دیالیکتیکی پەیوەندی روحی جوانی وھونەر لای مرۆڤ/ بەشی چوار و کۆتایی

وتار/ 16/07/2018 701 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

دیالیکتیکی پەیوەندی روحی جوانی وھونەر لای مرۆڤ/ بەشی چوار و کۆتایی
—————————————————
«نوسینی طیب عبدالرحمن.»
پرسیارێک مشتومڕی زۆر ھەڵدەگرێ.
ئاخۆ جوانی و ھونەر پەیوەندی ئۆرگانی و ویژدانیان لەگەڵ  مرۆڤ ھەیە ؟
یاخود پەیوەندی بەپەرەسندنی عەقڵ وھۆش ھزری مرۆڤەوە ھەیە.یائەوەتا تەنھا دەرھاویشتەی وزەیەکی ئەزەلی بۆماوەی مرۆڤە.  ئایە جوانی وەک چەمکێکی زانستی  تەنھا یەک روی ھەیە واتا دەکرێت جوانی لایەنی شەری ھەبێت! ھەروەک چۆن لایەنی خێری ھەیە دواجار کێ بریاردەدات کە چی جوانە و ئەندازەی جوانی چەندە . ئەم پرسیارگەلە فەلسەفەیە لەقوتابخانە فەلسەفیەکانی یۆنانەوە بۆ ئایدۆلۆجیای ئەڵمانی وئەوروۆی کلاسیک و بۆ ئەمرۆی ئێمە جێگای دیالیکتیک ومشتومری زۆر بوە.
ئەرستۆ پێی وایە ھەر کارێکی ھونەری جوان دەبێ روی ناوەوەی شتەکان نیشان بدات نەک روی دەرەوەی شتەکان ئەوە بەئەرکی ھونەر نازانێ.ئەمانوئێل کانت و یۆھان گۆتلیب  فیختە ودواتر  جۆرج فایلھلم ھیگڵ  دەرگایان بەتەواوەتی لەسەر رەھەندەکانی ئەو دیالیکتیکە کرەوە جگە لە بیرمەند وفەیلەسوفە مادیەکان کە گرنگترینیان کارل ھینگرخ مارکس ە .
ھیگڵ لە زۆربەیان باشتر نزیک بۆتەوە لەواقیع ئەو پێی وایە ھونەر دەرھاویشتەی روحی رەھایە لەبەرزترین تەجەلیاتی دا واتا ھونەر گوزارشتی روحە لەبەرزترین  ئاسیتی دەربرین دا. بۆ ئەمە ئێمە پێویستمان بە بەڵگەی مێژوی لەخودی فەسلجەی مرۆڤ ھەیە.
لەوەتای مرۆڤ بونی ھەیە لەسەر ئەم ھەسارەیە مەبەست مرۆڤی ھۆشمەند ھونەریش ھەیە بەڵام بەشێواز وتەکنیکی جیاواز  .بێ گومان مرۆڤ  ھەمیشە ھەوڵی داوە لەرێگای ھونەرەوە گوزارشت لەھەستی قوڵی خۆی بکات وباس لەکاریگەریەکانی ژینگەکەی بکات لەسەر روح وھەست ویژدانی ئەو مرۆڤە . بۆیە دەکرێت مرۆڤ لەدەرەوەی ئیرادەی زاتی ھۆش وبیر ئەم چەمکە تێدا بەرجەستە بوبێ دەکرێ ھەمو مرۆڤێک لایەنی ھونەری لە ناو روحی دا  بونی ھەبێ بەڵام بەپێی پێویست گوزارشتی لێی بکات .کاتێک ئێمە دەڵێین ھونەر پەیوەندی بە ھۆش وعەقڵەوەنیە ئەوا نمونەی زۆر لەبەردەستن بۆ پشت راستکردنەوەی ئەم بابەتە دەکرێت پەرەسندن ولەعەقڵ و ھزر رۆڵی میحوەری ھەبێ لەپەرەسندنی ھونەر لە ناخی مرۆڤەکە بەس ھەرگیز ھونەر پەیوەست نیە  لە بنەمادا بە عەقڵەوە . چونکە دەکرێت نەخۆشێکی دەرونی «شێت»یاخود ئاژەڵێک رابێنین »کارێکی ھونەری ئەنجام بدات نمونە فیلە نیگارکێشەکەی ھیند. یاخود شامپانزیە نمایشکارەکانی سێرک و ئەو ئاژەڵانەی کە کاری نواندن دەکەن لەسێرک خۆ ئاشکرایە ئەندازەی عەقڵ لای ئەوان چەندە . کەواتە دەکرێت بەراھێنان جگە لەمرۆڤ کەسی دیکە کارێکی ھونەری ئەنجام بدات بەڵام  ئاستی حسی و ئیدراکی ھێندە رێگای پێدەدات چونکە لەروی فەسلجەی  و روحی ئەو بابەتە بونی نیە لەو بونەوەرە.
بۆ سەلماندنی ئەوەی کە مرۆڤ ھونەر لەروحی دایە . دەگەرێنەوە بۆ مێژوی زۆر کۆن . ئەوکات مرۆڤ نە زانستگا و نە کۆمەڵگا و نە خێزانی ھەبوە بەڵکو کە ئەشکەوتەکان ژیانی گوزەراندوە لە ژینگەیەکی یەکجار سەخت . و بەر لەبونی زمان بۆ ئاخاوتن کەرەنگە چەند وشەێەک بونی ھەبوبێ چونکە لەزانستی زماندا ئەوراستیە سەلمێندراوە کە زمان و وشە پەیوەندیان بە پەرەسەندن و بەرھەم ھێنانەوە ھەیە ئەگەر وشە وناوی ئەو کەرەستە ئامرازنەی کە لەبەردەستمان ھەن ھەڵیانگرین ولایان بەین چی لە زمان دەمێنێتەوە تەنھا چەند ئاماژەیەکی دەنگی نەبێ ھیچیتر نامێنێ کەواتە مرۆڤ ویستی ئەوەی ھەبوە لەئەشکەوتەکان پێش دەیان ھەزار ساڵ گوزارشت لە کیان و روحی خۆی بکات بە نیگار کێشان لەسەر تاشە بەردو ئەشکەوتەکان   .کەواتە ئەوکات بەبێ زانست و ئیدراکی  پێویست مرۆڤ گوزارشتی  لەخۆی کردوە ئەمە پێش دورست بونی خێزان لەسەردەمی ھەرە سەرەتایی مرۆڤ . وەکو لەسەرەوە ئاماژەمان پێ کرد دەکرێت  پەرەسندن لەھەمو کایەکان بەھونەریشەوە  تەواو ی چەمکەکان لەگەشەی بەردەوام بن واتا ئەو حاڵەتە روحیەی کە مرۆڤ گوزارشتی لێ دەکات زانست وگەشەی ھزری مرۆیی ھێندەی دیکە جوانیەکانی دەردەخات.
سەبارەت بە زانستی جوانی ئەویش بۆخۆی دۆزێکە رەھەندی ھەمەلایەنی ھەیە .
جوانی تێروانینی کەس بۆ ئەندازەی جوانیەکەی دەیگۆرێ  بەشێکی پەیوەستە بەئاستی وشیاری وھەستکردن وبەشێکی دیکەی پەیوەندی بەروحی کەسەکەوەھەیە .
جگەلەوەی دیالیکتیکی جوانی رەھا نەبراوەیە .  کەسێک یاخود گروپێک ناتوانن بریار ی لەبارەوە بدەن . بەڵام ھەموان کۆککن لەسەر جەوھەری جوانی  . شێوەی پێناسەکەی دەگۆرێ

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌