گەڕانەوەی دکتۆر بەرهەم بۆ ناو یەکێتی نیشتمانی جێی سەرسوڕمان بوو
وتار/
28/09/2018
859 جار بینراوە
خالد فرج احمد
گەڕانەوەی دکتۆر بەرهەم بۆ ناو یەکێتی نیشتمانی جێی سەرسوڕمان بوو
هۆکارەکانی گەڕانەوەی دکتۆر بەرهەم صاڵح بۆ ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان
زۆرن و شاراوەن. یەکێک لە هۆکارە ئاشکراکان بەلای خەڵکییەوە ئەوەیە کە بە
تانەوتەشەرەوە باسی تەماعی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەکەن. من وای بۆ دەچم
ئەوانەی کە خۆیان بە خاوەنی یەکێتی دەزانن دانیشتنیان لە گەڵ دکتۆر بەرهەم
کردبێت و، ڕاشکاوانە پێیان وتبێت کە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقیان لە دەست
دەردەچێت، ئیتر ئەو پۆستە پارتی دیموکراتی کوردستان
بیبات یان کەسێکی تری ناو یەکێتی بیبات کە خاوەنی یەکێتی لێی ڕازی نییە.
دکتۆر بەرهەم کەوتووەتە بن ئەو فشارەوە و، قەناعەتی بە گەڕانەوە کردووە بۆ
ناو یەکێتی نیشتمانی.
دکتۆر بەرهەم کەسێکی حیزبی و شۆڕشگێڕ بووە و
خاوەنی مەبدەئە. ئەگەر هۆکارێکی زۆر گەورە نەبێت، قوربانی بە کەسایەتی
سیاسی خۆی نادات و مەبدەئەکەی ناخاتە ئەو لاوە. دکتۆر بەرهەم ماوەیەکی زۆر
لەناو یەکێتیدا پەراوێز کرابوو و، لە نێوان دروستکردنی حیزب و کشانەوە لە
سیاسەت دوودڵ بوو. دروستکردنی هاوپەیمانی بڕیاری کۆتایی دکتۆر بەرهەم بوو
کە ئیتر ناگەڕێتەوە ناو یەکێتی نیشتمانی. من دڵنیام دکتۆر بەرهەم صاڵح ئەوە
زۆرباش دەزانێت کە بوونی بە سەرۆک کۆماری عێراق بەو شێوەیەی ئێستا هیچ
شەوق و زەقێکی تێدانییە.
بەهەرحاڵ، گەڕانەوەی کوتوپڕی دکتۆر بەرهەم بۆ
ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان کارەساتە هەم بۆ خۆی وەک کەسێکی سیاسی و هەم
بۆ ئۆپۆزیسیۆن کە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی دوو حیزبن تیادا.
هیوایەک هەبوو کە دکتۆر بەرهەم بتوانێت چەند هەنگاوێک ئۆپۆزیسیۆن بەرەوپێش
بەرێت، بە تایبەتی کە نەوشیروان مستەفا بوونی نییە، بەڵام بە گەڕانەوەی
دکتۆر بەرهەم صاڵح بۆناو یەکێتی نیشتمانی ئەو هیوایەش نەما.
خالد ڕەنجدەر
نوێترین نوسینەکانی خالد فرج احمد
-
خالد فرج احمد
23/10/2019
-
خالد فرج احمد
17/10/2019
-
خالد فرج احمد
17/06/2019
-
خالد فرج احمد
14/03/2019
-
خالد فرج احمد
22/10/2018
-
خالد فرج احمد
11/10/2018