پڕۆسەی سەربەخۆیی کوردستان بۆچی توشی شکست بوو؟

وتار/ 19/09/2018 1025 جار بینراوە

ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

پڕۆسەی سەربەخۆیی کوردستان بۆچی توشی شکست بوو؟
ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە
ئەگەر بە وردی سەرنج بدەین دەبینین تەواوی بیروبۆچون و بەرھەمەکانی جولانەوەی فکری و رۆشنگەری ئیتالیا لەھەردوو بواری ئەدەبی و ھونەری لەلایەک و بواری فکری سیاسی و نەتەوەیی لەلایەکی ترەوە لە سەدەی نۆزدەدا لەخزمەتی یەکێتی ئیتالیادا بوون،کە بەشێکی زۆر لەوشۆرشگێرو نەتەوەخوازانەی ئیتالیاش کاریگەری بیروباوەرو بەرنامەکەی ماتزینیان بەسەرەوە بوە، کەپوختەی بیرۆکەی ماتزینی خۆی لەوەدا دەبینیەوە کە( رەگەزی مرۆڤ یەکن) بۆیە پێویستە ھاوکاری یەکتر بن و ھانی خەلکیان دەدا کاربکەن بێ چاوەروانی پاداشت بۆ سەربەخۆی، ماتزینی و رێبازەکەی خاوەن لایەنگیری زۆر بوون لەناویاندا گاریبالدی، کە سەرەنجامەکەی لە ١٨ی شوباتی ١٨٦١ یەکێتی ئیتالیای ھێنایە بەرھەم، دوای ئەو یەکێتیەش دوو پارت ( حیزب ) دەرکەوتن ئەوانیش ( راسترەوەکان و چەپرەوەکان ) بوون، لە نێوان ساڵانی  ١٨٦١-١٨٧٦ راسترەوەکان دەسەلاتیان بەدەستەوە بوو کە توانیان کێشەی دارایی ولات چارەسەر بکەن و بناغەی سوپایەکی رێکخراوو ھێزێکی دەریایی دابنێن، وێڕای چەندین یاساو کاری تایبەت بە چاککردنی باروگوزەرانی جوتیاران و بابەتی تایبەت بە کشتوکاڵ و سیستەمی خوێندن و چاکسازی گشتی.

لە ئێستادا قسەی باو ئەوەیە ئایا ئەو زەمینەیە لە کوردستان بەو شێوەیە رەخسا بۆ ئەو پرۆسەیە سیاسیەکانی ئێمە لەبەر بەرژەوەندی حزبەکانیان ھەڵگری ئەو جۆرە فکرەی سەربەخۆیە نە بوون ئەو زەمینەیە سازیان نەکرد ،نەیان توانیوە کێشە زۆرو بەردەوامەکان چارەسەر بکەن کەلەناوخۆدا ھەن،لەگەڵ پشگیری وڵاتە زلھێزەکان مان بەدەست نەھێنا،کە قورسە وەک راسترەوەکانی ئیتالیا لەماوەیەکی دیاریکراودا بتوانرێ کوردستانێکی ھاوشیوەی ئیتالیایەکی یەکگرتوو بنیان بنێن چونکە ئەزمونی،رابردووی ئەو حیزبانە ئەوەی بۆ سەلماندوین، کەناتوانن بەوجۆرە سیاسەت کردنە سەربەخۆی بەدەست بھێنرێت، ھۆکارەکان شکستی ڕیفراندۆم زۆرن، نەتوانرا کێشەی ناوخۆ چارەسەر بکرێ.

نەتوانرا ڕێکەوتنێکی وابکرێ لە کەڵ وڵاتەزلھێزەکان، دڵنیایان لێوەرگرن، بڕیاری تاک لایەنە ھۆکارێکی تربوو، لەڕووی بەروبوومی ناوخۆییەوە نەدەتوانرا پێداویستییەکانی کۆمەڵگە دابین بکرێ، واتە ڕیفراندۆمەکە،ئامانجی سەربەخۆیی نەبووە، وابێ پلان ئەنجام درا، بۆ بەرژەوەندی حزبیو پاڵپشتی مانەوەی حزبەکانی دەسەڵات بوو.

نوێترین نوسینەکانی ڕەوەند عه‌بدڵڵا حەمە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌