ڕۆشتن و له‌بیركردن باشتره‌ له‌مانه‌وه‌و بێنرخ بوون

وتار/ 21/09/2018 896 جار بینراوە

ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

ڕۆشتن و له‌بیركردن باشتره‌ له‌مانه‌وه‌و بێنرخ بوون
ڕەوەند عه‌بدڵڵا حمە
گەنج ،لاو ڕۆشنبیر، خوێنەرانی کتێب دەڕۆن،ولات جێدەهێلن لە بێھیوایی،  گورگ و مافیاو دزو بازرگان و سواڵکەرانی سیاسەتیش بەکەیفی خۆیان بەربوونەتە گیانی خەلک بەناوی جۆراوجۆرەوە،نیشتیمانێک ئارامی و خۆشبەختی بە دڵ و دەرون و ژیان نەبەخشێ و کۆت و بەندی کۆمەڵێک چەتەو مافیا بێت، ھاوکات تاکەکانی نیشتیمانەکەی بێدەنگ بن و وەک کۆیلە بژین، شایەنی  ژیان نیە تیایدا،سیاسیەکان بەجۆرێک،دڵنیابونەتەوە لەبێدەنگی کۆمەڵگە،بەئارەزوی خۆیان ستەمو زوڵم نەما نەیسەپێنن بەسەر کۆمەڵگەدا، ئا لێرەوە هەموو دەروازەكان لە جیاوازیەكان دادەخرێت و روانینە كراوەكان بۆ دنیا قبوڵ ناكرێت

لەم كەش و هەوایەدا دنیایەك دیكتاتۆری بچوك و دنیایەك ستەمكاری بەرهەمدێت،کوردستان پره له مەترسى نەك لەبەر ئەوەى خەلكى زۆرى تيا دەژى،بەلكو لەبەر ئەوەى هەمووان خراپەكانى دەبينن كەچى بى دەنگيشن،بەم بێدەنگییەش دەبێ چاوەڕوانی خراپتر بکەین،لەبەر ئەوەی لەماوەی حوکمڕانییاندا دەسەڵاتی سیاسی مان بۆ دەرکەوتووە کە چاکسازی ئیدارەدانوو بەڕێوبردنوو بەم جۆرە سیاسیانە ناکرێنت،  ناوچەکە توشی زۆر قەیرانی تر دەکەن، لەڕووی سیاسی،دارای،کۆمەڵایەتییەوە،لەوە سەیرتر لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا دووبارە متمانەیان پێدەدرێتەوە،بەڕاستی ئەمە بۆخۆی کارەساتێکی گەورەییە،دەبێت کۆمەڵگە باجەکەی بدات

بێدەنگ بونی گۆمەڵگا لە ڕوداوەکان ئەم دەرئەنجامەی لێکەوتۆتەوە ، کەئێستا کوردستان بەم قۆناغە دژوارەدا تێپەڕدەبێت، ئەم سیاسیانە هیچ جوانییەکیان لەکوردستاندا نەهێشتێتەوە، تەواو کۆمەڵگایان بێهیوا کردووە، ناکرێت کۆمەڵێکی کەم خۆش بژین لەسەر حسابی زۆرینە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوبێدەنگییەی کۆمەڵگا، ئەگەر بێتوو گۆمەڵگا بەردەوام بێ لەم بێدەنگییە، ئەوا دەبێت چاوەڕوانی کارەساتی زیاتر ببین،لەهەرکۆێیەکی ئەم دنیایەدا کۆمەڵگە یەکبوون لەبەرامبەر دەسەڵات بۆ داواکردنی  مافی یەکسانی کۆمەڵگا بەرامبەر یاسا،دواتر داواکردنی خزمەت گوزاری،دەی کۆمەڵگای ئێمە زۆربەی زۆری داواکانیان لەدەسەڵات بۆ باشترکردنی خزمەت گوزارییە،کۆمەڵگا دەبێت داوای گۆڕینی سیستەمەکە بکاتو لەگەڵ سەروەری یاسا بەرامبەر گشت تاکەکانی کۆمەڵگە،هەرکات سیستەمی سیاسی وڵات گۆڕاو یاسا سەروەربوو، جیاوازی نەکرد لەنێوان سەرجەم چینو توێژەکان، ئەوکات قەیرانەکانی تر ، چارەسەر کردنیان ئاسان دەبێت

دەبێت گۆمەڵگە لەوەتێبگات کەچیتر نابێ متمانە بەم سیسیانە بکرێ، دەبێت گشت کۆمەڵگا یەکبێت بۆ داکۆکی کردن لەمافەکانیان ، دژی هەموو جۆرەستەم زۆردارییەک بوەستنەوە ،دەبێت گۆمەڵگا باش لەو ڕاستییە تێبگات ،دەبێت مافی گشتی بخرێتە پێش مافی تایبەتییەوە، نابتێت تاکەکان وابیر بکەنەوە ، خۆم هەمبێت زۆر بەی کۆمەڵگا بانەیبێت ئاساییە،ئەمە بۆ خۆی کارەساتە دەبێت ڕێگە نەدرێت دامودەزگاکان گاریگەری حزبیان لەسەربێ، وەک ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ لە داموودەزگاکانی هەرێمی کوردستان.

نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌