(دیمۆكراسی – پڵۆڕالیزم – ئاڵوگۆڕی دەسەڵات)
وتار/
31/08/2018
835 جار بینراوە
عەبدولحەكیم زراری
(دیمۆكراسی – پڵۆڕالیزم – ئاڵوگۆڕی دەسەڵات)
زەرەرمەندی
یەكەمی دواخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنن
نوسینی
: عەبدولحەكیم زراری
بەداخەوە
ئەوەی هەڵبژاردن لە پێناویدا هاتۆتە ئاراوە، كە بریتییە لە بەرقەراركردنی ژیانێكی
سیاسی تەندروست كە تیایدا هاوڵاتیان هەر چوار ساڵ جارێك لە رێی سندوقەكانی دەنگدان
مومارەسەی مافە سیاسی و دەستوورییەكانی خۆیان دەكەن، و دەتوانن لە میانەیەوە بەشداری
لە رێكخستنی كاروباری نێوخۆیی و نیشتیمانیدا بكەن، كەچی لەلایەن ئەو سیستم و عەقڵییەتەی
كە ئەمڕۆ لە هەرێم پەیڕەوی لێ دەكرێت كە ئیعتیبارێكی گەورە بۆ میزاجی كەسەكان و رێككەوتنە
ژیربەژێرییەكان دادەنێت تا دەستوور و یاسا و پرەنسیپەكان، ئەم هەڵبژاردنە لە ناوەڕكی
خۆی بە تاڵ دەكاتەوە، جا یا ئەوەتە ئیفلیجی دەكا و پەكی دەخات یان بۆ مەرامی تر بەكاری
دەهێنێ و ئاراستەی دەكات، كە ئەویش بریتییە لەوەی كە بە كۆمەڵگەی نێودەڵەتی بڵێن ئێمە
مادام هەڵبژاردن دەكەین كەواتە ولاتێكی دیموكراسین ئەمە لەلایەك لەلایەكی تر بۆ ئەوەی
لە رێی هەڵبژاردنەوە جارێكی تر حزبە دەسەڵاتدارەكان شەرعییەت بۆ خۆیان دابتاشنەوە
و تەمەنی حوكمڕانیان لەم رووەوە درێژ بكەنەوە و ماوەی لە دەسەڵات بوون و قۆرخكردنی
جومگە گرنگەكانی دەسەڵات درێژە پێ بدەن. بەمەش لە دەرەنجامدا سێ پایەی سەرەكی لە
دونیای پێشكەوتن و شارستانییەتدا كە پێكهاتوون لە (دیمۆكراسی – پڵۆڕاڵیزم – ئاڵوگۆڕی
دەسەڵات) لەو ژیانە سیاسییەی كە ئاماژەمان پێ كرد تووشی جۆرێك لە داڕمان دەبنەوە و هەموو ئەو ئیدیعایانەشی بۆیان دەكرا
هەر تەنها وەك بلقی سەر ئاو و دروشمی بێ
ناوەڕك و پڕۆسەیەكی نا زیندوو و بێ جووڵە و جەوهەر دەمێننەوە.
جا
ئەوەی پەیوەستە بە خودی دیمۆكراسییەت هەموومان دەزانین كە هەڵبژاردن یەكێكە لە بنەماكانی
دیمۆكراسی و دیمۆكراسیش بەندە بە هەڵبژاردنێكی ئازادەوە كە تاك تیایدا ئازادانە بەبێ
هیچ بەربەستێك بتوانێت چارەنووسی سیاسی خۆی دیاری بكات، هەروەها ئەو پرەنسیپەشی كە
دیمۆكراسییەتی لەسەر فۆرمۆلە بووە كە بریتییە لەوەی گەل سەروەری و چارەنووسی خۆیەتی،
ئەوە گەلە دەسەڵاتداران و فەرمانڕەواكانی خۆی هەڵدەبژێرێت و چاودێریان دەكات و لە
هەمان كاتیشدا گەل دەسەڵاتی گۆڕین و
لابردنی دەسەڵاتداران و فەرمانڕەواكانیشی هەیە، بە دواخستنی هەڵبژاردن و یاری كردن
بە كاتی هەڵبژاردن، هیچ مانایەك بۆ ئەو پرانسیپانە ناهێلێتەوە و دۆخە سیاسییەكە لە
حاڵەتی چەق بەستوو و دەق گرتووێكی مەترسیدار
دەهێلێتەوە.
ئەوەی
تایبەتیشە بە دونیای پڵۆڕالیزم و فرەیی دیسان دواخستنی هەڵبژاردن و دەستی دەستی پێ
كردنی، ئەو رەنگاو رەنگییەی ژیانی سیاسی و فرە دەنگییەی هەیە، كاڵ دەكاتەوە و تەڵخ
و ناشیرینی دەكا و دەیخاتەوە باری یەك رەنگی و یەك دەنگییەوە، تا وای لێدێت هەموو
لەیەك بچن و بەیەك ئاواز بخوێنن، بەمەش ئەو مافە لەو حزبانە دەستێنێتەوە كە لە دەرەوەی
دەسەڵاتن و دەیانەوێت بگەن بە دەسەڵات یاخود پێگەیەكی بەهێزتریان هەبێت لە جاران لە
نێو جومگە گرنگەكانی حوكمڕانی وڵات و نزیكتر ببنەوە لەسەرچاوەكانی بڕیار. چونكە لە
پرۆسەیەكی ئاوادا بوونی حۆیان دەتوانن بسەڵمێنن و قەبارە و قورسایی راستەقینەی خۆیانیان
بۆ دەركەوێ تا بەهۆیەوە بەشداربن لە رۆڵ بینین
لە پرۆسەی حوكمڕانی وڵاتدا.
ئەوەشی
كە گرێدراوە بە ئاڵوگۆڕی دەسەڵات، كە گومانی تێدانییە گواستنەوەی ئاشتییانەی دەسەڵات
وا دەكات ژیانی سیاسی زیندوویەتییەكی بەردەوامی هەبێت، چاڵاكتر و جۆش و خرۆشتربێت،
تەندروستتر بێت و ململانێكان ئاستێكی چڕتر و باڵاتر بە خۆیانەوە ببینن لە میانەی مونافەسەی نێوان
حزبەكان، كەچی بەداخەوە بە دواخستنی هەڵبژاردن و درێژكردنەوەی تەمەنی دەزگاكانی
حوكمڕانی، نیشاندانەوەی هەمان دیمەنی سیاسی پێشووە بە هاوڵاتیان و درێژەدانە بە بینینەوەی
هەمان ئەو دەم و چاوانەی كە پتر لە چوار ساڵە میللەت بە دیارییانەوەن و بێزاریان لێ
كردوون.
نوێترین نوسینەکانی عەبدولحەكیم زراری
-
عەبدولحەكیم زراری
14/01/2021
-
عەبدولحەكیم زراری
14/12/2020
-
عەبدولحەكیم زراری
14/05/2020
-
عەبدولحەكیم زراری
25/08/2019
-
عەبدولحەكیم زراری
25/11/2018
-
عەبدولحەكیم زراری
05/10/2018