بەحزبیکردنی زانکۆکانی کوردستان لە لایەن دەسەڵاتەوە

وتار/ 26/09/2018 778 جار بینراوە

ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

بەحزبیکردنی زانکۆکانی کوردستان لە لایەن دەسەڵاتەوە
ڕەوەند عبدللە حمە
 بە شێوەیەکی  گشتی  زانکۆ  شوێنی زانین وزانستە ھەردەم لە گەڵ ناو ھینانی ناوزانکۆدا لەهەر وڵاتێکدا پێشکەوتنی ئەو وڵاتەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە، بەتایبەت زانکۆ ئەوروپییەکان، بەڵام بەداخەوە لەساییەی دوو حزبی بنەماڵەوە سەرجەم زانکۆکان بەحزبی کراون بۆ بەرژاوەندی حزبەکانیان زانکۆکانیشیان دابەش کردووە لە نێوان خۆیاندا ئەم بەحزبی کردنەش بەڕونی دیارە لەزانکۆکانی کوردستان، سەرجەم سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکی فاکەڵتی، هەرهەموویان حزبین لە لایەن حزبەوە دامەزراون، واتە کەسی نەشیاو بۆ شوێنی شیاو.


  ئەمەش کاری گەری لەسەر خۆیندکار دروستدەکات  خۆێندکار هەوڵو ماندووبوونێکی زۆر دەدات بۆئەوەی وەربگیرێتۆ لەزانکۆ ، بەڵام بەداخەوە زۆر بەی ئەوخۆیندکارانە وەردەگیرێنۆ کە سەربەحزبن ئەمەش کاری گەری دەبێت لەسەر خۆێندکار، بەهەموو شێوەیەک خۆێندکاری زانکۆ بێهیوابووە لە خۆیندن، ئەمەش کاری گەری دەبێت لەسەر خۆۆێندنەوە، بەمەش پەیوەندیەکی پتەو دروست نابێت لە نێوان خۆێندکار و کتێب و کێبخانەکانی زانکۆدا، ئستا زۆربەی زۆری خوێندکاران بەتایبەت ئەوخوێندکارانەی لەکۆتا مەرحەلەی تەوابوونی زانکۆدا، بەنموونە توێژینەوەیان هەیە، ناتوانن خۆیان ئەنجامی بدەن لەدەرەوەی زانکۆ بە بڕە پارەیەکی زۆر بۆیان تەواو دەکەن ئەمەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆئەوەی خۆیند کار لەماوەی ئەو چوار ساڵەی زانکۆدا کەمترین کات سەردانی کتێبخانەی زانکۆکەی کردووە،لە بەرئەوەی دۆخی زانکۆی بۆڕون بووە تۆ کە ئەمەش بۆخۆی کارەساتە، خوێندکار گەر بۆ سیمینارێک  ناچاری نە بێت کە مامۆستاکەی ڕای دەسپێرێت ئامادە نیە ھەرگیز بچیت بۆکتێبخانەی زانکۆکەی، ئەمەش ئەو بێهیوایە یە کە حزب خۆڵقاندووێتی لەناو زانکۆکاندا، ئەگەر حزب دەستی بەسەر زانکۆکاندا نەگرتایە، ئەوا لە ئێستا دا بەدەرلە بەرز بوونەوەی ئاستی ڕۆشنبیری خوێندکارەکان ئاستی زانستی زانکۆکانیش بەرو پێش چووبوو لەڕووی وشیار بونەوەی تاکەکانی گۆمەڵگەوە وانەدەبوو


 تەنها لەماوایەکی کەمدا چەند لێکۆڵینەوەیەک بکرێ له زانکۆکاندا  بۆمان دەردەکەوێ پەیوەندی خوێند کارو ، کتێب خانەی زانکۆ زۆر لاوازە ئەمەش ،لە ساییەی ئەم دوو حزبەوە سیستەمی خوێندنیان بە رەو شکستێکی گەورە برد، خوێندکار لەسەرەتای خوێندنیدا بەوشێوازە ڕاناهێنرێ کەڕۆیشتە قۆناخەکانی دواناوندی، ئامادەی،زانکۆ،پێویس بەوەنەکات پێی بڵی بخوێنەرەوە ، هەرخوێندکارێک خۆشەویستی بۆ بوارەکەی نەبوو ئەوا سەرکەوتو نابێت ، دەی ئەم حزبانە کارێکی وایان کرد خوێندکار هیچ خۆشەویستیەکی بۆ بەشەکەی نەبێت کە وەرگیراوە لێی هەوڵی خوێندنەوە نەدات، دەبێت هەوڵ بدرێ خۆشەویستی لە نێوان خوێن کارو کتێبخانەدا دروست بکرێ، کۆتایی بە دەستی حزب لەسەرجەم زانکۆکاندا بهێنرێت، بۆ ئەوەی زانکۆکان لەم کارەساتەی ئێستا ڕزگاری بێت، جا لە هەمووی کارەسات تر مامۆستای زانکۆ بیت، پشگیری لەم دووحزبە بکەیت، زۆربەی زۆری مامۆستایانی زانکۆ سەر بە حزبن، بەتایبەتی ئەو مامۆستایانەی پلەو پۆستیان هەیە لەزانکۆکاندا.

نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌