ئەلتەرناتیڤەکانی بەردەم گۆڕان...

وتار/ 01/10/2018 769 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

ئەلتەرناتیڤەکانی بەردەم گۆڕان...
طیب عبدالرحمن
سەرەتا دەبێ ئەوە راستیە باشە ھەزم بکەین کە رێکخراوی  سیاسی ھەمیشە کێرڤی لەھەڵکێش وداکێشدا دەبێ ئەوەش پەیوەندی بە گوتارو ئەدائی سیاسیەوە ھەیە .
بێ گومان ئەم حاڵەتە نۆرماڵە لەژینگەیەکی دیموکراتی تەواو ھەزم کراو  . و فراوانی وشیاری تاکەکان .
بەڵام لە ھەرێمی کوردستان کێبرکێ و فەزای دیموکراتی  تاکو ئاستێک نیشانەی پرسیاری لەسەرە و رکابەری سیاسی ناجۆر ونا ھاوسەنگە لە نێوان حیزبی فەرمانرەوا و ئۆپۆزسیۆن ئەوان ھەمو ئامرازەکان و دەزگای دەوڵەتیان لەبەردەستە و بەتایبەت دارایی وسەربازی و ئەمنی. ئۆپۆزسیۆنیش تەنھا دەنگی شەقام کە زۆر جار ئەگەر بەرێژەی بەرچاویش بەژداربن لەوێناکردنی نەخشەی سیاسی بەھۆی دەنگی ساختەوە کاریگەریان سنوردارە .دەسەڵات جگە لەھێز وشیانی تەواوی ناوەوە فایلی دەرەکیشی لەدەستە ھەرکات ھەست بەمەترسی بکات پەنای بۆ دەبات .
پاش ریفراندۆمە شکست خواردۆکەو لەدەستدانی نیوەی خاک چۆن دەبێ حیزبی فەرمانڕەوا دەنگەکانی ھەڵکشێ و لەبەرامبەردا ئۆپۆزسیۆن  دەنگەکانی بەرێژەیەکی بەرچاو بێتە خوارەوە .
ئاخۆ دەنگدەری کورد ئەوان پاداشت دەکات و ئۆپۆزسیۆن  سزادەدا . بۆچی؟
دەکرێت جگە لەو  ھۆکارانەی سەرەوە کەوەک ئامرازی خاڵی بەھێزی حیزبی فەرمانڕەوا گوزارشتێک بێت چەند ھۆکارێکی دیکە ھەبن .لەوانە ئەدائی خراپی گۆران لە قۆستنەوەی دەرفەتەکان بەتایبەت لەکاتی شکستی ھەردوو حیزبی  فەرمانڕەوا  لە بابەتە نەتەوەیەکان  وسستی ورارایی لەبریاردان لەسەر بابەتەکان لەکات وساتی خۆیدا .
خاڵێکی دیکە کە زۆر جەوھەریە بەرگری نەکردن لە ئەندامانی کە تاکو ئیستا گوشار و سزادان بونی ھەیە لە فەرمانگە ودامەزراوەکان ھەر لەراگوازتن و شتی دیکە.
خاڵێکی دیکە دورست بونی ئۆپۆزسیۆنی وەھمەی کەئامانج لێی بازرگانی ووەرگرتنی حەسانەیە لەپێناو حەپەلوشکردنی ئەو قەرزانەی کەلەلایەتی بۆ ئەو گرنگ نیە کێ براوە دەبێ بۆ ئەو گرنگە قازانجی باشتر وکێ پارەی زیاتر دەدات .گۆران لەمەشیانا نەیتوانی رایی گشتی تێبگەیەنێ کە ئەو بەدیلی راستەقینە نیە بۆ گۆران .
بابەتێکی دیکە ئەویش بایکۆتە ئەوانەی بایکۆتیان کردوە زۆری رەھای دەنگدەری گۆران بون ئەوانیش بەھانەی خۆیان ھەیە کاتێک کەدەبینن بەرگری پێویست لەدەنگەکانیان ناکرێ  و ئومێدیان بەپرۆسەی سیاسی نەماوە بێ گومان دەسەڵات بەباشی کاری لەسەر ئەم خاڵەكردوە وتوانی بەشێکی باش دوربخاتەوە لەسندوقەکانی دەنگدان.
ئەلتەرناتیڤەکانی بەردەم گۆران .
گۆران ھێشتا وەک بزاڤێکی سیاسی لە ھەرەتی لاوێتی خۆیدایە دەتوانێ بارە خوارەکە بەباشی راست بکاتەوە .بەومەرجانەی لای خوارەوە.
یەکەم. دەبێ گۆران لەناو خۆیدا لەئۆرگانەکانی خوارەوە بۆ سەرەوە گۆرانکاری بنەرەتی بکات.
دوو. گۆرینی خیتابی راگەیاندن وکارکردن لەسەر وشیارکردنەوەی جەماوەر.
سێ. بڕیاری سیاسی جەریئانە و دورکەوتنەوە لە موغازەلە و کاردانەوەی شرمنانە لەمەڕ پێشھاتە سیاسی وسەربازیەکان .
چوار گوێگرتن بۆ رایی شەقام و وەبەرھێنان لەتوانای توێژە رۆشنبیرە نارازیەکانی دەرەوەی گۆران .
پێنج .لەدوای راگەیاندنی ئەنجانەکانی ٩/٣٠ تۆپخانە بکەوێتەوە کار بێ وچان وردو درشت بھاڕێ لە ھەر کەم وکورتی وھەڵەیەکی بارامبەر.
دواجار ئەوەگرنگە بەدۆرانی جەولەیەک کۆتایی بە گەمەکە نایەت ئیستاش گۆران ئەتوانێ ئەم شکستە بکات بەخاڵی وەچەرخان و لەداھاتو زۆر باشتر بێتەوە گۆرەپانەکە.

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌