٣١ ئاب ئەگەر سەرەتای هەبێ کۆتاییەکەی دیار نییە
وتار/
04/09/2018
1024 جار بینراوە
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
٣١ ئاب ئەگەر سەرەتای هەبێ کۆتاییەکەی دیار نییە
موحەممەد مەلا مەحمود/لە ئەمریکا
ڕاستە لە ٣١ ئابی ساڵی ١٩٩٦ پارتی دێموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی
مەسعود بارزانی توانیان پەلاماری شاری هەولێر
بدەن،بەیارمەتی سوپایەکی زەبەلاحی سەددام حوسێن- ئەو سوپایەی لەساڵی ١٩٨٣ ٨٠٠٠ هەزار پیاوی بێتاوانی بارزانی ئەنفال کرد-
بۆ کۆتاییهێنان بەدەسەڵاتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەهەولێرو شارەکاتی تر.خوڵقاندنی
کارەساتی ٣١ ئاب بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کەئەو دوو حیزبە گوێ بەهیچ نادەن بۆ لەناوبردنی
نەیارەکانی خۆیان،هەروەها هەمیشە ژێر بەژێر پەیوەندیان هەیە لەگەڵ ئەو وڵاتانەی
کوردستانیان داگیرکردیە.
٣١ ئابەکان سەرەتایان هەیە،بەڵام کۆتاییان نییە
نیشانەکانی ٣١ ئابەکان ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٥٩ لەدوای گەڕانەوەی
مەلا مستەفا بارزانی لەیەکێتی سۆڤیەت بۆ عێراقو،دروستبونی کێشەی سیاسی لەنێوان
بارزانیو، دوو سەرکردەی پارتی دێموکراتی کوردستان،هەردوکیان نەیاری یەکدیبون،ئیبراهیم
ئەحمەدو، هەمزە عەبدوالله،ئەم دوو سەرکردەیە ئەیانەویست لەڕێگای بارزانی کۆتایی بەدەسەڵاتی
ئەوێتر بێنێ لەنیو حیزبدا،بەلام بارزانی کاری ئەکرد بۆئەوەی لەلایەن عەبدو الکریم قاسم خۆی خۆشەویست کات،لەبەر ئەم
هۆیە لەکانوی یەکەمی ١٩٥٩ لەکۆبونەوەیەکی حیزبیدا بارزانی ئیبراهیم ئەحمەدی بەڕسواکردن لەنیو کۆبونەوەدا
دەریکردە دەرەوە،هەمزە عەبدو اللهی کردە سکرتێری حیزب، بەڵام لەهەمانساڵدا لەمانگی تەموز لەکۆبونەوەیەکیتر بەقسەی عەبدو الکریم هەمزە
عەبدو الله و،تاقمەکەی بەڕسواکردن لەحیزبی دوور خستنەوەو، ئیبراهیم ئەحمەدی جارێکیتر
کردوە سکرتێری حیزب.ئەو هەڵسوکەوتانە بوونە سەرەتای دروستبونی کێشە لە نێوان
بارزانیو،ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی.
زەقبونەوەی کێشەی بارزانیو مەکتەبی سیاسی
لەساڵی ١٩٦٤ بەڕونو ئاشکرا کێشە ی بارزانیو ئەندامانی
مەکتەبی سیاسی پارتی گەیشتە قۆناخی شەڕێک تائیستا دانەمڕکایتەوە، بەڵام بەزاراوەی
جیا جیا، بۆ نمونە: لەساڵی ١٩٦٤ شەڕی بارزانیو، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بوو، بەسەرۆکایەت
ئیبراهیم ئەهمەد،بەڵام لەساڵی ١٩٦٦ زاراوەیەکیتر سەری هەڵدا،ئەویش شەڕی جەلالیو
مەلایی بوو.تاقمی جەلالیەکان بەچەکی حکومەتی عێڕاق شەڕیان لەگەڵ مەلا مستەفا ئەکرد،
مەلا مستەفاش چەکی لەحکومەتی ئێران وەردەگرت، بەڵام لەساڵی ١٩٧٠ بارزانی دەستی بەگفتو
گۆ کرد لەگەڵ حکومەتی عێراق،ئیتر جەڵال تالەبانیو کۆمەڵێک بەرپرسەکانی جەلالی گەڕانەوە
ژێر سیبەری بارزانی،تادوای ڕوخانی شۆڕشی بارزانی.لەدوای یەک ساڵ جارێکیتر جەلالیو مەلایی هاتنەوە گۆڕەپانی
کوردستانو، دەستیان کردەوە بەبەکوشتندانی لاوانی گەلی کورد بەناوی یەکێتی نیشتیمانی
کوردستان بەسەرۆکایەتی جەلال تالەبانیو سەرکردایەتی کاتی بەسەرۆکایەتی مەسعودو ئیدریس
بارزانی،ئیتر کورد کوشتن بەردەوام تا ساڵی ١٩٨٥.بەڕاستی زۆر بەدڵسوزی کوڕانی کوردیان
بەناوی کوردایەتی بەکوشتن ئەدا.
قۆناخی مەترسیدارتر
لەساڵی ١٩٩٤ جارێکتر بەچەکی پێشکەوتوتر تالەبانیو
بارزانی دەستیان کردەوە بەشەڕ بۆ کوشتنی
کوڕانی گەلی کورد، بەمەبەستی تەواوکردنی پلانی سەددام حسێن بۆ لەناوبردنی گەلی
کورد. ئەمجارەیان نەک هەر کەلاشنکۆف، بەڵکو چەکی ئیرانیو، تانکو تۆپی سەددامو، فڕۆکەی
ئێف ١٦ تورکی هەمووی بەکارهات بەدەستی کورد بۆ کوشتنی کورد.بەبێ شەرمانە کورد بەجامانەی
کوردی سواری تانکی سەددامو تورکیا ئەبون ،بۆ کوشتنی کورد. بەڵکو تائێستاش بەشانازییەوە
باسی ئەکەن.
هەتا ئەوانە مابن ٣١ ئاب بەردەوام ئەبێ
ڕێکەوتنی ستراتیجی لەنێوان پارتیو یەکێتی،یان بڵێن تالەبانیو
بارزانی بۆ دابەشکردنی سامانی گەل لەنێوان خۆیاندا، جیاوازی نییە لەگەل کارەساتی
٣١ئابی ساڵی ١٩٩٦، هەروەها برسی کردنی خەڵکی کوردستان،چۆڵکردنی شەنگال، مەخمور،گوێڕ
بەبێ تەققەو،نزیکبونەوەی داعیش لەشاری هەولێر،هەروەها ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆمو، کارەساتەکانی
(الجیش الشعبی) وەک ئەوانیتر نەهامەتبون بۆ گەلی کورد،کەبەچاو تروکانێک نیوەی خاکی کوردستانیان لەدەستدا.
ئێمە کورد وەک عەڕەب دوعامان بەدەستەوە ماوە
عەڕەب کەچەک ئەکرێ لەوڵاتانی پێشکەوتوو، لەدژی عەڕەب
بەکاردێنی، بەڵام مەلایەکانی عەڕەب لەڕۆژی هەینی بەدوعاکان هێڕش ئەکەنە سەر ئیسرائیل.ئێمەی
کوردیش ئەبێ هەمیشە دوعا بکەین جارێکیتر یەکێتیو پارتی،یان بنەماڵەی بارزانیو
تالەبانی شەڕێکیتر دروست نەکەوە، بۆ لەناوبردنی گەلی کورد.
نوێترین نوسینەکانی محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
29/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
14/07/2021