چی دەبێت ئەگەر متمانە لە ترامپ بسەندرێتەوە؟

وتار/ 24/08/2018 583 جار بینراوە

خالد فرج احمد

چی دەبێت ئەگەر متمانە لە ترامپ بسەندرێتەوە؟


دۆناڵد ترامپ. سەرۆکی ئەمریکا وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی داوەتەوە کە گوایە ئەگەر هەیە متمانەی لێ بسەندرێتەوە. ترامپ دەڵێ: ئەگەر ئەو کارە بکرێت بازاڕی ئەمریکی هەرەس دەهێنێت و خەڵکی ئەمریکا هەژار هەژار دەبن.
وەڵامدانەوەی ترامپ لە کاتێدایە کە "مایکل کۆهینی"ی پارێزەری ڕایگەیاندووە کە هەست بە تاوان دەکات چونکە ڕاستەوخۆ فەرمانی ترامپی بەجێهێناوە سەربارەت بە هەڵبژاردەنەکانی سەرۆکایەتی.
ترامپ باش دەزانێت کە پێگەی سەرۆکایەتییەکەی پارێزبەندی پێ دەبەخشێت، بەڵام لە پرسی هەڵبژاردندا ترسی هەیە متمانەی یاسایی لەدەست بدات و لێپرسینەوەی لە گەڵدا بکرێت.
ئەوانەی دژی ترامپن دەڵێن پارێزبەندییەکەی کاتییە و، خۆیان هەڵگرتووە بۆ خولی نیوە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کە دوای دوو مانگی تر دەکرێت. ئەوانە پێیاوایە کە کۆمارییەکان کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و پیراندا لەدەست دەدەن.
کۆهین تەنها ئەوەی نەگووتە کە ترامپ درۆی کردووە، بەڵکو دەڵێ ترامپ خۆی لە ساڵی ٢٠١٦دا داوای لە کۆهین کردووە کە بۆ بێدەنگ کردنیان بەرتیل بدات بەو دوو ژنەی کە ئیدعای ئەوە دەکەن کە ترامپ پەیوەندی سێکسیی لە گەڵیاندا هەبووە. هەروەها کۆهین خۆشی سەرپەرشتی پارە دانەکە بکات. بەوەش کۆهینی کردووە بە جەمسەرێک لەو تاوانەدا.
کۆهین دانی بەوەدا ناوە کە ئەو پارەی دراوە بەو دوو ژنە، پارەی بەشداربووانی هەڵبژاردنەکان بووە و، یاسایی نەبووە. سەرچاوەی ئەو پارانە یان کۆمپانییەکان بوون یان زیادە بوون لەو بڕە پارەی ڕێگەی پێدراوە کە کاندیدەکان جەرجی بکەن. سزای ئەو دوو تاوانەش دەگاتە پێنج ساڵ زیندانی.
خالد ڕەنجدەر

نوێترین نوسینەکانی خالد فرج احمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌