بەڕای من کەمی دەنگی ئیسلامییەکان خەتای تەزویر نییە

وتار/ 05/10/2018 824 جار بینراوە

خالد فرج احمد

بەڕای من کەمی دەنگی ئیسلامییەکان خەتای تەزویر نییە

هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پێگەی حیزبە کوردستانییەکانی دیاریکرد. حیزبە ئیسلامییەکان ناتوانن بڵێن هۆکاری کەمی دەنگەکانیان تەزویرە، چونکە ١٠٤٥ سکاڵا لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە. جوڵانەوەی نەوی نوێ کە نوێیە لە پیش کۆمەڵی ئیسلامی و بەرەی ئیسڵاحەوەیە. کەواتە دەبێت خەلەلێک هەبێت بەدەر لە تەزویر. ئایا ئەو خەلەلە لە کەمی جەماوەرێتی کاندیدەکانە یان لە کەموکوڕی هەڵسوڕانی کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنە، یان سەکردایەتی حیزبە ئیسلامییەکان لە بیروهزردا پیر بوون و پرۆژەیان نییە؟
ئیسلامییەکان هەمان دەدری حیزبە عەلمانییەکانیان گرتووە. حیزبە عەلمانییەکان لە هەڵبژاردنی نەوەتەکاندا ئەندامانی خۆیانیان لە ڕیزی سەرەی حیزب کاندید کرد، لە خولی دواییتر کەسوکاری شەهیدان و دواییتریش خەڵکی سادەی ناو حیزب تا وایان لێکرد کاندید بوونیان کرد بە نۆرە.
حیزبە ئیسلامییەکان پێیان لە هەمان ئاو خشاندووە و، لە خولی ئەمجارەدا وەک ئەوەی ویستبێتیان ژمارەی کاندیدەکان پڕ بکەنەوە، هەرکەسێکیان دەست کەوتبێت کاندیدیان کردووە. ساڵانی ڕابووردو حەج کردن لەناو ئەندامانی حیزبە ئیسلامییەکاندا بە نۆرە بوو و، هەر ساڵەی ژمارەیەک دەچوو و، خزم خزمێنە و نزیکی لە سەرکردایەتییەوە رەچاو دەکرا.
من ناڵێم پێداچوونەوە بە کارنامەی حیزبەکاندا بکەنەوە یا بە هاوپەیمانێتیدا، بەڵکو پێداچوونەوە کە بەرپرسەکاندا بکەنەوە. بانگەشەی هەڵبژاردن کەسێکی دەنگ گەورە و قسەزانی دەوێت. کەسێکی دەوێت خۆی متمانەی هەبێت بۆ ئەوەی متمانەش بۆ حیزب بگێڕێتەوە. پێداچوونەوە بە جۆری کاندید و ئەو کەسانەدا بکرێتەوە کە پۆست وەردەگرن. لاوازی کەسەکان و نەبوونی جەماوەرێتیان کارتێکردنی نیگەتیڤی لەسەر حیزب و سیاسەتی حیزب دەبێت. دەبێ حیزبە ئیسلامییەکان داهێنەرێکی واقیعی بن. شاسوار عبدالواحد بەردەوام دەیگووت: بۆ جارێکیش بێت ئێمە تاقی بکەنەوە. ئەو قسەیە لە فەرهەنگ و پرۆسەی سیاسیدا نوێیە. بانگەشەی هەڵبژاردن کەسێکی ناوێ وەک بولبول لەسەر شاشەی کەنالەکانەوە بخوێنێت و بەڵگە لەسەر بەڵگە لە بارەی گەندەڵییەوە بیهێنێتەوە. ئەو جۆرە بانگەشەیە کۆن بووە و، لە هەموو بۆنەیەکدا باس دەکرێت و گەندەڵیش تا دێت زیاتر دەبێت.
لە گەڵ ڕێزم بۆ سەرجەم کاندیدەکان.
خالد ڕەنجدەر

نوێترین نوسینەکانی خالد فرج احمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌