بەھای ئەخلاقی. .. کێ بێ ئەخلاقە؟

وتار/ 03/08/2018 1445 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

بەھای ئەخلاقی. .. کێ بێ ئەخلاقە؟
طیب عبدالرحمن
 تێگەیشت لە چەمکی ئەخلاق ھێندە ئاڵۆز نیە بەقەد کرداری .لەچوارچێوەی ھێڵی گشتی . بەڵام کێ ئەو ھێڵە گشتیە دورست دەکات کۆمەڵگا یان سیستەم یان ئاین و ئایدۆلۆجیا.
ھەرچەندە بنەما ئەخلاقیەکان زادەی دەرھاویشتەی تێگەیشتنی کۆمەڵگایەکە لەکەڵەکەبونی ئەزمونەکان . و ئاین و ئایدۆلۆجیاش ھەریەکەی بەپێی کاریگەری بەسەر کۆمەڵگایەکەوە بنماکانی دەچەسپێنن .کەدواجار دەبێتە مایەی ھێڵکێشانی سور بەسەر ھەندێ ئاکار وگوفتار و بەپێچەوانەشەوە.
بەڵام پاش تێکەڵ بون و ئاوێتەبونی رۆشنگەریەکان بەھۆی تەکنەلۆژیای گەیاندن . سیستەمی بازاری بەناو ئازاد . رۆڵی نەریتی کەڵەکەبوی کۆمەڵگاکانی رۆژھەڵاتی ناوەراست زۆر لاواز بوە بەرێژەی جیاواز.  تەنھا لەچەند وێزگەیەکی سۆسیۆلۆجی نەبێ کە پەیوەندی بە پاکردنەوەی ناموسەوە ھەیە .کە ئەویش بەمەبەست لەدەست کۆمەڵگا ھێڵدراوەتەوە وێستگەگرینگەکانی دیکە لەچنگی کۆمەڵگا  سەندراوەتەوە .بۆنمونە عێراق وکوردستان .ئیستا ئەوەی کە بەھای ئەخلاقی دەبەخشێتەوە .پێکھاتەیەکە لەبەرژەوەندی سیاسی ئابوری و مەزھەبی وخێڵەکی بەھاوکاری سەربازگایەکی میدیایی چەواشەکار . بەھەمویان سیستەمێکی تاریک تاریکتر لەناخیان پێک دێنن . ھەرکات بیانەوێ لەرێگای میدیاکانیانەوە ئەخلاق دەبخشنەوە و دەیسێننەوە لە ھەر کائینێک بیانەوێ .و بۆ ھەر ئاکارێک کە ئەنجامی دەدەن جا ئەگەر نا ئەخلاقیش بێت ئەوا بەرگی ئەخلاقی پێدا دەپۆشن .
ھەرکاتێک بەرژەوەندیان دەکەوێتە مەترسی یاخود رەخنەی توندیان ئاراستە دەکرێ .سەدو یەک سیناریۆ ئامادەیە لە جۆری تیرۆرست و تابوری پێنج و جاسوسی یاخود فایلی کۆمەڵایەتی سیکسی وھتد....... بەھەمو ئامرازەکان پەلامار دەدەن تەنھا بۆ پاراستنی ھەیمەنە و ھەژمونیان .
ئەوەی بەئاگابێ لەمێژو لەجۆرە سیستەمانە ئەوادەزانێ کارەکتەرە سەرەکیەکان و خودی سیستەمەکەش تەنەکەی خۆڵی مێژوشیان پێ نابرێ. ھیچ کاتێک لەمێژو ستەم نەی توانیوە مەودایەکی زۆر بروا . ئیستا ئەوەی گرنگە دەبێت توێژە وشیارەکانی کۆمەڵگا روبەروی ئەم مەنتەڵێتە ببنەوە  ونەھێڵن کەسانێکی بێ ئەخلاق  ئەخلاق بەسەر تاکەکاندا ببەخشنەوە و لێی بستێننەوە .چونکە دواجار شانەکە یەک بەدوای یەکدا لەسەری ھەموان دەشکێ وکەسی بەئەخلاق لە چنگی ئەم سیستەمە قوتاری نابێ.

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌