بۆ ئەبێ بەژداربین لە پرۆسەی ھەڵبژاردن..؟

وتار/ 16/09/2018 754 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

بۆ ئەبێ بەژداربین لە پرۆسەی ھەڵبژاردن..؟
(طیب عبدالرحمن)
چی ئەبێ ئەگەر بایکۆتی ھەڵبژاردن بکەین.؟
کێ زەرەر دەکات .
ئەمانەو چەندین پرسیاری دیکە وەک بژاردە لەبەردەم ھاوڵاتیان گفتوگۆی شەقامن .
بەشێکی بەرچاو لە ھاوڵاتیان بەتەواوەتی بێ ھیوابون لە پرۆسەی سیاسی بەھۆی بەستەڵەکی قەیرانەکان و نەبونی دەرچەیەک . ھۆکارەکەشی ھیچ گۆرانکاریەکی جەوھەری بەدی ناکرێ لەئەنجامەکانی ھەڵبژاردن . وخودی پرۆسی ھەڵبژاردن گومان ونیشانەی پرسیاری زۆر لەسەرە .کەھەرگیز ھەڵبژاردنێکی بێگەرد ئەنجام نەدراوە لەم ھەرێمە. ئەمەش وای کردوە کە بەشێکی بەرچاو لەھاونیشتیمانیان ساردببنەوە وئومێدیان بەپرۆسەی ھەڵبژاردن  نەمێنێ ومتمانەیان پێی نەبێ . ئەگەر بەوردی  شەن وکەوی دۆخەکە بکەین ئەوا بۆمان دەردەکەوێ   بایکۆت کردنی پرۆسەکە قورەکە خەست تر دەکاتەوە واتا لەنێوان خراپ وخراپتر .تۆی دەنگدەر خراپترەکە ھەڵدەبژێری وە ئەو سپەیسەی کەمابو بۆ دورست بونی ھیوا تۆ لەناوی دەبەی بەدەستی خۆت ودەبێ چەند نەوەیەکی دیکە چاوەروان بکەی رەنگە ھەرنەیبینی تەمەن بوار نەدات . جگە لەوەی تۆ مافێکی سورشتی خۆت کە ئیرادەو دیدی خۆتە بەکاری ناھێنی .و لەشوێنی تۆ کەسانی دیکە دەنگ دەدەن .کەواتە تۆ چیت کرد .بە بایکۆت .؟...ھیچ .جگە لە خراپترکردنی دۆخەکە ھیچی دیکەت پێ نەکارا .رەنگە تۆی دەنگدەر راست بکەی شەکەت وماندو بوی لە دۆخەکە تاکو ئاستی بێ ئومێدی بەڵام چارەسەر ئەوەنیە تۆ بەژداری نەکەی بەڵکو وەک دڵۆپە ئاوی ناو ئەشکەوتەکە دەبێ بەردەوام بی تاکو چاڵێک لە رەقی تەختی تاشەبەردی ئەشکەوتەکە  دورست دەکەی .
رەنگە بڵێی ھەندێک بەربژێری پەرلەمان دەوڵەمەند دەبن وھیچی تر دەی لە ھەمو جیھان وایە مەگەر نابێ کەسانێک ھەبەن لە پرۆسەی کارگێری و سیاسی وڵات نوێنەرایەتی گشتی بکەن . لەکۆتایدا ھەردەبێ کۆمەڵێک کەس خۆیان بپاڵێون تۆ لەناویانا باشترین ھەڵبژێرە .
دڵنیابە بەژداری نەکردن و بایکۆت لاوازترین ھەڵوێستە کە دواجار باجەکەی زۆر قورستر دەبێ لەسەر شانی تاک بەتاکی ئەم ھەرێمە .ئەم نیشتیمانە لەبەردەم دووریانێکی چارەنوس ساز دایە یائەوەتا ئیرادەمان تەسلیم بە کاستی سیاسی ئیستا بکەین یائەوەتا بەردەوام بین تاکو ئەوکاتەی پرۆسەی سیاسی دەچێتەوە سەر سکەی خۆی ئەوکات ئەگەر بایکۆتیش بکەی ئاسای دەبێ چونکە پرۆسەکە بەسستماتیک کراوە.
گەلانی پێشکەوتو بەم قۆناغەی ئێمەدا گوزەریان کردوە رەنگە لەوەی ئێمە خراپتر بوبێ بەڵام ھەر بەردەوام  بون تاکو گەیشتنە ئەم رۆژە .
تۆناچی بۆ دەنگدان کەسە حیزبیەکان دەچن  .ئەوان بەرژەوەندیان لەمانەوەی دۆخەکە ھەیە بەم چەشنە .تۆناچی  بۆ دەنگدان .لەجیاتیت دەنگ دەدرێ .
تۆناچی بۆ دەنگدان . ئەوان خۆشحاڵتر دەکەی .ئەوان چەندین ساڵە کار لەسەر بێ ئومێد کردنی تۆ دەکەن کار لەسەر بێ ھیوابون تەسلیم بونی تۆ دەکەن . تۆ پێت وایە ئەگەر ناچی ئەوان شەو خەویان لێ ناکەوێ لەبەر ئەوەی تۆ نیگەرانی لەپرۆسەکە .نەخێر  رەنگە ئەوان شەوان خەویان بزڕێ بەڵام بەھۆی تۆوە نا بەڵکو بەھۆی بەدمەستی و شەوی سورەوە. 
من پێت ناڵێم دەنگ بەکێ بدە یان بە چ لایەنێک بەڵکو دەبێ ھێندە ئاستی وشیاریت بەرز بێ کە مومارەسەی ئەو مافە سورشتێەت بکەی کەچوارساڵ جارێکە .
ھەرچیەک بێ بەھانەکانت ھەرچیەک بێ ھۆکاری بێ ئوێدیەکانت ناکاتە ئەوەی تۆ واز لەو مافە سورشتیەی خۆت بھێنی .

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌