چیرۆکی خاشوقچی .وەبەرھێنان تێیدا.

وتار/ 22/10/2018 861 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

چیرۆکی خاشوقچی .وەبەرھێنان تێیدا.
طیب عبدالرحمن
رێژێمی شانشینی وڵاتی سعودیا . کە ئال سعود نزیکەی سەدەیەکە لەسەر تەختی دەسەڵات موقەدەراتی ئەو وڵاتە لەپێناو مانەوەیان دەخەنە ژێر پێ. یەکەم ھەنگاویان بەکارھێنانی جیھازی ئاینیە کە تەرویجی فتوای نەھیکردن لەبەرەنگاربونەوەی وەلی ئەمرە .ئەویش لەلایەن گەورە پیاوانی ئاینی لە خەتی سەلەفی و وھابی بۆ ئەم مەبەستە پارەیەکی زۆریان سەرف کرد تەنانەت لەوڵاتانی ئیسلامیش برەویان بەم ھێڵە داوە.
ھەنگاوێکی دیکەیان تەسفیەی نەیارە فکریەکان کەمەترسین بۆ ئەوان لەجۆشی ھێڵی ئیخوانی کە بۆ ئەم مەبەستە بە دەیان ملیار دۆلاریان خەرج کردوە بەھاوکاری وڵاتی ئیمارات. بەپشتگیری ئینقیلاب لە میسر و راوەدونانی ئیخوانیەکان لەھەرجێگایەک ھەبن.
ھەنگاوێکی دیکەیان پێدانی سەدان ملیار دۆلار  بەئەمریکا بەناوی سەفقەی کرینی چەک .کەلەراستیدا سعودیا پێویستی پێیی نیە وەلی .وەک لێدوانەکەی ترامپ کە ئەگەر ئەمریکانەبێ لەماوەی ھەفتەیەکدا تەختی پاشایەتی سعودیا لەناو دەچێ. سەرکێشیەکانی شای سعودیاو کورەکەی زۆر زیاتر رۆشت داکو گرتنی برازاکانی خۆی لە شێوەی وەلید بن طلال وچەندینی دیکە .ئەمە جگە لە گۆرینی زۆربەی ئەو کەسایەتیانەی کە لە خودی خانەوادەی شانشینن لەسێکتەرە ھەستیارەکەن کە مەترسی ھەبو لە وەلائیان بۆ شا وە بەئاشکرا نارازی بون لە دانانی کورەکەی بە جێ نشین.
سەرکێشیەکان بەوەوە نەوەستان دەیان زانای ئاینی کە لەگەڵ  ھێڵی ئەواندا نایەنەوە خزێندرانە کوچی زیندان وەھەندێکیان سەریان پەرێندرا .
لە دواین سەرکێشی دا  محمد بن سلمان جێنشینی شای سعودیا دەستی برد بۆ نەیارەکانی لەدەرەوەی سنور  بەراوەدونان و تەنانەت کوشتن .
ئەمجارەیان ئامانجەکەی نەپێکا ولە شوێن وکاتی نەگونجاو تاوانێکی ئەنجام دا . ئەویش وڵاتی تورکیا کە جگە لەململانێ لەسەر پێشرەوی جیھانی ئیسکامی دوو ھێڵی فکری دژ بەیەکن تورکیای ئەردۆغان کە ئیستا رابەرایەتی ئیخوانیزم دەکات و سعودیاش سەلەفی  .کوشتنی خاشوقچی زەبری کوشندەی سیاسی ودارای و پێگەیی لە سعودیا دا ئیستا زل ھێزەکان بەئارەزوی خۆیان وەبەرھێنان  لەم بابەتەدا دەکەن ئەوەی بەزەقی دیارە ئەمەیکاو تورکیایە بەڵام فەرەنسا و بریتانیاش دور لە چاوی رای گشتی ئەوانیش لەسەر ھێڵن و دەتوانن سەری جێ نشینی سعودیا بەفەتارە بەرن لە کاتێکدا سەد لەسەد دەرکەوتوە بەفەرمانی ئەو ئەو تاوانە ئەنجام دراوە ھەرچەندە ئەمریکا لە سەفقەیەکی تازەدا دەێەوێ پەرێزی ئەو پاک بکاتەوە بەڵام خودی ئەمریکاش لەژێر کاریگەری رەئی عام ناتوانێ خۆی یەکلابکاتەوە چونکە فەرەنسا  وبریتانیاش لەسەر ھێڵن جگە لەتورکیا .

تاکو ئیستا براوە لەم تاوانە تورکیایە .ھەرچەندە  بەپێی وتەی ئەردۆغان سعودیا پارەیەکی زۆری خستۆتەبەردەست تورکیا بۆ داخستنی مەلەفی خاشوقچی  بەڵام ئەردۆغان  ئەمە بەھەل دەزانێ ودەیەوێ زۆرتری ئیستیفادەی لێ بکات و زۆرترین زەبر بگەیەنێ بەو ھێڵە فکریە وتەنانەت تەماعی ئەوەی ھەیە ببێ بەوەسی لەجیاتی ئەمریکا بەسەر ئال سعودەوە ھەرچەندە  ئەمە دورە لەواقیعەوە بەڵام مەحاڵ نیە.
ھەرچی ئەمریکایە داوای زیاتر دەکات بەپێی راپۆرتە ھەواڵیەکان سعودیا ئامادەی دەربریوە بە گرتنەئەستۆی سەرجەم خەرجیەکانی سوپای ئەمریکا لەسوریا کە بە زیاتر لەدەملیار دۆلار بۆساڵێک تێچوەکەیەتی .لەبەرامبەر ھاوکاری ئەمریکا لەدەرچون لەم زۆنگاوە. ئەمە جگە لەسەفقەیەکی تازە بەگوژمەی ١١٠ملیار دۆلار  لەبواری سەربازی پێشتریش سعودیا لەسەردانەکەی ترامپ بەگوژمەی ٤٣٠ملیار دۆلار  گرێبەستی لەگەڵ  ئەو وڵاتە واژۆ کرد ئەمانە ھەمو ئاشکران نازاندرێ لەژێر پەردەوە چی دیکە دەگوزەرێ .
ئەوەی لێرەداگرنگە ئەوەیە موقەدەرات وسامانی   مەملەکەتێک تەنھا لەپێناو مانەوەی چەند کەسێک لەسەر تەختی فەرمانرەوایی دەبەخشرێت .جگە لەوەی روی قێزەونی زۆرێک لەپیاوانی ئاینی ھەڵماڵی کە ئەوانیش لەپێناو لەتێک نان کوشتنی بەناھەق حەڵاڵ دەکەن بۆ ئەو خانەوادەیە.

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌