نامه‌یه‌ك بۆ ئیسلامیه‌كانی كوردستان : تا به‌و شێوه بن هه‌ر پاشكۆ ده‌بن
وتار/
10/10/2016
1196 جار بینراوە
شوان هه‌ورامی
نامه‌یه‌ك بۆ ئیسلامیه‌كانی كوردستان
: تا به‌و شێوه بن هه‌ر پاشكۆ ده‌بن
شوان هه‌ورامی
حیزبی سیاسیی هه‌روه‌كو مه‌زهه‌بی فیقهی
بریتیه له تێگه‌یشتن و هه‌ڵێنجانی مرۆڤ له قورئان و سوننه‌ت و كه‌له‌پووری ئیسلامیی
، قورئان و سوننه‌تی یه‌كلاكراوه ده‌قی پیرۆزن ، به‌ڵام تێگه‌یشتنی مرۆڤه‌كان -
باوه‌كو له سنووری به‌رهه‌می بیری مرۆڤه‌كاندا رێزیان لێ بگیرێت - ده‌قی پیرۆز نین
و نابێ سیاسه‌تمه‌داران ئه‌و هه‌ڵه كوشنده‌یه بكه‌ن ، له په‌روه‌رده‌ی كادیره‌كانیاندا
.
گه‌وره‌ترین گرفتی موسوڵمانان له مێژوودا
ئه‌وه بووه ، زۆر جار تێگه‌یشتنه فیقهیه‌كانیش تێكه‌ڵی ده‌قی پیرۆز كراون و لایه‌نگرانیان
په‌ڕگیرانه به‌رگرییان لێكردوون ، ته‌نانه‌ت ده‌بینین هه‌ندێ ئیسلامیی ئه‌م سه‌رده‌مه
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئه‌مڕۆ له‌ناو لاپه‌ڕه‌كانی كتێبێكی ( 800 ) ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا
ده‌گه‌ڕێت ، كه زاناكه بۆ سه‌رده‌می خۆی نوسیووه و ئه‌گه‌ر ئێستا له ژیاندا
بوایه فه‌توای نوێتری ده‌دا ، كه‌چی كتێبی وا هه‌یه ئێستاش به پێی فه‌تواكانی
خه‌ڵك ده‌كوژرێ ، له كاتێكدا ئه‌و كتێبه بۆ كات و شوێنی خۆی نوسراوه ، كه پێده‌چێت
هه‌ر له سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆشی‌دا ئه‌و فه‌توایانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه به
كه‌ڵك نه‌هاتبن ، بگره هه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌شدا فه‌توای پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش هه‌بووبن
، به‌ڵام به هه‌ر هۆیه‌ك بووبێت ( حكومه‌ت یا ده‌سه‌ڵاتی هۆز و عه‌شیره‌ت ) ئه‌وه‌ی
زاڵ كردووه به‌سه‌ر زانا و شه‌رعزانانی تردا !!
پێشه‌وایه‌كی وه‌كو شافیعی كه 54 ساڵ
ژیاوه و ئه‌گه‌ر تا ( 30 ) ساڵ هه‌ر خه‌ریكی خوێندن بووبێت ، له ماوه‌ی ( 24 )
ساڵی داهاتوودا دوو جار بۆچوون و فه‌توا فیقهیه‌كانی نوێ كردووه‌ته‌وه ، چونكه
زه‌مینه و زه‌مانه گۆڕدراون ، به پێی بنه‌ما ئوسولیه‌كه‌ش فه‌توا به پێی گۆڕدرانی
كات و شوێن ده‌گۆڕدرێت . كه‌واته ئه‌گه‌ر پێشه‌وا شافیعی له‌م سه‌رده‌می په‌یوه‌ندییه
خێرایه‌ی ئێمه‌دا ژیابا ، ده‌بوو چه‌ند جاری تر پێداچوونه‌وه‌ی به فه‌تواكانیدا
بكردایه‌ته‌وه ؟!
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه ،
حیزبی ئیسلامی‌یش بریتیه له تێگه‌یشتن و ئیجتیهادی سیاسیی له ده‌قه ئیسلامیه‌كان
بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وڵات ، ئه‌م حیزبانه قۆناغ به قۆناغ به‌ره‌و كامڵتر
بوون ده‌چن ، كه‌واته ئه‌مانیش پیرۆز نین و ئه‌وه‌ی به پیرۆزیان بزانێت ، یا تێنه‌گه‌یشتووه
یا به هه‌ڵه تێگه‌یه‌نراوه . به تایبه‌تی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت بڕوایان
وایه به‌س پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه و سلم ) پارێزراو ( معصوم )ه له هه‌ڵه
و كه‌سی تر ئه‌م بنه‌مایه نایگرێته‌وه ، كه‌چی مه‌خابن به هۆی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌وه
ته‌نانه‌ت كادیری پارته‌كانیش له لایه‌ن لایه‌نگرانیانه‌وه له هه‌ڵه پارێزراون
و به‌رگریی كوێرانه‌یان لێ ده‌كرێت .
به‌داخه‌وه هه‌ندێ له قوتابخانه فیقهیی
و فیكریی و سیاسییه‌كان ، به شێوه‌یه‌ك ئه‌ندامانی خۆیان په‌روه‌رده كردووه كه
ئه‌وان ئوممه‌تی میانه‌ڕه‌ون و راست پرۆگرامییان پێناسه‌ی راسته‌قینه‌ی " أمة
وسطی " یه ، له‌به‌ر ئه‌وه چه‌نده هه‌وڵ بده‌ن له عیباده‌تیاندا سیناریۆی
ملكه‌چیی و له مامه‌ڵه‌یاندا ئه‌ده‌ب و بێ فیزیی نیشان بده‌ن ، ئه‌وه له دڵیان‌دا
چه‌سپاوه كه ئه‌وانی تر گومڕان و له ده‌ره‌وه‌ی پێناسه‌كه‌وه‌ن ، بۆیه لادان لێره‌وه
سه‌رهه‌ڵده‌دات و به‌جۆرێك په‌ڕگیرو زێده‌ڕۆییان تووش ده‌بێت كه حیزبه‌كه‌یان لێ
ده‌بێته ئامانج و وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی پیرۆز و خاوه‌ن شكۆ به‌رز رایده‌گرن و شتێكی
وای لێ دروست ده‌كه‌ن كه له گوێره‌كه‌كه‌ی " سامری "یه‌وه زیاتر نزیك
بێت تا په‌یژه‌یه‌كی به‌ره‌و خواچوون و خزمه‌تی به‌نده‌كانی خوا .
جا كاتێ بیركردنه‌وه‌كان به‌و شێوه‌یه
بوون ، لێبوورده‌یی كه په‌یامی خودایه ( فبما رحمة من الله لنت له‌م ولو كنت فظا
غليظ القلب لانفضوا من حولك ) نامێنێ و ئه‌و ره‌حمه‌ته‌ی كه پێناسه‌ی پێغه‌مبه‌رمانه
( وما أرسلناك إلا رحمة للعالمین ) ده‌گۆڕدرێت به زه‌حمه‌ت و ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبانه
له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و ئیجتیهادێكی سیاسیی ده‌كه‌ونه گیانی یه‌كتر و به جۆرێك یه‌كتر
قێزه‌ون ده‌كه‌ن ، كه هیچ كافرێ ئاوات به حاڵێان نه‌خوازێ ، چ بگاته موسوڵمان
!!
ئێوه ده‌كرێ پڕۆژه سیاسییه‌كانتان
جیاواز بن ، به‌ڵام ناكرێ برای یه‌كتر نه‌بن ، خۆتان باش له‌وه تێده‌گه‌ن "
إنما المؤمنون إخوة " مانای چیه ، باش ده‌زانن مانای " واعتصموا بحبل
الله جمیعا و لا تفرقوا " بۆ ئه‌ندامانی یه‌ك حیزب و پڕۆژه نیه ، بۆ هه‌موو
موسوڵمانانه ، ئێوه كاتێ عه‌یب و عاری یه‌كتر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه چیی له‌م فه‌رموودانه
ده‌كه‌ن : (لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى يُحِبَّ لِأَخِيِه
مَا يُحِبُّ لِنَفْسِهِ )
، (لا يُؤمن أحدكم حتى يكون هواه تبعا لما جئت به ) ، (وَاللَّهِ لا يُؤْمِنُ ، وَاللَّهُ لا يُؤْمِنُ ، وَاللَّهِ لا يُؤْمِنُ .
قَالُوا : يَا
رَسُولَ اللَّهِ وَمَا
ذَلِكَ؟
قَالَ : جَارٌ لا يَأْمَنُ جَارُهُ بَوَائِقَهُ )
كه زانایان وشه‌ی " بوائق "یان به خراپه و رق و كینه لێكداوه‌ته‌وه
، جا ئه‌وه به‌رانبه‌ر تاك یا كۆمه‌ڵ بێت .
توخوا ئێوه هه‌ست به شه‌رمه‌زاریی
ناكه‌ن له‌سه‌ر پڕۆژه كه‌موكورته‌كانتان به‌و شێوه‌یه به‌ربوونه‌ته گیانی یه‌كتر
؟ ئایا له كوێی ئیسلامدا عه‌یب و عار هه‌ڵدانه‌وه‌تان به فه‌زیله‌ت دیتوه‌ته‌وه
، تا به‌و شێوه‌یه جێبه‌جێی بكه‌ن ؟ له كوێی قورئان و سوننه‌تدا ده‌قێك شك ده‌به‌ن
ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر هه‌ڵه و كافر بوونی خێزان و بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌ران ( سڵاوی
خوایان لێ بێت ) پێغه‌مبه‌ره‌كه عه‌یبدار كرابێت ؟ كه ئێوه بێ په‌روا له‌سه‌ر
هه‌ڵه‌ی تاكه‌كان به كۆمه‌ڵ یه‌كتر داده‌شۆرن ؟!
شه‌رم بتانگرێت ، باسی سه‌ره‌تای ئیسلام
ناكه‌م ، به‌ڵام پیاوان و ژنانی سه‌ره‌تای كاروانی بێداریی ئیسلامیی كوردستان كه‌سانی
زمان پاك و شیرین و خواناس بوون ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆرتان ده‌بینم
نه‌ك ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌تان تێدا نیه به‌ڵكو ته‌نیا پیاوه‌تیه‌كه‌تان ئه‌وه‌یه جنێوفرۆشی
بازاڕی فه‌یسبوكن و به كۆمێنتی ناحه‌زه‌كانتان شاگه‌شگه ده‌بن .
مه‌خابن كاتێ به یه‌كێ له‌م جنێوفرۆشانه
ده‌ڵێیت واز بهێنه ، موسوڵمان عه‌یب و عاری خه‌ڵك داده‌پۆشێت نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه
، كه‌چی جنێوفرۆشێكی به‌رانبه‌ری خۆی كردووه‌ته نمونه‌ی باڵا‌و رچه‌شكێنی و ده‌ڵێت
: ئه‌ی ئه‌و بۆچی ئاوا‌و ئاوا ده‌ڵێت ؟ ئایا تۆ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری كه خودا پێت
ده‌فه‌رموێت : " و لكم فی رسول الله أسوة حسنة " ، یا ئوممه‌تی جنێوده‌ره‌كه‌ی
حیزبه‌كه‌ی به‌رانبه‌رتیی ؟!
دڵنیابن له سه‌ركرده‌كانه‌وه بۆ
دوا ئه‌ندامی حیزبه ئیسلامیه‌كان ، تا به‌و شێوه‌یه ره‌فتار بكه‌ن ، به دڵنیاییه‌وه
ناشیرین تر ده‌بن . ئایا ئه‌مه بوو پڕۆژه‌كه‌تان كه خه‌ریك و بوو عه‌لمانیه‌كانی
پێ بترسێنن ؟ گوایه ده‌تانه‌ویست پڕۆژه‌كان و حیزبه‌كانتان یه‌كبخه‌ن ؟ كه خه‌ریكه
له‌سه‌ر ئیجتیهادێكی سیاسیی له‌سه‌ر چوون و نه‌چوونی به‌غدا به جۆرێك كه‌وتوونه‌ته
قه‌یران ، كه گه‌یشتووه‌ته ئاستی گومڕایی و ته‌كفیر .
جا به‌ڕاستیی ئه‌مه‌ی به ئاشكرا ده‌وترێت
، ئه‌و نوسین و بۆچوون و قه‌ناعه‌تانه‌ن – كه به قسه‌ی نوسه‌ره‌كانیان رووی بازاڕیان
هه‌یه و له‌به‌ر خوا نا‌وێرن شتی تر بڵێن – ده‌نا شتی تر زۆر هه‌یه ، راستیش ده‌كه‌ن
هه‌یه ، ئه‌وه‌ی له فه‌یسبوكدا ده‌یكه‌ن له‌لای حیزب و وڵاتان خراپتر ده‌كه‌ن ،
جارێكیان شاندی حیزبێكیان گله‌ییان له دیپلۆماتێكی وڵاتێكی ناوچه‌كه كردبوو ، كه
بۆچی به‌و شێوه‌یه دژایه‌تیمان ده‌كه‌ن ، ئێمه به‌رانبه‌ر به ئێوه هه‌ڵوێستی
دووژمنكارانه‌مان نیه ، ئه‌ویش وتبووی : فڵان و فیسار دوو سه‌ركرده كه هاتوون بۆ
لامان ، ئێوه‌یان به دووژمنی ئێمه و به نۆكه‌ری وڵاتێكی تر پێناسه كردووه . .
به‌ڕاستیی من تێناگه‌م دووڕوویی له‌مه زیاتر چ مانایه‌كی تر هه‌ڵده‌گرێت كه ته‌نانه‌ت
بوهتان بۆ ناشیرین كردنی یه‌كتر بكه‌یت ، له‌به‌رده‌می مایكه‌كانیشدا زاراوه‌ی شیرینی
برایه‌تیی به خه‌ڵك بفرۆشیته‌وه‌و به شه‌كر براكه‌ت بخنكێنیی !!
ئه‌گه‌ر كه‌سێ تا ئێستا له‌وه تێنه‌گه‌یشتووه
بۆچی ئیسلامیه‌كانی كوردستان وه‌كو ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرێت گه‌شه‌یان نه‌كردووه
، هۆكاره‌كان زۆربه‌یان په‌یوه‌ندیی به گرفت وكێشه‌كانی ناوخۆیانه‌وه هه‌یه ،
چونكه خودا ئه‌مانه‌ت ناداته ده‌ستی هه‌ڵگرانی درووشم ( یا أیها الذین آمنوا لم
تقولون ما‌لا تفعلون ، كبر مقتا عند الله أن تقولوا ما‌لا تفعلون ) ، خودا له‌و خاڵی
وه‌رچه‌رخانه‌وه حاڵی خه‌ڵك ده‌گۆڕێت كه ئه‌وان له ناخی خۆیانه‌وه ده‌ست به گۆڕانكاریی
بكه‌ن ( إن الله لا یغیر ما بقوم حتی یغیروا ما بأنفسهم ) .. تكایه له پشتی
درووشمی بێ كرداره‌وه خۆتان مه‌شارنه‌وه ، پێوانه‌ی كاره‌كانتان به پێوه‌ره
خوداییه‌كان بكه‌ن ، كه ته‌نانه‌ت به پێوه‌ره مرۆییه‌كانییش زۆری له‌سه‌ر قه‌رزدار
بوونه‌ته‌وه !!
نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی
-
شوان هه‌ورامی
14/03/2021
-
شوان هه‌ورامی
27/02/2021
-
شوان هه‌ورامی
02/08/2018
-
شوان هه‌ورامی
25/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
16/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
23/06/2018