‌راپا لاپه‌ڕه‌کانی مێژوویان چه‌واشه
کردوه و ئه‌وانه‌ی که به‌پاکی ناویان ئه‌دره‌وشێته‌وه ته‌نها ئه‌و که‌سانه‌ن که
ته‌نها میژوو به‌قاره‌مانی ناونوسی کردوون و به‌جیهانی ناساندوون ، نه‌وه له‌دوای
نه‌وه هۆگری ناو‌و شێوازی به‌رخودان و ژیانیان ده‌بێت ،بەقارەمانی مێژوو ناوی تۆمار
کرد، بەڵام پێچەوانەی کوری سەرکردەکانی پارتی و یەکێتی، کە مێژوو هیچ کات ڕەحمیان
پێناکات هیچ خەباتێکیشیان نەکردوە پێویستیش بەوەنات ئەوەندە گەورە بکێن.
نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە
-
ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە
13/05/2021
-
ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە
22/09/2020
-
ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە
16/07/2020
-
ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە
08/07/2020
-
ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە
02/07/2020
-
ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە
18/06/2020