زانستی جوانی و ھونەر لای ھیگڵ/ به‌شی دووه‌م

وتار/ 11/07/2018 2907 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

زانستی جوانی و ھونەر لای ھیگڵ/ به‌شی دووه‌م
نوسینی:طيب عبدالرحمن
سەرەتا دەمەوێ باس لەوەبکەم تێروانینی ھیگڵ بۆ جوانی ھونەر جیاوازە لە فیلەسوفە مادیەکان و وجودیەکان . واتا ھیگڵ  باوەری بەمیتافیزیک ھەبوە و لەوسۆنگەیەوە بنچینەکانی  تێروانینی بۆ سەرجەم دیاردەکان بنیاد ناوە . ھیگڵ  خاوەنی رێچکەی .دیالیکتیکی نمونەیە . لەوتاری پێشو باسی تێروانینی کارل مارکس.مان کرد  ئەو فیلەسوفێکی مادی بو سەرەتا لە لاوانی ھیگڵی بو دواتر دیالیکتیکی ھیگڵ و مادی .لۆدڤیخ فیورباخ ی لکاند بەیەکەوە ماتریالیزمی تیالیکتیکی لێ دروست کرد...

پێشەکی ...
مرۆڤ لەدێر زەمانەوە لە ئەشکەوتەکان بە نیگار گوزارشتی  لەخۆی کردوە . ئەومرۆڤە سەرەتایانە بەمرۆڤی ئەشکەوت ناسراون .
لەئەشکەوتەکانی تالیس لەجەزائیر و ئەشکەوتەکانی ناوچەی «فرانکۆ- کانتۆیرێ» لەباکوری فەرەنسا و ئەشکەوتەکانی ئەندەنوسیاو ھیند و ئوستورالیا  . بەنیگاری زۆر قەشەنگ مرۆڤە سەرەتایەکان چالاکی و ژینگەی چواردەوریان بۆمان نەخشاندوە وەک دیکۆمێنتێکی جیۆلۆجی و زانستی بایۆلۆجی و ھونەریش ماوەتەوە . وێنەکان لەئاژڵە نێچیرەکان و ئاژەڵی خەیاڵی و وبونەوەری سەیر زۆر شتی تر پێک ھاتوە. زۆربەیان تەواو سوریالین .مرۆڤە سەرەتایەکان دەیانویست بونی خۆیان پچەسپێنن لەرێگای ئەو گوزارشتە ھونەریانەوە. کە تەواو ھەڵقوڵاوی ھەستی راستەقینەی خۆیان بو.
——————————————
*رووە دیارەکانی فەلسەفەی زانستی جوانی وھونەر.
وەک پێشتر ئاماژەمان پێ کرد مرۆڤ لەدێر زەمانەوە بایەخی بەھونەر داوە  وەک لایەنێکی سەرەکی دانەبراوی ژیانی خۆی . بەڵام سەرنجەکانی سەرنجی فەلسەفەی  نەبون تاوەکو چاخەکانی ناوەراست . دەشێت ھونەر لەسەر رۆشنایی رێرەوی ھزری مرۆیی بوبێت .چونکە چالاکیەکی پراکتیکیە .وھەڵوەستە کردن دوای ئەو چالاکیە دێت . فەیلەسوفی ئەڵمانی «مارتن ھایدغر » دەڵێت  ھونەر گوزارشتی رەمزیە بۆ ئەو ھەڵوەستەکردنە. پێش بەپرکتیزە کردنی کارێک ھەڵوەستەکردن ھەیە بەڵام بەوکارە ھونەر یە  گوزارشتی لێ دەکەین . دەکرێت ھەڵوەستەکردن  پێش کارێک بێت و دەکرێ دوای کارێکی ھونەری ئەنجام دراو بێت.
سەرەرای ئەوەی فەیلەسوفەکان  کۆکن لەسەر جەوھەری جوانی وەلی ئەوپرسیارە دیالیکتیکیە خاڵی ناکۆکە لەنێوانیان . ئاخۆ دەکرێت جوانی ھەر خێر بێت یاخود دەکرێت شەریش بێت  ئەمە پرسیاری فەلسەفەیە بۆ وڵامەکەی بیرو رای جیاواز ھەیە.
—————————————————
* ھیگڵ ناوی تەواو فرێدرێک فیلھام فرێدرێش «ھیگڵ»  لەسڵی ١٧٧٠ لەخێزانێکی چینی مام ناوەند خانەوادەکەیان لەبەر بیروباوەری ئاینی مەزەبی پرۆتستانتی ،١- وچەوسانەوە لەھەرێمی کرینیکا لەنماس کۆچ دەکەن بۆ ھەرێمی ئاشڤابن لە باشوری ئەڵمانیا . باوکی فەرمانبەرێکی باڵابو بەھۆێ ئەوەوە ھەر لە تەمەنی لاوێتی رەوانەی پەیمانگای تۆبنچنی لاھوت وفەلسەفە دەکرێت .بەڵام ھەرگیز نەبو بە پیاوی ئاینی و قەشە .
* کرۆکی فەلسەفی  ھیگڵ بریتیە لە سیانی واتا سێ لقی سەرەکی ئەویش لۆژیک وفەلسەفی سورشت و فەلسەفی  روح  وە لەو سیانیەش ھەریەکەی سێ لقی لێدەبێتەوە و لەلقەکانیش چەندین چڵی لێدەبێتەوە. لە مەزھەبی ھیگڵ  لۆژیک ئەو وتەیەیە کە دەڵێ بیرۆکە لەخۆیدایە واتا لە دۆز  ھەر قەزیەیەک بیرۆکەکەی لەخۆی ھەڵدەھێنجرێ.

—————————————————
فەلسەفی  ھیگڵ بەترۆپکەی نمونەیی ھەژمار دەکرێ لەئەڵمانیا وبەیەکێک لەپایە سەرەکیەکانی ئایدۆلۆجیای کلاسیکی ئەڵمانی ھەژمار دەکرێ  چونکە تێچێن و فکرەکانی لەمامۆستاکەی «یۆھان گۆتلیب فیختە» کە بە دامەزرێنەری فەلسەفەی نمونەی دادەنرێت لە ئەڵمانیا وھاورێکەی «فرێدرێک شلینگ » چونکە ھیگڵ  فراوانتر و گشتگیرترە لەو بارەیەوە ھەرچەندە بیرۆکەکانی لەوانەوە گەڵاڵە کردوە . بەڵام یەکەم کتێبی ھیگڵ لەسەر ئەو دوانەبو  ببناوی جیاوازی لەنێوان رێکی فیختەو  شلینگ.
————————————————
  لە سیانی ھیگڵ   لۆژیک وسورشت و روح
پێویستمان بەبەشی سێیەمە چونکە بابەتەکەمان لەسەر ئەو بەشەیە.  بەوپێیەی روحی رەھا خۆی لەناو ھونەردا دەبینێتەوە .ھاوشێوەی ئاین وفەلسەفە. وئەوەش خودی فینمۆلۆجیایە کە ھیگڵ  دەیەوێ نیشانمان بدات کە وشیاری وردەوردەبەرز دەبێتەوە لەشێوە سەرەتایەکانی ھەست تاوەکو دەگاتە زانست ودواتر لۆژیک ولەوێوە دونیابینی دیاری دەکات لەخودی خۆی.
بەشی روح لەفەلسەفەی ھیگڵ  وەک باسمان کرد سێ لقی لێدەبێتەوە .
١- روحی خودی مرۆیی «روح ذات البشري» کەناوەرۆکی عەقڵی مرۆیە لەدیدگای خودەوە تەکاشا دەکرێ.
٢- روحی مەوزوعی کەدەست پێ دەکات بە دەرچون لەخود بۆیەکێکی دیکە ئەوەش جیھانێکی مەوزوعیە ومادی نیە بەڵکو جیھانی روحی «فکریە» بەواتای جیھانی دامەزراوەو یاسا ودەوڵەت ورێکخراوەکان و ئەخلاق.
٣- روحی رەھا  کەبریتیە لە لنمایندەی روحی مرۆیی لەبەرزترین تەجەلیاتی لە ھونەر و ئاین و فەلسەفە.
فەلسەفەی جوانی وھونەر لای ھیگڵ  ھەڵھێنجراوە لە میتافیزیک واتا سەرو سورشت . ئەو فەلسەفەی جوانی وھونەر لە روحی رەھا دا دەبینێتەوە .کە دورست دەبێ لەنێوان کۆتایی و بێ کۆتایی.
گرێدانێکی دیکە ھەیەلەنێوان جوانی وھونەرو روحی رەھا ئەو گرێدانەش ھەستکردن  بە حەقیقەت چونکە جوانی بەتەماشاکردن بۆی بەشێوازێکی دیاری کراو  بۆ دەرخستنی حەقیقەتە . وتەمسیلی خۆی دەکات بەلایەنە فکریەکەیەوە. لێرەوە جوانی ھونەر مافی ئەوەی ھەیە لەگەڵ روحی رەھا یەکانگیر بن  بەحوکمی ئەوەی  ھاوبەشن لەبازنەیەکدا ئەویش بازنەی وشیاریە .
ھیگڵ  پێناسەی ھونەر دەکات بەوەیبەرجەستەی بیرۆکەیەکە  ناوەرۆکەکەی روحیە . لەمادە و لەشێوە وپێویستە ھونەر ھاوسەنگ بێت لەنێوان ئەو دوانە وتائاستی لێکچون بیرۆکە لەگەڵ شێوە وەک یەک بن .  بۆ ئەوەی بەو چەشنە بێت پێویستی بەچەند مەرجێک ھەیە.
١- دەبێت ناوەرۆکی نواندن بەکەڵک بێت بۆ نواندن . یاخود فیگەرێک بەکەڵکی ئەوەبێت نەقڵی بکەی.
٢- نابێ ناوەرۆکی  تەمسیلەکە بریتی بێ کەبابەتێکی داماڵدراو «مجرد»
٣- دەبێت شێوەو وێنە دیاریکراوبن بۆ ئەوەی یەکانگیر وھاوتەریب بن.
سەنتەری بیرکردنەوەی ھیگڵ  بریتە لەوەی ھونەر ھەڵقوڵاوی روحی مرۆڤە نەک ویژدان و ھەست بەڵکو حاڵەتێکی روحیە لەرێگای ھەست ویژدانەوە
زنجیرەیەک  وتاری فەلسەفەین لەسەر چەمکی ھونەر ئەمە بەشی دووەم  بو

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌