گۆرانی دوای نۆشیروان. بێ ناسنامە

وتار/ 28/08/2018 816 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

گۆرانی دوای نۆشیروان. بێ ناسنامە
طیب عبدالرحمن
رەنگە لێرەو لەوێ کەسانێک بە یەک فەردە پاساوی بێ بنەما ئەم سەروتارە رەت بکەنەوە .وکاروکاردانەوەی خانەی راپەراندن بە پراگماتیکی ببینن .
ئەگەر تەنھا ھەڵوێستەکانی گۆران لە دوای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ورد بکەینەوە دەبینین گۆرانێک بێ روئیاو بێ ناسنامەو ستراتیج .تەنھا رۆژ بەرێکردن وچاخواردنەوە لە گردەکە بەبێ ھیچ ئەلتەرناتیڤێک . ئیستا خانای راپەراندن رۆڵی نەیاری سەرسەختی بەرنامەکەی نۆشیروان  دەگێرن .ھەر لە لادان لەدەستوری گۆران کە گەرانەوەیە بۆ جڤات تاکو دەگاتە زویر کردنی کارەکتەر وبەشێک لەجەماوەرەکە .بە رەفتارو گوتارو ئاکار لەمەڕ  پرۆسەی سیاسی و لەنێویندا پەیوەندی ھاوسەنگە لەگەڵ  لایەنە رکابەرەکان . بەتایبەت ی.ن.ک کە پاش پرۆسەی ھەڵبژاردنە گوماناویەکە ھێرشیشیان کردەسەر گردەکە..
بەدڵنایەوە ھەموان لەگەڵ  ئارامی وتەبایین و تەنانەت جێ بەجێ کردنی رێکەوتنەکەی دەباشانیشین کە بە حزوری ھەردوو رەوانشاد مام جلال وکاک نۆشیروان  واژۆ کرا .لەدونیای سیاسەت ئەوھایە پێدان و وەرگرتن واتا بەرژەوەندی ھاوبەشی ھاوسەنگ بەس لێرەدا دەمەوێ بزانم گۆران چی دەست کەوت لەبەرامبەر  ئەو ھەمو سوکایەتیەی پێی کرا ئاخۆ دەنگەکانی بۆ ئەگەرێتەوە یان تەقەکەرەکان دادگای دەکرێن . بێ گومان ھیچیان گۆڕان چەند زەرەرێکی کرد جگە لەوانەی باسمان  کرد بەشێکی باشی لەجەماوەرەکەی لەدەستدا ئەمە جگە لە ناوبانگی سیاسی کە لەکەدار بو دواجار ئەو پرۆژەیەی کە نۆشیروان  مصطفی نیو سەدە لەتەمەنی خۆی پێ بەخشی و لەکۆتا ساڵەكانی ژیانی گەڵاڵەی کرد لە بزوتنەوەیەکی سیاسی برادەرەکانی دوای خۆی بەرگەی تەوژمی گۆرەپانی ئاڵۆزی سیاسی کوردستانیان نەگرت ھەنگاو بەھەنگاو لە پرۆژەکەی دوردەکەونەو بەئەندازەیەک لەزۆر وێستگە ھیچ جیاوازیەک بەدی ناکرێ لەنێوان ئەوان و پارتی ویەکێتی .ئەگەر کار وابروات دەگەرێینەوە چوارگۆشەی یەکەم بگرە خراپتریش .چونکە ئەوکات دەسەڵات پارەیەکی زۆری خستبوە بازار بەڵام ئیستا ئەوپارانە لەدەروە ھەڵی دەسورێنن بەبێ سەر ئێشە. بەراستی زۆر ئەستەمە بتەوی گۆرانکاری بکەی تەنھا بەقوربانیدانی چینەکانی خوارەوە و لەسەرەوەش سەرقاڵی قاوە خواردنەوەبن لەگەڵ  رکابەرەکان  بەبێ ئەوەی یەک داخوازی بێتە دی کە خۆی لەچوارچێوەی  چاکسازی دادەبینێتەوە لەسێکتەرە ھەستیارەکانی سیستەمی  بەرێوەبردن، ئەگەر بکەرانی سەرەوەی گۆران لەسەر ئەم ریتمە بەردەوام بن دەبێ لەمەودوا رکابەری دوکانە سیاسیەکان بکەن نەک بارتی ویەکێتی . ئەم راستیە تاڵە رەنگە بەھەندێ برادەر ھەزم نەکرێ .
دانیشن بەخێر

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌