کێ بەر پرسە لە هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و بەکارهێنانی بۆ خۆشی دەربڕین؟

وتار/ 04/10/2018 885 جار بینراوە

ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

کێ بەر پرسە لە هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و بەکارهێنانی بۆ خۆشی دەربڕین؟

ڕەوەند عبدڵلە حەمە

هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵەح بۆ سەرۆک کۆماری عێراق
بە زۆرینەی دەنگ لە پەرلەمانی عێراق، ئە مەش خۆشحاڵی لایەن گرانی یەکێتی لێ کەوتەوە، لە دەرئەن جامدا ، کوژراو بریندار بونی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە ئاخر ئەگەر حوکمەت بونی هەبێت ئە مەڕوو نادات ، دیاری پۆستی سەرۆک کۆمار مان بەم شێوەیە پێگەشت ، بۆ دەبێت هاوڵاتیان باجی خۆشی دەر بڕین بەم شێوەیە وەرگرن، لە کۆێی دنیادا خۆشی دەربڕین بە م شێوەیە بوونی هەیە، بە تایبەت بە کار هێنانی چەکی قورس لە جۆری(ئاربیجی) ئەمە بەر هەمی یەکێتیە، ئەمە جاری یە کەمیان نییە خۆێنی ڕۆڵە کانمان بڕێژن،شەهیدانی حەڤدەی شوبات ، کوشتنی ڕۆژنامە نوسان ، لە هەمووی سەیر تر دروشمی بانگەشەی یەکێتی بەڵێ بۆ ئارامی هەلی کار ، ئەمە ئارامییەکەتان بوو ، ئەمە هەلی کارەکتان بوو ، ماڵی خەڵک بەم شێوەیە وێران دەکەن،بکوژیش دیار نییە ، بەم جۆرە حوکم ڕانییە دەوترێ چی ، ئە گەر مافیایی نەبێت لەوانەییە لای لایەن گرانی یە کێتی ئاسای بێ، بەڵام کوشتنی مرۆڤێک ماڵوێران کردنی بنەماڵەیەک کە هەمو هیوایەکی ئەو بنەماڵەیە لەسەر ئەو کوڕەیان بو کە کوژرا، بۆ بژێوی ماڵیان وازی لە خوێندن هێنابوو ئێستا ئەویشتان کوت ، لێرە چیدەگوزەرێت لە سایەی ئەم دوو حزبەدا.

بە ژەوەندی سیاسی و ئابووری یەکێتی و پارتی وەک تەرازووا یە دە بێت لە حوکم ڕانیدا پێکەوە کاربکەن ئەگەر پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بازۆرینەش بێت بیەوێت یە کێتی سزا بدات ناتوانێت لە بەر ئەوەی دواتر دەسەڵاتی لەم دیو دێگەڵەوە  نابێت، زۆر بەی کات واتە ئاوێتەی یەک بوو، لە سنوری پارتیدا هیچی کەمتر نییە لە سنوری یە کێتی بۆ کوشتن، لێدان سەرکوت کردن ئەم دوو حزبە وەک ئەژدیهایەکی دووسەر وان بەر بونەتە گیانی مییلەت.

نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌