ئیسلامییەکانی ناو هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری چی بکەن باشە؟

وتار/ 20/09/2018 984 جار بینراوە

خالد فرج احمد

ئیسلامییەکانی ناو هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری چی بکەن باشە؟


هەڵوێستێکی زۆر ناخۆشە بۆ ئیسلامییەکانی ناو هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری کە دکتۆر بەرهەم صاڵح سەرۆکی بوو و گەڕایەوە ناو یەکێتی نیشتمانی و لە نیوەی ڕێگادا بەجێی هێشتن. هەروەها گەڕانەوەیان بۆ ناو حیزبەکانیان هەڵوێستێکی ناخۆش دەبێت و، کارتێکردنی لەسەر دەروونیان دەبێت.
بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا من ڕام وایە کە بگەڕێنەوە ناو حیزبەکانیان و خەبات لە گەڵ هاوڕێی و خوشک و براکانیان بەردەوامی پێ بدەن، چونکە ئەوان بەشێک بوون لە دروستکردن و پێگەیاندنی حیزبەکانیان. هەروەها ڕابوونی ئیسلامی لە هەموو کاتێکدا پێویستی پێیانە.
ڕاستە هەندێک کەس، لەوانەیە ئەو خوشک و برایانە خۆشیان گەڕانەوە بە کەمی بزانن و، پێیان وابێت کە حزیبەکانیان بەجۆرێکی دیکە سەیریان دەکات، بەڵام گەڕانەوەیان ئەرکێکی برایانەی ئیسلامییە. دوای گەرانەوەیان دەتوانن لە ڕەخنەگرتن و هەوڵدان بۆ چاکسازیی بێدەنگ نەبن. دەبێ حیزبەکانیشیان هەمان دیدوبۆچوونیان هەبێت بەرانبەر ئەو برا و خوشکانە و، دەبێ سنگیان فراوانتر بێت بۆ لەخۆگرتنەوەیان.
لە لایەکی تریشەوە با وانەیەک بێت بۆ دکتۆر بەرهەم و ئەوانەی وەک ئەو بیر دەکەنە و لەوە تێبگەن کە برایەتی ئیمانی و ئیسلامی لەسەرو هەموو برایەتییەکەوەیە. هەروەها با دکتۆر بەرهەم وا نەزانێت کە هەر کاتێک گەڕایەوە، هاوپەیمانێتییەکەی خۆیەتی.
خالد ڕەنجدەر

نوێترین نوسینەکانی خالد فرج احمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌