پەرلەمان و تۆپی تیپ..

وتار/ 01/08/2018 928 جار بینراوە

ڕێبوار محه‌مه‌د

پەرلەمان و تۆپی تیپ..
ڕێبوار محمد
لەسەرەتای ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە گەڕەکە شەعبیەکانی شار بەتایبەتی ( کارێزەوشک ، مەجیدبەگ ، قەرەجاوا دواتر بووە خەبات،.....هتد) کەمترین خەڵکی دەوڵەمەندی تیا بوو تاڕادەیەکی زۆر ئاستی گوزەران و بژێوی خەڵک لەیەک ئاستدا بوو تێکەڵاوی و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانیش زۆر پتەووبەتین بوو لەکاتێکدا ڕێژی منداڵ لەم گەڕەکانەدا بەرز بوو واتا هەرماڵێک زیاتر لە سێ تا چوار مناڵی لەهەردوو ڕەگەزەکە هەبوو ئەمە جگەلەوەی چەند خێزان لە تەنها خانویەکدا ولەسەر یەک حەوشە بوون ..
ئەم ڕێژە زۆرە لەمناڵان خەرجیەکی کەمیان هەبوو بەشێوەیەک بەندە ڕۆژانەکەم تەنها 25 فلسی عێراقی بوو کەلەو کاتەدا نرخی تۆپێک بۆیاری تۆپی پێ دینارێکی عێراقی بوو واتا ئەگەر هیچم خەرج نەکردایەو تەنها ڕۆژانەکەم پاشەکەوت بکردایە چل ڕۆژی پێویست بوو تابتوانم تۆپێک بکڕم ،ناچار تیپێکمان درووست دەکرد ودەشتێک یاخود کەلاوەیەکمان دەکردە یاریگاو پارەیەکمان بەهەرەوەزی کۆدەکردەوەو چێژمان لە یاری تۆپی پێ دەبینی ..
ناو بەناو ماڵێکی دەوڵەمەند هەڵدەکەوت یاخود دەهاتنە ئەم گەڕەکانەو دۆخی مناڵانی گەرەک دەگۆڕا چونکە مناڵەکەی خاوەنی چەندین جۆر لەیاری مناڵان بوو کە ئێمە تائەودەمە هەندێکیمان هەرنەدیبوو بەڵام ئەوەی ئیشی ئێمەی پێ دەگوزەرا تۆپی مناڵی کابرای دەوڵەمەند بوو ، ئیتر مناڵی ماڵە دەوڵەمەندەکەیاری بزانیبا یان نا دەبووە ڕاهێنەر و کاپتن وبەئارەزووی خۆی گۆڵچی و شوێنی یاریزانەکانی دیاری دەکرد و ئیتر دەبووە ئاغاو دەمڕاستی تیپی مناڵانی گەڕەک هەرکاتێکیش بێ دڵیان بکردایە یاخود دۆخەکەی پێ پەسەند نەبوایە تۆپەکەی دەخستە بن دەستی دەڕۆیشتەوە ماڵەوەو ئێمەش دەستەودامان دادەنیشتین دەکەوتینەوە بیری کۆکردنەوەی ڕۆژانەکانمان بۆ کڕینی تۆپ بەڵام زۆرجار ڕێک نەدەکەوتین چونکە بەشێکی زۆرمان هەر ڕۆژانەی نەبوو تا بەشداری بکات..
مەقسود لەدوای 12 ی ئوکتۆبەری 2015 ەوە لەدوای داخستنی دەرگای پەرلەمان باشوری کوردستان بۆتە گەڕەکێکی شەعبی و خەڵک تاڕدەیەکی زۆر گوزەرانیان لەیەکەوە نزیکەو بێ حاڵیەکی زۆر بەرۆکی دانیشتوانی ئەم هەرێمەی گرتووە ، پەرلەمان وپەرلەمانتارانیش بونەتە تیپی مناڵانی گەڕەک کە بێ پرسی لایەنی دەوڵەمەندو خاوەنی هێز هیچی پێ ناکرێت و هەرکاتێکیش لە بەڕەکەی خۆیان زیاتر پێیان ڕاکێشا ئەوا قوفڵی دەرگای کەلاوەکەی پەرلەمان لەگیرفانی خاوەن پارەو دەسەڵاتە و کەی بیەوێت دەتوانێ بڵێ کۆسەڵەیە..
من دوای بەراووردی خۆم ئەوەندەم هەڵێنجا ، تۆی خوێنەریش ئازادی لەتێڕوانینی خۆت..

نوێترین نوسینەکانی ڕێبوار محه‌مه‌د

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌