میشێل فۆگۆ وھونەر و رۆشەنبیر / به‌شی سێیه‌م

وتار/ 12/07/2018 776 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

میشێل فۆگۆ وھونەر و رۆشەنبیر / به‌شی سێیه‌م
طيب عبدالرحمن
رێچکەی جیاوازی سەنتەری فکری فۆگۆ بونیادنانە.
بونیادنەر .  رێچکەیەکی فەلسەفی  نوێگەرە لەسەرەتاکانی سەدەی بیست لە ئەوروپا وئەمریکا سەری ھەڵدا . وبەخێرای وەک چەمکێکی نوێگەری بۆ پەیوەندی بنچینەی تەواوی کایەکان ودیاردەکان  پەرەی سەند لەنێوان ھەواداران وشوێنکەوتوانی قوتابخانە فەلسەفیەکان .
بونیەوی . بنەمای توێژینەوەی زانستیە لە چەندین بواردا ودەگەرێ بەشوێن پەیوەندی ریشەی وبنچینەی ئاڵوگۆری بابەتە جیاوازەکان. کەدەشێت عەقڵی موجەرد بێت یاخود زمانەوانی وکۆمەڵایەتی ورۆشنبیری. وھونەری ھتد......

ژیانی سیاسی وفکری وکۆمەڵایەتی،
رەنگە ھۆکار بوبێ بەرفاندنی عەقڵ وھۆشی فۆگۆ بەرو فەزایەکی جیاواز  . وھەر بێ ھودەیی یەکێک بوە لەئامراز وکەرەستکانی نوێگەری لە تێچێنەکانی لەمەڕ دیاردەکان .جگە لەوێ کە فۆگۆ ھەمو دیاردەکان بەیەکەوە گرێدەدات و پێی وایە بنچینەی ھەمو  شتەکان بەجۆرێک لەجۆرەکان وەک ئەڵقەی زنجیرێک دانەبراون لەیەک .
فۆگۆ ئەو جیاواز لەزۆرێک لەبیرمەند ورۆشنبیرە تەقلیدیەکان  کاری لەسەر سەنتەری ھۆش وعەقڵی مرۆڤ دەکرد.ھەمیشە ھەوڵی داوە چارەسەری گونجاو و وڵامی پرسیارە بێ وڵامەکانی مرۆڤ بداتەوە .کە پاڵنەری زۆرێک لەرەفتارەکانی ئەو مرۆڤەیە بۆ دەرباز بون لەبازنەی تەقلیدی ئاکاری رۆژانەی .وەھەر ئەم ھۆکارگەلە وای لەمرۆڤ کردوە پەرە بە تواناکانی بدات.
فۆگۆ پێی وایە . (ئاسەواری ھونەر دەبێت بەبایەخەوە بێت وگرنگترین بابەت کە جێبەجێی دەکەین بەھای جوانی خۆمان و ژیانی کەسی خۆمان بێت.)
فۆگۆ قسە لەسەر پێکدادانی لایەنە فکریەکانی رۆشەنبیری تەقلیدی دەکات کە زۆر کات ئەوانەی لەخزمەت پرۆسەی  دەسەڵاتن کە ھۆکارگەلێکی رونن بۆ ناشرینکردنی کایەکان.
فۆگۆ .لەدایلۆکێکی لە گەڵ چیل دلۆز " رۆشەنبیر  ودەسەڵات" بەرجەستەی نەواتی گری مشتومری فەرەنسا بو ودواتر ھەمو جیھانی گرتەوە. رۆڵی رۆشەنبیر  لەرێگای دەقەکانیەوە دونیا بینی جیاوازی خۆی لە رۆشەنبیرە تەقلیدیەکان و رۆڵیان لەوەچەرخانەکاندا. کەچۆن دەتوانین بنماکان لێک نزیک بکەینەوە . وباز بەسەر دیاردە باوەکان بدەین لەرێگای ئامرازە نوێیەکانەوە. بە پێشکەشکردنی نمونەیەکی نوێی فەلسەفی وفکری بۆ حاڵەتی رۆشنگەری..
رەنگە ئەگەر بگەرێنەوە بۆ ئایدۆلۆجیای ئەڵمانی  فۆگۆ بەجۆرێک لەجۆرەکان سودی لەدونیابینی .دێکارت . وەرگرتوە بەتایبەت لەبواری ھۆکارەکانی بەدەستخستنی مەعریفە کە چەمکێکی سەرەکی فەلسەفەیە.
چونکە لێکچونێک ھەیە لەتێروانینیان لەمەڕ  لەئامرازەکانی بەدەستخستنی مەعریفە  . کە خۆی لە ھەستەوەرەکان وئەزمونگەرای وکاریگەری فەزای دەوروپشت .ودواجار ئامێری عەقڵ کە سەرچاوەی لێکدانەوەو شیکردنەوەو پاشەکەوتکردنی زسنیاریە بەدەستھاتوەکانن لەئەزمون و ھەستەوەرەکان  و بەریەکەوتنەکان کە دواجار گەڵاڵەی بیرۆکە نوێگەر بەرھەم دێنێ.
فۆگۆ زیاتر لەھەر فەیلەسوفێک و بیرمەندێک باسی ھونەر دەکات وەک ھەڵقوڵاوی کرۆکی ویژدان وروح وئەندێشەی ھونەرمەند ئەو تەنھا لە کتێبی وشەکان وشتەکان چلو پێنج لاپەرەی تەرخانکردوە بۆ باس کردنی شاکارێکی ھونەری بەناوی (وەسیفەکانی شەرەف )لەناوەراستی سەدەی شانزە کە ھونەرمەند دييغو فيلاسكيز لەدایک بوی ئشبیلیا ١٥٩٩ ز ئەم شاکارە بەپربەھاترین کاری ھونەری دادەنرێ جگە لەمیشێل فۆگۆ سەدان بیرمەند شیکاریان بۆ ئەم کارە ھونەریە ئەنجام داوە لەوانە پابلۆ بیکاسۆ. ئەم تابلۆیە چەندین ئاماژەی تێدایە کە شازادە انفانتا مارغاريتا. و وەسیفەکانی و سەگێک دەردەکەون و ھونەرمەند بەجلی سەربازی سەدەکانی ناوەراست لای چەپی تابلۆکە وەستاوە وێنە دەکێشێ سێ سەرچاوەی روناکی داوە بە تابلۆکە لای راستی تابلۆکا ئاوێنەیەکە وێنەی پاشا وشاژنی تێدا دەرکەوتوە سەرجەم کەسایەتیەکان وەک بوکڵەی مۆمی بەرجەستەکردوە تەنھا خۆی نەبێ وەک ئەوە وایە پێمان بڵێ ئەوە عەقڵی ئێمەیە جیاوازی لە وێنەی فەرمان رەواو عەوام دەکات ئەگینا ھیچ جیاوازیەکمان نیە.
فۆگۆ  زۆر بەدرێژی سەرنجی خۆی لەسەر ئەم شاکارەی فیلاسکیز دەکات ئەو پرسیاری ئەوە دەوروژێنێ ئاخۆ فیلاسکیز  کە سەرقاڵی وێنەکێشانە وێنەی کێ دەکێشێ وێنەی تەماشاکەری تابلۆکە یان پاشا وشاژن کە لە ئاوێنەکەدا رەنگیان داوەتەوە لە لای راستی تابلۆکە .بۆچی سێ سەرچاوەی روناکی ھەیە روناکیەک لەچواردەوری ئاوێنەکەدا  وروناکیەک کەلەپەنجەریەکی بچوک لای چەپی پێشەوەی تابلۆکە کە روناکی بەشازادەو وەسیفەکان و ھونەرمەند  بەخشیوە روناکی سێیەم لای پشتەوەی چەپی تابلۆکە کە دەرگایەکە یەکێک لێی دەرواتە دەرەوە فۆگۆ زۆر بەوردی باس لە جوزئیاتی ھەمو جوڵەکانی ناو تابلۆکەی فیلاسکیز  دەکات.
ئەم شاکارە لە ساڵی ١٦٥٦ نەخشێندراوە ھونەرمەند  فیلاسکیز  ھونەرمەندی دیوانی پاشا بو وسەرپەرشتی کارە ھونەریەکانی شانشین بو.
لێرە دەمەوێ ئەوە بڵێم کە فۆگۆ باش دەستنیشانی ئامرازەکانی پەرەسەندنی سەلیقەی مرۆڤی کردوە وپشکێکی باشی باس لە رۆڵی ھونەرمەند  و کەسی رۆشنبیر و  بەناو رۆشەنبیری تەقلیدی کردوە کە ھەمیشە لەھەوڵدان بەربەست بۆ ھەمو بیرۆکەیەکی نوێ بێننەوە بەو کەرەستەو ئامرازە فەراھم کراوانەی لەبەردەستیانە.

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌