کەڵکەڵەی مرۆیی .و . کۆیلەی ھاوچەرخ

وتار/ 14/09/2018 1001 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

کەڵکەڵەی مرۆیی .و . کۆیلەی ھاوچەرخ
(النزعة الانسانية و الرق المعاصر)
طيب عبدالرحمن
مرۆڤ وەک بونەوەرێکی ھۆشمەند 
ھەمیشە بەدوای دۆزینەوەی خۆیدا دەگەرێ . وزۆر جار لەئەنجامی گەڕان بەدوای شوناس و سەقامگیری دووچاری لەمپەری سیستەمی سۆسیۆلۆجی وسیاسی وئابوری سەردەمەکەی خۆی بۆتەوە . ولەئەنجامدا لەبری دۆزینەوەی خود .بۆتە کۆیلە .
ھەرچەندە چەمکی کۆیلە فرە رەھەند وھەمە چەشنە بەجۆرێک کۆیلی تەقلیدی کە خاوەندارێتی جەستە و ھێز وشیان لەدەستدەدات . ئەم جۆرە لەسەردەمی بابلیەکان وئەغریقەکان وفیرعەونیەکانەوە تاکو سەدەی نۆزدەھەم لە زۆر شوێن  ھەبو .
جۆرێکی دیکە لە کۆیلە . کۆیلەی  ئایدیایەک یاخود دیدێکی شۆرشگێری کەدواجار  دەبێتە نێچیرێک لە تۆڕێکی  جانجاڵۆکە وسەرئەنجام دەبێتە کۆیلە بەبێ ئەوەی ھەست بەخۆی بکات . ودبێتە سوتەمەنیەکی باش بۆ خۆش گوزەرانی تاقمێکی کەم و بە پارچەنانێک پاسەوانی لەدەرگاکەی دەکات .ئەم جۆرە لەکۆیلەبون  کۆیلەی ئارەزومەندانەی ھاوچەرخە . ئەگەر مرۆڤ گەیشتە ئەو قۆناغە ئیدی کەڵکەڵەی  مرۆیی لەدەستدەدات . چونکە شوێنکەوتنی ئایدیایەکی ناسیۆنالیستی سواوی ناوەراستەکانی سەدەی بیستەم  واتای لەقاڵب دانی  بیرکردنەوەو  روئیا بۆ کایەکان ودیاردەکان لەناو کۆمەڵگا دا. ئەم جۆرە کۆیلەبونە زۆر ترسناکترە لە جۆرە کلاسیکێکە .چونکە ئەگەر رێژەی زۆر بێ لەکۆمەڵگا ئەوا دەبێتە ھۆی پەکخستنی پەرەسەندن و ھەنگاوی کردەی دەربازبون بۆ قۆناغی پێشکەوتوتر.
مارتن ھایدگر . دەڵێی وجود واتا بون دەتبات بۆ  ڕاڕای و دوو بژاردەت دێتە پێش یائەوەتا لەڕاڕای دا بژی ودەرئەنجامە رەسەنەکان ودەرھاویشتەکانی قەبوڵ بکەی . کە ئەویش چوارچێوەیەکی کەڵکەڵەی  مرۆییە. یائەوەتا لە وجودێکی ساختەدا بژی .کەدەرئەنجامەکەی کۆیلەبونی ھزروبیرە ئەویش دواجار رەنگدانەوەی لە ھەڵسوکەوتو ئاکارەکاندا دەبێ. .
کۆیلەی ھاوچەرخ .کە من بۆ خۆم ئەوناوەم لێناوە رەنگە زۆر گونجاو بێ بۆ پێناسەی بیرکردنەوەو رونینی تاکی کورد بۆ  سیستەم وحیزب . و ئەم جۆرە عەقڵیەتانە ھۆکاری سەرەکین بۆ دواکەوتویی لە ھەمو بوارەکاندا . ھەرئەم عەقڵیەتانە  ئاڕاستەی گەشەسەندنی بەرەو تونێلێکی تەسک وتاریک بردوە .نایشارمەوە من گەش بین نیم لە دوارۆژی ئەم ھەرێمە رەنگە بەریەککەوتن لەناوخۆ وتەسلیم بونی زیاتری ئیرادەی کاستی سیاسی بەرێوەبردن بۆ بێ گانە بەدی بکرێ .چونکە کەڵکەڵەی  مرۆیی لای زۆرینە مردوە و ئیرادەیان تەسلیم کردوە بە گروپێک یان چەند گروپێک ی بچوک . دەبێ چاوەروانی کارەساتی زۆر گەورە بکەین لە ئایندە .

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌