شەڕی ڕاگەیاندنی یه‌کێتی و پارتی بەرامبەر یەکدی

وتار/ 17/10/2018 937 جار بینراوە

ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

شەڕی ڕاگەیاندنی یه‌کێتی و پارتی بەرامبەر یەکدی
ڕەوەند عبدڵلە حمە
پارتی یەکێتی تاوانبار دەکات، دەڵێت خیانەتی ۱٦ئۆکتۆبەر پەڵەیەکی ڕەشە بۆ گەلی کوردو خیانەتەکە دەخاتە ئەستۆی یەکێتی، لەبەرامبەردا یەکێتی شکستی ڕیفڕاندۆم ، جێهێشتنی شەنگال بەبێ هیچ بەرگرییەک دەخاتە ئەستۆی پارتی، کەواتە هەردوو لایەن ڕاست دەکەن هەم تاوانبارن هەم خیانەت کارن، هیچ کات گیانی مرۆڤیان لا گرنگ نەبووە ، هەمو ئامانجێکیان بۆ پارەو پلەو پۆست بووە ، بونەتە دارتەستی بێگانە نموونەی شەنگال، کەرکوک ،بەڵگەیەکی حاشا هەڵنە گرە، کاتێک هێرش کرایە سەر کەرکوک پارێزگارو سەرجەم بەرپرسەکان ئەو شارەیان چۆل کرد رۆیشتنەوە بۆ ڤێلاکانیان ، چەندین پێشمەرگەیان دابەکوشت بەس بۆئەوەی بڵێن ئێمە بەرگریمان کرد ، لە شەنگالیش بەبێ هیچ ڕوبەڕوبوونەوەیەک شەنگالیان تەسلیمی داعش کرد، سەیربکەن دەسەڵاتی کوردی، چۆن گەلێکی هێناوەتە سەر چۆک، ئەوان سەدان و هەزاران موشەخۆر و بەتاڵ و سیخوڕیان بەرهەم هێناوە، ئەوان وویستیان گەلێک لە هەموو بەهاکان ڕووت بکەنەوە،
بۆ مێژوو دەیڵێم، ئەو سیاسەتەی ئەمڕۆ دەسەڵاتی کوردی پەیڕەویی دەکات، هیچی کەمتر نییە لەسیاسەتی دکتاتۆرەکان.

بەڵام بە پچەوانەوە لە عەفرین جیاوازتر بوو
تەواوی وەزیر وهاوسەرۆکو وەزیرانەکانی کانتۆنی عەفرین دەستیان دا چەک بۆ بەرگریکردن
ئا ئەمەیە جێوازی ئێمەو ئەوان مێژوو ئەڵێ ئەمان نەیان هێشت شارەکە وابەئاسانی بکەوێتە دەست داگیر کەران، لا پەڕیەکی مێژووی پـاکیان بۆ تۆمار کردین لەگەڵ زۆر دەوڵەت شەڕیان کرد کە ناتۆ پشگیری دەکردن لە گەڵ  ئەوەشدا لە ناویەکا چاکن،
لەچاو باشور زۆر سەرکەوتوترن،
ئەوان شەڕ لەپێناو پۆستو پارەدا ناکەن،
ئەوان دوور لە مادەن ئەشقی تفەنگن،
دڵنیابە لە ناوناچن بە دەبابە و ھێز و قوەت، ئەوانیش دەیانتوانی ببنە سیخوری بێگانەو بۆ وەرگرتنی پلەو پۆستوو پارە، بەڵام ڕێگاڕاستەکەیان هەڵ بژارد مێژوو یان بۆخۆیان تۆمارکرد.

نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌