جیاوازی لەنێوان درۆی بەرپرسەکانی کۆن‌و ئێستا!

وتار/ 07/08/2018 884 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

جیاوازی لەنێوان درۆی بەرپرسەکانی کۆن‌و ئێستا!

 
لەسەرەتای دەستپێکردنی شۆرشی ئەیلول کەسانێک هەبوون درۆیان ئەکردن،بۆئەوەی ورەی دانیشتوانی کوردستان بەهێز بکەن،تابتوانی یارمەتی شۆرش بدەن،چونکە ئەو کات،زۆربەی پێشمەرگە دەستی ئەدایە چەک بۆ کوردایەتی،چاوی لە پاداشت نەبوو،زۆربەشیان ڕەشو ڕوت بوون، خاوەنی بڕوانامە نەبوون،جگە لەهەندێک بەرپرسی سیاسی ،کەخاوەنی بڕوانامە بوون.ئەو کات بەرپرسەکانی سیاسی جیاوازبون لەگەڵ بەرپرسەکانی لەشکر،ئەتوانم بڵێم زۆربەی ئامیر هێزەکان پارتی نەبون،لەهەموو جێگایەک بارەگای هێزو بەتالیۆن جیاوازبوون لەگەڵ بارەگای حیزب،بەڵکو ئێکدیان خۆشناویست،بۆ نمونە: لەگوندی ئاکۆیانی سەر بەشاری ڕواندۆز ئامیر بەتالیۆن ناوی مەلا ئەمین بوو،بەرپرسی ناوچەی حیزبیش ناوی سەید عومەربوو.بەتەواوی هەستت ئەکرد کەئەوانە دوو ڕێخراوی جیاوازن.
درۆی بەرپرسەکانی کۆن
ئەوەی ڕاستی بێ لەسەردەمی شۆرشی ئەیلول بەرپرسەکان شەرمیان ئەکرد بەخۆیان لەنێو جەماوەر درۆ بکەن،بەڵکو درۆیەکانیان ئەسپاردن بەکەسێکی گێل،یان کەسێک خۆی عەزی لەدرۆ کردن بایە،یان پارەیان ئەدا بەکەسێک درۆیان بۆ بکات،بەڵام هەندێکجار درۆیەکان قەبارەیان زۆر گەورەبوون، بۆ نمونە:لەشێستەکانی سەدەی ڕابردو،بەکەمی پێشمەرگە ئەیتوانی ببیتە خاوەنی چەکی(ىڕنۆ)،کەسێک ئەیووت: لەبەرزێو بەچاوی خۆم دیتم پیاوێک بەتانی لەخۆی لولدابوو،بۆئەوەی بچیتە نێو لۆلەی تۆپ،بۆ خاوێنکردنەوەی. نمونەیەکی‌تر،بەڵام لەساڵی ١٩٧٤ کەئەوکات شۆڕش پارەی باشی هەبوو،کەسێکیان بەپارە بەکرێ گرتبوو ،بۆئەوەی درۆیان بۆ شۆڕش بکات،بەڵام درۆیەکان زەقبون،شەرم ئەیگرت،لەهەمانکات کەپێت ئەگوت: درۆیە،توڕە نەئەبوو.
درۆی ئێستا زۆر زەقوو گەورەن
درۆی ئێستا جیاوازی زۆر لەگەڵ درۆی کۆن،چونکە درۆی ئێستا بۆبەرژەوەندی شۆڕش‌و میللەت نییە،بەڵکو بۆ بەرژەوەندی تاکە کەسە،بۆ گاڵتە کردنە بەگەلی کورد،گاڵتە کردنە بەهەژاران،گاڵتە کردنە بەکەمئەندامان،بەکەسو کاری شەهیدان‌و،بەکەسو کاری دیلە کوژراوەکانی شەڕی نەگریسی نێوان یەکێتی‌و پارتی.درۆی ئێستا لەبەرپرسە باڵاکان دەستی پێکردووە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان،ئینجا سەیر لەوەدایە هەژارەکانی گەلی کورد لەو کاتەی هەست بەدرۆیەکانی بەرپرسەکان دەکەن،کەئازاریان پێئەگات،بۆنمونە: لەهاوین‌دا،کە پلەی گەرما گەگەیشتە ٤٠ و، کارەباش نییە،ئینجا وەبیریان دێتەوە،کە بەرپرسێک ئەڵێ: ٢٤ کاتژمێر کارەبا هەیە،ئەویتریان ئەڵێ: ٢٣ کاتژمێرو نیو کاەرەبا هەیە،لەولاوە یەکی بچوک تریان ئەڵێ: کارەبامان زۆرە،بەڵام هەڵە لەبەکارهێنانی هەیە،لەویش بچوک تر ئەڵێ:کارەبامان لەکارەبای زۆر ولاتانی جیهان باشترە.لەهەمووی سەیرتر ئەوەیە،کە درۆ لای ئەوان بۆیتەنەریت.


پێویستبو حیزب مەرجی (درۆ نەکردن)بۆ ئەندامەکانی هەبوایە
ئەگەر حیزبێک بۆ خزمەتی گەل دامەزرابێ،بۆ درۆ لەگەڵ میللەت دەکات،بۆ میللەت برسی دەکات،بۆ لەپیناوی بەرژەوەندی کەسانێک کوڕەکانی میللەت بەکوشتن دەدات،ژنی کورد ئەکەنە بێوەژن،جەرگی دایکو باوکانی کورد ئەسوتێ‌نن، هەموو تاوانەکانی قێزەون لەدژی میللەتی خۆیان ئەنجام‌ئەدەن، ئیتر درۆ کردن‌و، دزی کردن زۆر ئاسان‌ترە لەتاوانەکانی شەڕی برا کوژی.


موحەممەد مەلا مەحمود/ لەئەمەریکا

نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌