بۆ مێژوو چیم بەبرایانی یەكگرتوو گوت؟
وتار/
09/10/2018
1869 جار بینراوە
د. ادریس كاریتانی
بۆ مێژوو چیم بەبرایانی یەكگرتوو گوت؟
وەك بنەمایەكی ئیسلامی لای بەندە لاواز بونی برا ئیسلامیەكانمان بەگشتی بەلاواز بونی خۆم دەزانم ، بەهێز بونیشیان بە بەهێزی خۆم دەزانم، ئاموژگاری ئەوان بۆ خۆم و ئامۆژگاری خۆشم بۆ هەر سێ لایەنی ئیسلامی بەجێ بەجێ كردنی فەرمای نوری چاوم پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) دەزانم، بۆیە سوپاس بۆخودا تا ئێستا وشەیەكم لەسەر توڕە كومەلایەتیەكان نەگوتوە زیان بەبراكانم بگەینم هەركاتێك رەخنەم هەبو بێ ڕاستەو خۆ بەڕاشكاوانە بەئەندامان، یان بەخودی سەركردەكانم گوتوە، لەم چوار ساڵەی ڕابردوو برایانی یەكگرتوی ئیسلامی چەند ئیجتیهادێكی سیاسیان كرد بەڕای خۆیان پێكاویانە، لەلای خەڵكی تریش هەلویستەكان هەڵە بون و باجی دەوێت، لەكۆتاییدا باجی ئەم هەڵویستانەیان دا ئینجا دەكرێ نەیان توانی بێ وەك پێویست هەڵویستە سیاسیەكانیان تەنانەت بۆ جەماوەری خۆشیان رونبكەنەوە، یان ئەوەتە بەفیعلی هەلویستەكانیان هەڵەبون ، بەهەر حاڵ بەندە بەحوكمی ئەوەی لەدەرەوەی كاری سیاسی بوین چاكتر دیمەن و هەڵویستی خەڵكمان دەبینی لەچەند دیداریكی برایانە لەگەڵ برایانمان لەیەكگرتوو چەند پیشنیاریكم پی ڕاگەیاندن: لەوانە:
1- گوتمان لەڕۆهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و گومەڵگەی شەرقی بەتایبەتی كاتێك حیزب ، یان ریكخراو ، یان كەسایەتی شكست بهێنی وەك رۆژئاوا نیە بەئاسانی هەڵبستێتەوە بۆیە لەئێستاوە هەوڵدەن نەگەنە ئەم حاڵەتە توشی سكست بن.
2- گوتمان بەشداری ئەم جارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان مەكەن چونكە تەزویر بەئاشكرا هەیەو خەڵكیش لەدەسەڵات و لەوانەش توڕەیە كە ئیجتیهادیان لەگەل دەسەڵات كردوە، دەنگیان پێ نادەن.
3- چوار ساڵی داهاتوو لەدەرەوەی حكومەت و پەرلەمان بمینێنەوە وەك هەڵویستێكی داخوازیەكانی خەلك و نارەزای لەدەسەڵات.
4- ئەم چوار ساڵە یەكگرتوو پیویستی بەموراجیعەیەكی جدی هەیە با دەست بكات بەموراجیعەی خۆی لەروی سیاسی، دەعەوی، فكری و پیداچونەوەی مەنهەجی ناو حیزب، بەداهێنانێكی نویوە لەم بوارانە هەنگاو بنێ. چونكە خاوەنی دەیان سەركردەی بەهێزە دەتوانی هەنگاو بنێ.
5- لەم چوار ساڵە هەوڵ بدەن خۆتان بكەنە خاوەنی قەزییەكی میللەت چونكە برا ئیسلامیەكان بەگشتی هەر خەریكی بەدیندار كردنی خەلكن، ئەمە بێ گومان پیویستە ، بەڵام ژیانی خەڵكیش لەزەروریاتە نابی تەسلیمی عەلمانیەكانی بكەن، ئەوەتە حیزبە عەلمانیەكان خەریكن ئەم فەراغە پر بكەنەوە، ئیش لەسەر ئەوانی تریش دەكەن بویە (10) یان مەلایان هیناوەتە پیش تاوەكو ئەمە بكەنە هی خویان، كەواتە پیویستتان بە قەزییەك هەیە تەبەنی بكەن و خوتان خاوەنی بن.
6- خەڵك بەگشتی ئەرشیفی نیە و شت زوو لەبیر دەكات، بەم چوار ساڵە دونیا خراپ نابێ ئەگەر نەچنە پەرلەمان دواتر بەداهێنانی نوی و دارشتنیكی تازە وەرنە گۆڕەپانەكە ئەم ئیجتیهادە سیاسیانەش لەبیر دەكرین.
بەڵام بەداخەوە ڕەچاو نەكرا ئیستا ئەم برایانە توشی ئەم واقیعە بوون وەك موسڵمان پێی دڵگرانین، بەڵام دوای هەموو كەوتنیك هەستانەوەیە دوای هەمو بی ئومیدێك سەر كەوتنە، ئومید دەكەم تەواوی كاروانی ئیسلامی بەرەو پێش بچیت. ئەمەشم وەك دڵسۆزیەك بۆ برایانم باس كردوە تا خۆم و كاروانەكە سودی لێ وەرگرین، هیوادارم دڵی كەسم نەڕەنجاندبێ .
د. ادریس كاریتانی،
هەولێر.
نوێترین نوسینەکانی د. ادریس كاریتانی
-
د. ادریس كاریتانی
10/08/2021
-
د. ادریس كاریتانی
16/05/2021
-
د. ادریس كاریتانی
16/04/2021
-
د. ادریس كاریتانی
02/03/2021
-
د. ادریس كاریتانی
10/12/2020
-
د. ادریس كاریتانی
27/11/2020