خۆشەویستیمان بۆ ئۆڕدوغان وەک خۆشەویستی پەپولە وایە بۆ مۆم
وتار/
16/07/2018
748 جار بینراوە
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
خۆشەویستیمان بۆ ئۆڕدوغان وەک خۆشەویستی پەپولە وایە بۆ
مۆم
موحەممەد مەلا مەحمود/ ئەمەریکا
ئێمەی کوردی بێکەس هەر لەکۆنەوە دوژمنی گەلی کوردمان خۆشویستووە،ئەتوانم
بڵێم: تادوژمن زیاتر بمانکوژێ،بمانگرێ،خاکمان داگیر بکات،لەلامان خۆشەویستر ئەبێ،نمونەی
ئێستاشمان ڕەجەب تەییب ئۆردوگانە.
ئێمەی کورد ئۆردوغانمان خۆشدەوێ وەک خۆسەویستی پەپولە بۆ
موم
ئەوەتە ئۆردوغان خاکمان، ئاومان، نەوتمان داگیری کردووە،
ڕۆژانە بەردومانی دەڤەری برادۆست،باڵەکایەتی، بارزان......هتد ئەکات،هەموو جۆرە چەکێکی
پێشکەتوو لەدژی گەل،و خاکمان بەکاردێنی، بەڵام ئێمە هەر خۆشمان دەوێ،نەک هەر سنوری
پارێزگای دهۆک،و هەولێری بەزاندوە، ئەگەر گەیشتە سلێمانی،و هەڵەبجەش هەر خۆشمان دەوێ،نەک
هەر بەرپرسەکانمان کەیەبەیەکە بروسکەی پیرۆزباییان بۆ ئەنارد بەبۆنەی سەرکەوتنی لەهەڵبژاردن،پیاوە
سادەکانیشمان خۆشحاڵیان دەرئەبڕی،بێئەوەی بیر بکەنەوە لەتاوانەکانی ئۆردوغان لەدژی
گەلی کورد،بێئەوەی بیر بکەنەوە سوپای ئۆردوگان لەدەڤەری سیدەکان جێگربووە،ڕۆژانە بەتۆپو
فڕۆکەی ئێف شازدە بەردومانی گوندەکانی بناری قەندیل ئەکات،و ژیانی لەخەڵکی تاڵکردوە.
نمونەی ئۆردوغانمان زۆرە
سەددامی گۆڕ بەگۆڕیش تا تاوانەکانی گەورەتربونایە لەدژی
گەلی کورد،کوردەکان زیاتر لێی ئەچونە پێش،و چەکیان بۆ هەڵئەگرت.لەهەشتایەکانی سەدەی
ڕابردو،کەسەددام فەرمانی دەرکرد بۆ ڕوخاندنی هەموو گوندەکانی کوردستان،ئیتر پەیتا
پەیتا کوردەکانی خۆیان ناونووس ئەکرد بۆ جاشایەتی،هەتا گەیشتە ٣٠٠ فەووج.باووڕتان
هەبێ کەسانێک هەبوون، هەموو ئەندامانی بنەماڵەیان لەئەنفال تێچوبون،ئینجا کەسەددام
لەسێدارە درا،فرمێسکیان ئەباراند،ئەدی بۆ گلەیی لەخۆمان کەئۆردۆغانێکمان خۆشئەوێ،تائێستا
تاوانەکانی لەدژی گەلی کورد زۆر کەمترن لەتاوانەکانی سەددام حوسێنی خوێنمژ.
ئیسلام ڕێگایداوە بەئۆرۆغان کەکورد بکوژێ
زۆر لەکوردەکانی ئێمە کەخۆیان بەئیسلامی ڕاستەقینە لەقەلەم
ئەدەن ،و تاوانەکانی ئۆرۆغان لەدژی گەلی کورد بەڕەوا ئەبینن.بەلای ئەوانە تائۆردۆغان
کورد بکوژی،لەلای خوا پلەی بەرزتر ئەبی،بەڵام لەقوڕآندا ڕێگای بەئۆردۆغان نەدراوە لەشاری عەفرین خەستەخانە بەفڕۆکەی ئێف شازدەی ئەمەریکی بەردومان بکات،بەتایبەتیش بەشی منداڵبون،لەقوڕآن
دا ڕێگەی پێنەدراوە ژن<و منداڵی گوندەکانی بناری قەندیل بکوژی.
ئایە بەئایەتی قوڕآن ئۆڕدوگان مەلعونە یاننە؟
خوا لەقوڕآنی ئەفەرمووێ:(ومن یقتل مٶمنا متعمدا فجزاٶه
جهنم خالدا فیها وغضب الله علیه ولعنه وأعد له عذابا عظیما) یەک کەس بکوژی خوای مەزن
نەعلەتی لێئەکات،ئەدی ئەگەر بەسەدان ژنو منداڵی بێتاوان بکوژی.وابزانم لەو سەردەمە
تاوانباری وەک ئۆردۆغان وەدەستناکەوی،هەموو تاوانێکی دژ بەمرۆڤاتی ئەنجام بداتو،داوای
ئیسلامەتیش بکات،بەڵام وادیارە ئەم کارە قێزەونانەی لەباپیرە گەورەی خۆی (تەیموری
لەنگ) بۆی بەجێماون.
ئێمەی کورد لەهەموو کاتێکا ئۆردۆغانمان خۆشدەوێ
خۆشمان
دەوێ لەو کاتانەی گوندەکانی بناری قەندیل بەتۆپو فڕۆکەی ئێف شازدە بەردومان ئەکات،لەو
کاتەی کچێکی بێتاوان لەدەڤەری بارزان لە کەنگران شەهید ئەکات،لەو کاتەی کڕنۆش ئەبات
بۆ تاوانباری گەورەی تورک(ئەتا تورک)و، بەڵێنیش نوێ ئەکاتەوە،تاماوە خەبات بکات لەدژی
مرۆڤایەتی،خۆشمان دەوێ لەو کاتانەی وێنە ئەگری لەگەڵ ئیبراهیم تاتلەسو، ژنە گۆرانیبێژەکانی
تورک،کەئوانیش ئەکاتە شاهیدی تاوانەکانی لەشاری عەفرین.
بۆ نەبوینە دەوڵەت؟
لەدوای روخانی سەڵتەنەتی عوسمانیو، دروستبونی وڵات بۆ
گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدەستی ئینگلیز،گەلی کورد بەبێ دەوڵەت مایەوە،بەبەهانەی
ئەوەی کورد نەگەیشتیتە ئاستی بەڕیوەبردنی کارو باری دەوڵەت.وابزانم ئێستاش لەهەر لە
جێگای کۆن چەقیوین،مادام تائێستا نەبوینە خاوەنی سەرۆکێکی دڵسۆزو،میللەکەشمان
دوژمنی بەدۆست بزانی.
نوێترین نوسینەکانی محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/09/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
29/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
17/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
03/08/2021
-
محمد مهلا مهحمود - ئهمهریكا
14/07/2021