هەرگیز نائومێد مەبە و ئاڵای سپی هەڵمەکە

وتار/ 28/09/2018 1151 جار بینراوە

ڕێبوار محه‌مه‌د

هەرگیز نائومێد مەبە و ئاڵای سپی هەڵمەکە
ڕێبوار محمد
هەموومان ئەو ڕاستیە باش دەزانین کە هەڵبژاردن و پرۆسەی دەنگدان بەشێکی هەرە گرنگە بۆ چونە قۆناغێکی ترو دەستاودەستی دەسەڵات دوور لە توندو تیژی و چەک و خوێن ، بۆیە هەمیشە دەسەڵاتدارانی ئێستای کورد لەهەوڵی ئەوەدا بوون کە ئەم خەباتە بێ ئەرزش بکەن و لەپێش چاوی خەڵکی بخەن تا درێژە بە حوکمی دەیان ساڵەی پڕ لە نشوست و خیانەت و ناشەرعیە بدەن کە لەڕێگەی پەنا بردنە بەر تەزویر و گزی و فرت وفێڵەوە بەدەستیان هێناوە..
بۆیە ئەرکی تۆی هاوڵاتیە کە ببیتە بەشێک لە گۆڕانکاری لە ئەرزی واقع و لەڕێگەی سندوقی دەنگدان و دوور لە توندو تیژیەوە بەشدار بیت لە دۆزینەوەی ڕێچارێک بۆ ئەو قەیران و پاشاگەردانیەی ئەم ووڵات و هەرێمەی گرتۆتەوە ..
پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەفەرمووێ :ِ ( من رآی منكم منكرا فلیغیره بیده ، فان لم یستطع فبلسانه ، فان لم یستطع فبقلبه وذلك اضعف الایمان) .. جا هاوڕێیان و خزمان و دۆستان بابیرلەوە بکەینەوە کە اضعف الایمان نەبین و بەڵکو بە بڕوایەکی تەواوەوە بچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بەدەستەکانی خۆمان بیگۆڕین و وانەیەکی مێژووییان دابدەین ..
هەرچەندە بەندە عاشقی بایکۆت بووم لەڕابردوودا وەک مامۆستایەکی ناڕازی بەڵام ئەوەیان ناچار کرابووم چونکە لەبەرامبەر ئەرکەکەم مافەکەم نەئەدرا بەڵکو دەچووە کوپەڵەی حیزبەکانی دەسەڵات بۆ ئیدارەدانی لایەنگرە بندیوارەکانیان ، بۆیە بڕیاری ئەو بایکۆتەی من جیاوازە لە بڕیاری ئەو بایکۆتەی تۆی هاوڵاتی کە ئەو بڕیارەی تۆ دەبێتە خۆ بەدەستەوەدان لەبەرامبەر ئەو هەموو نادادپەروەری وگەندەڵی و بەهەدەردان و ستەمەی کەبەرامبەرت دەکرێت ..
لەکۆتاییدا هیوادارم تۆی بەڕێز لەڕێی بایکۆتی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە نەبیتە فاکتەرێک بۆ مانەوەی دەسەڵاتدارانی ئێستا ، برایان و خوشکانی ئازیز کورد واتەنی (لەکەلی شەیتان وەرنە خوارەوە) و بایکۆتی پرۆسەی هەڵبژاردن بشکێنە و لەسەر سندوقی دەنگدان سزای ئەوانە بدە کە دەیانەوێ ببنە مایەی نائومێدی بۆ تۆی هاوڵاتی دیسان کوردە حەیاتەکە دەڵێت ( کردە پەشیمان بیت باشترە لەوەی نەکردە پەشیمان بیت) ..

نوێترین نوسینەکانی ڕێبوار محه‌مه‌د

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌