له‌م ووڵاته‌ ئاڵۆزه‌دا زۆر پێویستمان به‌ پێكه‌وه‌ ژیان هه‌یه‌

وتار/ 12/10/2016 729 جار بینراوە

م.حسن شه‌مێرانی

له‌م ووڵاته‌ ئاڵۆزه‌دا زۆر پێویستمان به‌ پێكه‌وه‌ ژیان هه‌یه‌

به‌ ڕاستی ئه‌گه‌ر به‌ په‌له‌ هه‌موو لایه‌ك به‌ كورد و عه‌ره‌به‌وه‌،به‌ سونی و شیعه‌وه‌،به‌ عیلمانی و ئسلامیه‌وه‌،هه‌موو گروپ خاوه‌ن ڕاو بۆچونه‌ جیاوازه‌كان قه‌ناعه‌تێ نه‌كه‌ین به‌ كردوه‌ نه‌ك به‌ شیعار قسه‌ و ئیعلام كه‌ هه‌مووان له‌م ووڵاته‌دا پێكه‌وه‌ بژین و سیسته‌مێكی ئیداری درووست بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌ساسی(هاووڵاتی)بوون و ئایین و مه‌زهه‌ب و ڕاوبۆچوونی جیاواز تیایا به‌ ئازادی جێ ی ببێته‌وه‌ و هه‌مووان كۆ بن له‌سه‌ر خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌ و ووڵات و خزمه‌ت گوزاری و هه‌موان به‌ خزمه‌ت و منافه‌سه‌ی شه‌ریف و درووست ده‌نگی خۆیان زیاد بكه‌ن و به‌ پاش قول و یه‌ك ڕەفز كردن و نیزاع درووست كردن مه‌شغول نه‌بن ڕزگامان ئه‌بێت له‌م حاڵه‌ته‌ زۆر خراپه‌ی تیایا ئه‌ژین و ئه‌گه‌ر ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌ درووست نه‌كه‌ین خوا په‌نامان بات شه‌ڕی عه‌ره‌ب و كورد،شیعه‌ و سونه‌،ئیسلامی و عیلمانی و چه‌ن نه‌هامه‌تی تر به‌ڕێوه‌یه‌ جا من به‌شه‌كه‌ی خۆمان وه‌ك موسڵمان و ئیسلامی دینه‌كه‌مان داوای پێكه‌وه‌ ژیانمان لێ ئه‌كات و هیچ مه‌عنایه‌ك نابینم بۆ دژایه‌تی نێوان شیعه‌ و سونه‌ ،كورد و عه‌ره‌ب و هه‌موو حیزب و جیاوازیه‌كانی تر پاش ئه‌وه‌ی قورئانه‌كه‌م ئه‌فه‌رموێ(لكم دینكم و لی دین)هه‌ر كه‌س ئایین و مه‌زهه‌بی خۆی.
داواكارم هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌م پێكه‌وه‌ ژیانه‌ كاری جدی بكه‌ین.

نوێترین نوسینەکانی م.حسن شه‌مێرانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌