سیاسیەکانی کورد لەکوێی ئەم بۆچونەی ماکیاڤیلی دان؟
وتار/
23/09/2018
1342 جار بینراوە
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
سیاسیەکانی کورد لەکوێی ئەم بۆچونەی ماکیاڤیلی دان؟
ڕەوەند عبدوللە حەمە
نیکۆڵۆ دی بیرناردۆ دی ماکیا ڤیلی،سیاسیو فەیلەسوفو نووسەری ئیتالیایە،یەکێکە لەگەورەترین نووسەرەکانی سەردەمی ڕێنسانس،ئەم پیاوە یەکێکە لە مێژوو نووسە گەورەکان،چەند کتێبێکی زۆرگرنکی سیاسی هەیە و بەناوبانگ ترینیان کتێبی(میرە)
ماکیاڤیلی ھەمیشە ئامۆژگاری دەسەلاتدارانی ئیتالیای دەکرد شەرم نەکەن و ھەر ڕێگایەک بە پەسەند دەزانن ، با ناڕەوایش بێت بیگرنە بەر تاوەکو بەھۆیەوە خواست و ئامانجە سیاسیەکانیان بھێنە دی، چونکە پێی وابوو فەرمانرەوای سەرکەوتوو ئەو کەسەیە بتوانێت بەپێی پێویستی بارو زروفی وڵات پشت بەرێگای مرۆڤانەو نا مرۆڤانە ببەستێ و لەیەک کاتدا رێویەکی فێڵبازو شێرێکی بەھەڵمەت بێ و لەشوێنی خۆیدا دەست نەپارێزێ وەهەروەها پێمان دەڵێت سیاسەتو مۆراڵ هیچ پەیوەندییەکیان بەیەکەوە نییە:سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان لەکوێی ئەم بیروبۆچونەی ماکیاڤیلی دان؟
مۆڕاڵ وەک کراسێکی سپی وایە، کە چەندین پەڵەیەی ڕەشی کەوتە سەر، ئیتر سپی نیە واتە مۆڕاڵ لای سیاسیەکانمان پەڵەی ڕەشی تێکەوتوەو،ئەمەش لەسیاسەتو ئیدارەدانووکرداری رۆژانەماندا رەنگی داوەتەوە،بەڵام کۆمەڵگای ئێمە لەهەرکۆمەڵگایەکی تر،زیاتر پێویستی بەئاوێتەکردنەوەی سیاسەتو مۆراڵ هەیە، لەم شکستە دەربازمان نابێت ، ئەگەر کار بۆ پێکەوەگرێدانی مۆراڵو سیاسەت نەکەین لەبەرئەوەی سیایەکانی هەرێمی کوردستان هەمووڕێگایەکیان گرتۆتە بەر بۆمانەوە لەدەسەڵات،بەبێ گوێدانە مۆڕاڵ، لێرەدا دەردەکەوێت حەق بەوکەسەیە کەهێزی هەیە، ئەگەر تۆ چەن خاوەن حەق بیت هێزت نەبوو حەقیشت نابێت، ئەوە بەڕونی دیارە لەکوردستان
هەرکاتێک توانرا لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان هێز دروست کەن یەک بگرن ،هیچ کاریگەرییەکی دەسەڵاتیان لەسەر نەمێنێت، ئەوکات لەلایەن دەسەڵاتەوە حسابی زیاتریان بۆ دەکرێت، وەک لەوەی ئێستا دەگوزەرێت، لەبەر ئەوەی بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەکەیان دەبێت هێز دروستکەن، لەبەر ئەوەی بەهەڵبژاردن گۆڕانکاری دروست ناکرێ لەم جۆرە حوکم ڕانییانەدا، لەئێستادا بەرپرسەکانی دەسەڵات هەموویان خاوەن هێزی تایبەتی خۆیانن ئەمە جگەلە هێزەکانی دەسەڵات،بۆیە زۆربەی ئەو بەرپرسە باڵانەی هێزیان هەیە حسابێکی تریان بۆدەکرێ،دەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ هێز درووس ناکەن؟
بە نموونە بزوتنەوەی گۆڕان، ئەگەر هێزی هەبوایا نەدەتوانرا هێرش بکرێتە سەریان،ئاوابەئاسانی ئەو کەسەشی هێرشی کردووە دیارە،واتە دەسەڵات بەهێز وەردەگیرێ بەوشێوەیە ئەندامپەرلەمانەکانی ڕوبەڕوی هێرش نەدەبوو نۆ،نەیشدەتوانرا ڕێگری لە سەرۆکی پەرلەمان د.یوسف بگیرێ لە بازگەی دێگەڵە
خۆگۆڕان بەپێی هەڵبژاردن بێت دووەم بوو، واتە هەڵبژاردن کاریگەرییەی ئەوتۆ دروست ناکات بۆ گۆڕانکاری لەم جۆرە حوکم ڕانییانەدا.
نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
13/05/2021
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
22/09/2020
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
16/07/2020
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
08/07/2020
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
02/07/2020
-
ڕەوەند عهبدڵڵا حەمە
18/06/2020