مێژوو چیتان پێدەڵێ سەر کردەکانی باشور بە پچەوانەی گەلانی دیکە:

وتار/ 11/10/2018 1668 جار بینراوە

ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

مێژوو چیتان پێدەڵێ سەر کردەکانی باشور بە پچەوانەی گەلانی دیکە:

ڕەوەند عبدڵلە حەمە

جۆ سیـپـی گاریباڵدی شۆڕش گێڕێکی ناوداری ئیتاڵیایە، فەلسەفە و خەونی ئەم پیاوە تەنها(یه کێتی و ڕزگاری)ئیتاڵیا بوو ،ڕۆڵێکی  دیارو کارای هه بوو لە یەکخستنی ئێتاڵیا، ئامادە نەبوو سەر بۆ دوژمنەکانی شۆڕ بکات، گاریباڵدی پشتیوانی لەسیستەمی کۆماری دەکرد،پێچەوانەی (کامیلیۆ بینسۆ دی کاڤور)ی هاونشتیمانی، کە پشتیوانی سیستەمی پاشایەتی دەکرد،بەڵام (گاریباڵدی) هەموو حەزە شەخسیەکانی خۆی لەگۆڕنا ،لە پێناو دۆزی گەلەکەی کە( یەکێتی و ڕزگاری)،ئیتاڵیا بوو ئامادە بوو وەک شۆڕ شگێڕێک گوێ بۆ داخوازیەگانی کافور شل بکات، لە ژێرفەرمانی (کاڤور)،دەستی بەخەباتی (ڕزگاریی) کرد،لەدژی وڵاتانی داگیرکەر، بەتایبەت وڵاتی نەمسا سەرکردەکانی ئیتالیا، بەرژەوەندی شەخسی خۆیان کردە قوربانی گەلەکەیان ، (گاریباڵدی)دوای سەرکەوتنیان وڵاتی تەسلیمی ڤیکتیۆر عیمانیۆل کرد وتی کاری من لێرەدا تەواو بوو، مێژوو ئێستا بەشانازیەوە باسی (گاریباڵدی) و هاوڕێکانی دەکات دەکات.

مێژوو هیچ کات ڕەحم بە هیچ کەس ناکات، بە تایبەت سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان ،کەڕق و کینە و حەزی شەخسی وەها دەرونیانی ئاڵۆز کردوە، ئامادە نەبوون لەپێناو بەر ژەوەندی گەلەکەمان  خۆیان لەبەرانبەر یەکتری نەرمی بنوێنن ، لە گەڵ ئەوەشدا  گەل و مێژوو چی پیرۆزی هەیە  دەخەنە ژێر دەسەڵاتی بێگانە و هەموو بڕیارەکانیان دەبێ ڕەزامەندی سوڵتان و ئاغاکانیان بێت بۆ بەرژەوەندی خۆیانو حەزە تایبەتیەکانیان، بوو نەتە داردەستی وڵاتانی ناوچەکە و بێگانە، ئەو خەباتەی کە کردوویانە هەموو ڕۆژ دەیدە نە وە بە ناو چاوانی گە لە کەیان، ئە ڵێی کەس خە باتی نەکردووە ئە مان نەبێت، هیچ کات هەوڵی یە کڕیزی یان نەداوە دایم کێشەی ناو خۆی دروو ست دەکەن بۆ بەر ژەوەندی حزبی ، ئە وە تا زۆر بەی زۆری کێشەکان بە تایبەت سیاسی لەسنوری زۆنی سەوزە، بەپێچەوانەوە سنوری زۆنی زەرد کەم تر کێشە کان بەدی دەکرێن، واتە پارتی کاری لە سەر ئەوە کردووە کێشە درووست بکات لە زۆنی سەوز، دروسیشی کرد، هەوڵەکەی سەری گرت، زۆر ترین کێشەی دروست کردووە بەنمونە گۆڕان ،یەکێتی ،کێشەی ناوخۆی یەکێتی ، کێشەی ناو خۆی گۆڕان،نەوەی نوێ، گۆڕان، پارتی ڕۆڵێکی قێزەونی بینیوە لە دروست بونی ئەم کێشانەدا لە ناوچەکەدا ئەمەش بەهۆی لاوازی سەرکردەکانی سنوری سلێمانییە، دە گەڕێتەوە لە بەرام بەر پارەدا تەسلیمی پارتی بوون، دا ماڵڕان لە هەموو بە هایەکی مرۆڤی ئەخلاقی، واتە ئەمانە لە مرۆڤ بوون دەرچوون، مێژوویەکی ناشرینیان بۆ خۆیان تۆمارکرد، زۆنی زەردیش بەزەبری هێزو چەک بەتەواوی بێدەنگ کراوە، ئەمە مانی ئەوە نیە کە زۆنی زەرد بێکێشەیە ناڕازینین، زۆر زۆریش ناڕازین.

نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌