ئەرک و مافی هاوڵاتیان لە کاتی پرۆسەی هەڵبژاردن!

وتار/ 13/09/2018 1690 جار بینراوە

كارزان شوشكه‌یی

ئەرک و مافی هاوڵاتیان لە کاتی پرۆسەی هەڵبژاردن!
كارزان شوشكه‌یی
لە دونیای ئەمڕۆدا هەڵبـژاردن بۆتە ڕەمزی دیموکراسی و دادپەروەری، لەهەر وڵاتێک هەڵـــبژاردن ئەنجام نەدرێت و یاخود هەڵبژاردنێکی کارتۆنی هەبێت، بێشک هەمومان پەنجەی نادیموکراسی و دیکتاتۆری ئاراستە دەکەین، چۆن بتوانین هەڵــبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجام بدەین و دور بێت لە هەر کارێکی نەخوازراو.. ئێمە دەپرسین ئایا تا چەند تاکی کۆمەڵگای کوردی هۆشیار و چاو کراوەن لە ئاستی ئەرک و مافەکانیان لە هەڵبژاردندا؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارەش لای زۆرێکتان وەڵامەکەی ئەوەندە قورس نیە، چونکە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوومان گەواهیدەری ئەم ڕاستیە بون کە ئاستی تاکی کورد نەگەشتۆتە ئاستێکی دڵخۆشکەر.
لەبەر ئەوە بە پێویستمان زانی بەرچاو ڕونیەک بدەین بە هاوڵاتیان و خوێنەری ئازیز تاوەکو هۆشیارتر و حەکیمانەتر مامەڵە لەگەڵ کۆی ڕوداوەکاندا بکات.
بەکورتی تیشک دەخەینە سەر هەندێک لە ئەرک و مافەکانمان لەکاتی پرۆسەی هەڵبژاردن.

- ئەرکەکانیش بەپێی گرنگیان دابەش دەبن بەسەر پێنچ خاڵدا کە بریتین لەمانەی خوارەوە:

* ڕێـــــزگرتن/ پێویستی ئەمڕۆی تاکی کورد ڕێـــزگرتنە لە یەکتری و قبوڵکردنی ڕای جیاواز و گرنگ نیە هەڵگری چ ئایدۆلۆژیایەکی سیاسی بین، مەرجیش نیە ئەوەی لەگەڵمان نەبوو دژمان بێت و نابێت بەهیچ هۆکار و بیانویەک ڕێگا بەخۆمان بدەین هێرشی ناڕاوە بکەینە سەریەکتری.

* پاراستنی ژینگە/ گرنگە ژینگەیەکی لەبار و تەندروست بڕەخسێنین و ڕەچاوی پاراستنی پاک و خاوێنی و ژینگەی کارکردنمان بکەین و دور بکەوینەوە لە هەموو شوێنە گشتیەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن!

* هەڵـبژاردنی کەسی شیاو/ ئەرکی لە پێشینەمان بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و دزی و تاڵانی، هەڵــبژاردنی کەسی شیاو و دڵسۆز و ئەکادیمیە و هێنانە پێشەوەی چینی گەنجان بۆناو کایەیی سیاسی و حکومڕانی.

* بەکارنەهێنانی منداڵ بۆ بانگەشە/ دیاردەیەکی ناشیرین و نالۆژیکیە منداڵ بەکاربهێنرێت بۆ بانگەشە و هەڵواسینی پۆستەر و گەڕان بە ماڵ و شەقامەکان و گرنگە و ئەرکمانە رێگا لە بەرفراوان بونی بگرین!

* تۆمەت بەخشینەوە/ یەکێکیتر لە ئەرکەکانمان لەکاتی پرۆسەی هەڵــبژاردن بریتی دەبێت لە کاڵکردنەوەی نەریتی تۆمەت بەخشینەوە و لەکەدارکردنی کەسایەتیەکان و کاندیدەکان بەجۆرێک لە دیاردەوە بۆتە نەریت کە کێ و چ لایەن و قەوارەیەک زۆرترین هێرش و دژایەتی بکاتە سەر لایەنێکی تر ئەویان چانسی سەرکەوتنی زیاترە..!

- لەهەر کوێیەک ئەرک هەبوو بگەڕێ لەهەمان شوێن مافیش هەیە، مافەکانیش لەم چەند خاڵەی خوارەوە کورت دەکەینەوە کە بریتین لە:

١ــ هەموو کەس مافی خۆیەتی بە شێوەیەکی ئازادانە بانگەشە بۆ لیست و کاندیدەکانی بکات لە چوارچێوەی یاسا و پڕەنسیبە کارپێکراوەکان.
٢ــ پاراستنی ئەنجامی دەنگدان مافێکی ڕەوای خەڵکە.
٣ــ دابینکردنی کەشێکی هێمن و ئارام بەجۆرێک گرەنتی سەلامەتی دەنگدەران بکات.
٤ــ ڕەچاوکردنی هۆکارەکانی کارئاسانی دەنگدەر لەکاتی دەنگداندا.

نوێترین نوسینەکانی كارزان شوشكه‌یی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌