عەبادی لەکوێیت ؟ نێچیر کوشتینی .

وتار/ 13/10/2016 2053 جار بینراوە

بەرزان ئەیوب

عەبادی لەکوێیت ؟ نێچیر کوشتینی .


ئەڵێن ڕۆژێک مومەنێچیر جاڕ ئەدات بەناو مەملەکەتاو ئەڵێ هەرکەس پێم بڵێ خۆشترین شت چیە لەژیاندا خەڵاتێکی زۆر گەورەو گران بەهای پێ ئەبەخشم ، کاکەئەبێتە هەراوهۆسەیەک لەبەردەم کۆشکەکەی سەرۆکدا هەزاران کەس پاڵ بەیەکەوە ئەنێن بۆ وەڵام و وەرگرتنی خەڵاتەکە ، تەنانەت برا ملی برای خۆی ئەشکێنێ لەسەر زوو چونە ژورەوە .
ئێ وەڵڵا خاڵەگیان ڕۆژان دێن و تێ ئەپەڕن مومەنێچیر وەڵامی هیچ کەسی بەدڵ نابێت .
ڕۆژێک شێتێک خۆی ئەکات بەکۆشکەکەی سەرۆکداو ئەڵێ من ئەزانم خۆشترین شت چیە لەژیاندا ، پاسەوانەکانی مومەنێچیر کەمێکی لێ ئەدەن و دوری ئەخەنەوە ، بەڵام شێتەکە بەدەنگی بەرز هاوار ئەکات و ئەڵێ من ئەزانم خۆشترین شت چیە لەژیاندا ، سەرۆک گوێی لێ ئەبێت و ئەڵێ وازی لێ بێنن بابێتە ژورەوە .
شێتەکە بەدڵێکی خۆشەوە ئەچێتە بەردەمی مومەنێچیر و ئەڵێ گەورەم خۆشترین شت لەژیاندا ( پیسایی کردنە ) هاهاهاهاهاهاها .
ئەیگرن و باری یەک کەری تێ هەڵئەدەن . شێتەکەش لەژێر تەعزیبدا هاوار ئەکات و ئەڵێ من بەتاقی کردنەوە بۆتان ئەسەلمێنم کە خۆشترین شت لەژیاندا پیسایی کردنە ، مومەنێچیر ئەڵێ وازی لێبێنن باتاقی کردنەوەکەی بکات .
شێتەکە بەدەم ئازارەوە ئەڵێ گەورەم لەسەرتۆ تاقی ئەکەمەوە هاهاهاهاهاهاها ، ئەمجارەیان باری دوکەری تێ هەڵئەدەن ، سەرۆک ئەڵێ وازی لێبێنن خۆمن ئەوەندەش دیکتاتۆر نیم باتاقیکردنەوەکەی بکات .
شێتەکەئەڵێ من تاقی کردنەوەکە ئەکەم ئەگەر وەڵامەکەتان بەدڵ نەبوو ئیعدامم بکەن و ئەگەریش بەدڵتان بوو خەڵاتەکەم بدەنێ . مومەنێچیر ئەڵێ ڕازیم .
شێتەکە ئەڵێ سەرۆک حەزی لەچ خواردنێکە ئامادەی بکەن و لەژورێکیشدا مومەنێچیر زیندانی ئەکات تا دوو ڕۆژ هەرچی خواردنی خۆش هەیە دەرخواردی سەرۆکی ئەدات ،
لەدوای دوو ڕۆژ مومەنێچیر هەست ئەکات زۆر تەنگاوەو دەرگاشی لێداخراوە ، چەندجارێک لەدەرگا ئەدات شێتەکەنایکاتەوە ، سەرۆک زۆری بۆدێت و هاوار ئەکات ئەو دەرگایە بکەنەوە ، پاسەوانەکانی دێن بەشێتەکەئەڵێن بۆ دەرگاکە ناکەیتەوە ، شێتەکەئەڵێ لەکۆتایی تاقی کردنەوەکەدام ، سەرۆک لەودیوەوە هاواری زیاتر ئەکات ئەڵێ بیکەنەوە خەریکە ئەیکەم بەخۆما ، پاسەوانەکان دەرگاکەی لێ ئەکەنەوەو مومەنێچیر بەڕاکردن بەرەو تەوالێت ئەڕوات و ئەڵێ خەڵاتەکەبدەن بەو سەگبابی شێتە وەڵڵا ڕاست ئەکات خۆشترین شت لەژیاندا پیسایی کردنە هاهاهاهاهاهاهاها .
جا بۆ نەگبەتی میلەتی کورد لەوڕۆژەوە کەسەرۆک ئاوا بەپەلە خۆی کرد بەوتەوالێتەدا گوی کردوە بەسەر وەزعەکەدا و ژیانی لەتەواوی مەملەکەت شێواندوە .
بەرزان ئەیوب ، سلێمانی
دانیشن بەخێر و هیوادارم کەستان تەنگەتاوی تەوالێت نەبن .

نوێترین نوسینەکانی بەرزان ئەیوب

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌