شۆڕشی برسییەکان یان ونکردنی دەرەنجامی دەنگەکان؟

وتار/ 16/07/2018 366 جار بینراوە

خالد فرج احمد

شۆڕشی برسییەکان یان ونکردنی دەرەنجامی دەنگەکان؟

خۆپیشاندان لە شاری بەسرەوە دەستی پێکرد و هۆکاری ڕوواڵەتی بەرسێتی خەڵک شارەکە و نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی وەک کارەبا و ئاوینی شیرینی خواردنەوە بوو.

فشاریان خستە سەر فڕۆکەخانەی شارەکە و خۆپیشاندان بۆ هەندێکی شاری تری تەنییەوە. لە شآری نەجەف خۆپیشاندەران چوونە ناو فڕۆکەخانەی شارەکە و لە کەربەلا چوونە ناو فەرمانگەی پارێزگاوە و، شارەکانی ناصرییە و میسان و دیوانیە و بەشێک لە بەغدادیش خۆپیشاندانیان دەست پێکرد.

کاردانەوەکان لە ناردنی هێزێکی زۆرەوە بۆ بەسرە دەستی پێکرد و، هەموو هێزە ئەمنییەکان کەوتنە ئامادەباشییەوە و، هێڵی ئێنتەرنێت لە هەموو عێراق بڕا.

عەلی سیستانی داوای کردووە کە حکومەتی عێراق بچێتە ژێر باری داواکاریی خۆپیشاندەرانەوە و، موقتەدا سەدریش دوای کردووە کە خۆپیشاندان بە ئاشتی بچێت بەڕێووە و، دەبێ گوێ بۆ شۆڕشی برسییەکان بگریێت.

حکومەتی عێراق ساڵانێکی زۆرە سیاسەتی ڕازی کردنی هەموو لایەکی گرتووەتەبەر. لە دوای هەڵبژاردنی ئەمساڵیشەوە و داواکاریی بەدەست هەژمارکردنەوەی دەنگەکان، حکومەتی عێراق بووە حکومەتی کاربەڕێخەر و ئیفلیجی ئیداری و سیاسی دەستی پێکرد.

ئەوانەی لە بەرژەوەندییان نییە دەنگەکان هەژمار بکرێنەوە، خۆپیشاندانەکانیان پێ خۆشە و، دەیانەوێت ئەو پرۆسەیە بوەستێنن.

خۆپیشاندەران هەندێک بەرپرسی شاری نەجەف بەوە تاوانبار دەکەن کە فڕۆکەخانه‌ی شارەکە بۆ بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر و چەک و تەقەمەنییەوە بەکار دێنن و، داهاتی فڕۆکەخانەکە بە ملیۆنەها دۆلار مەزەنە دەکرێت لە دەستی ئەواندایە و تەخشان و پەخشانی پێوەده‌کەن.

ئەگەر شەڕی پردێ نەبووایە تاکو ئێستاش حکومەتی عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی بە هەرێم کوردستانەوە سەقاڵ دەبوون و، ئەو خەڵکە ڕەش و ڕووتە بێ کارەبا و ئاوەیان دەکرد بە گژ کورد دا.
ئێستا تیرەکە گەڕاوەتەوە بۆ ئەستۆی خۆیان و، لافاوی ڕادانی گەندەڵەکان بەڕێووەیە.
خالد ڕەنجدەر

نوێترین نوسینەکانی خالد فرج احمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌