ھونەر و زانستی جوانی لای کارل مارکس

وتار/ 10/07/2018 1499 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

ھونەر و زانستی جوانی لای کارل مارکس
طيب عبدالرحمن
مارکسیزم رەھەندێکی فەلسەفی تەواوی داوە بەتێگەیشتن لەھونەر وزانستی جوانی ئیستاتیکی . بەڵام بەھۆی زاڵی بنچینەکانی فەلسەفە ودیالیکتیکی مارکس لەسەر شۆرش ودونیا بینی بۆ سیستەمی ژیانی مرۆڤ. بەشێوەیەکی رون گەڵاڵە نەکرابو . تاکو ساڵی ١٩١٧ پێش ھەڵایسانی شۆرشی ئۆکتۆبەری روسیا .
چونکە نە کارل ھینگرخ (مارکس)ونە ھاوکارەکەی فرێدرێک ئانجلس. بیردۆزی تایبەتیان بە (زانستی جوانی )دانەنابو.
بەڵکو لەچوارچێوەی بنچینەکانی ماتریالیزمی دیالیکتیک زانستی جوانی لەخۆ گرتبو.
جۆرج بیلیخانۆف لەساڵی ١٩١٢ لەکتێبی (ھونەر وژیانی کۆمەڵایەتی) دژی ھونەر لەپێناو ھونەر بو چونکە بنەمای ئەو بیرۆکەیە تێروانینی فکری کاپیتاڵیزم  بو .و بلیخانۆف بۆراستکردنەوەی ئەو تێگەیشتنە لە ھونەر وزانستی جوانی دەڵێ ناکرێ ھونەر و ژیان لێک داببرین . ئەو پێی وایە کارێکی ھونەری بنیادنراو لەسەر بنەمای چەواشەی فکری بێ گومان بەمردوی لەدایک دەبێ  .وکارێکی ھونەرمەندی بەھرەداری بەئەزمون وتاقیکراوە لە کایەکە بێ گومان کارەکەی بەزیندویی دەمێنێتەوە.لەھەست و ویژدانی  بینەر وکاریگەری لەسەر جێ دەھێڵێ. لەپاش مارکس . بلیخانۆف توێژینەوەی لەسەر(زانستی جوانی )کرد بێ گومان لەسەر بنەمای ماتریالیزمی دیالیکتیک .
بۆیەکەم جار بلیخانۆف تاونی تەواوی بیرۆکەکە کۆکاتەوەو بیلکێنێ بە سۆسیالیستی  زانستی لە روسیا .ئەویش بۆخۆی وەچەرخانێک بو لەتێروانینی جیاواز بۆ ھونەر و زانستی جوانی..
بلیخانۆف پێی وابو ھونەر و ئەدەب روڵ و دەروازەیەکە بۆ ئاراستەکردنی ژیانی گەلان .
وبەرپرسە لەوەچەرخانە مێژویەکانیان . بێ گۆمان ئەم خوێندنەوەی بلیخانۆف زۆر نزیکە لەراستیەوە .  ولەوتەیەکیدا دەڵێ  ئەونە بەس نیە ئێمە بڵێین ھونەر وئەدەب وێناکردنی ژیانمانە بەڵکو دەبێ بزانین کەچۆن ھونەر وئەدەب گوزارشت لەژیان دەکات . ودەبێ لەدینامیکیەتی دیالیکتیکی ئەو لایەنە تێبگەین.
پاش بلیخانۆف چەندین بیرمەندی دیکە ھاتنە سەر ھێڵ و تێروانینی خۆیان نوسی لەوانە فلادیمێر ئیلیتچ  ئۆلیانۆف  (لینین)
ئەو ھەستا بەدارشتنەوەو رێکخستنەوەی ئەو لایەنەوە.و چەسپاندی بەئەدەبیاتی سیاسەتی دەوڵەت بەوەش تێروانینی مارکس بۆ ھونەر چوە  بواری جێبەجێ کردن وەک  روانینێکی جیاواز  وھەر ئەوەش کاریگەری دورو درێژی ھەبو لەسەر زانستی جوانی لەتەواوی جیھان بە ئەوانەی دژی فکری مارکسیش بون . بەمەش مارکس لەدوریانێکی گرینگی مێژویی . ئاراستەی فکری فەلسەفی  لەمفھومی زانستی جوانی وھونەر ی کرد .
بەوپێیەی تەواوی لایەنەکانی  زانستی یاساکان و پەیوەندی جوانی گرێدەدات بە ژینگەی خۆی و چواردەوری دەرەکی. جگە لە توێژینەوەی  ئاڵوگۆری پەیوەندیەکیانی کۆمەڵگا جیاوازەکان ھەمو دیاردەی چالاکیە جوانەکانیان کە خۆی لەھونەر دا دەبینێتەوە .مارکس نەک ھەرپێی وابو ھونەر زمانی ھاوبەشی گەلانە بەڵکو دەکرێ  کاریگەری گەشەی مەعریفی و وشیاری ھەبێ لەسەر تاکەکان و لەوسۆنگیەوە ھونەری یاخی وشۆرشگێر دەرگایەکی رێکخستنەوەی جەماوەری دەبێ بۆ داخوازیە شەرعیکانیان .
دەبێ ئەو پرسیارە بوروژێنین ئاخۆ ھونەر وزانستی جوانی لەناو میلەتی ئێمەدا شۆربۆتەوە بۆ شەقام . تاکەکان  چۆن دەروانن لە و کایەیە  ئاخۆ وەک بابەتێکی تەرفیھی یاخود وەک زانستێکی پێویست بۆ ژیانی ھاوچەرخ  لێی دەروانن .
روی فەلسەفی ودیالیکتیکی بابەتەکە چەند کاریگەری لەسەر خودی ھونەرمەند  دروست کردوە.
ئاخۆ خودی ھونەرمەند  بەرپرس نیە لەپەرەنەسەندنی پەیوەندی نێوان ھونەرمەند و وەرگر یاخود سیستەمی سیاسی ومەنتەڵێتی خێڵەکی بەرپرسە .یان ھەردوکیان بەیەکەوە من ئەم وڵامی ئەم پرسیارە بۆ ئێوە بەجێ دەھێڵم .
ئەم بابەتە ئیلحادی نیە تەنھا تێروانینی قوتابخانەی فەلسەفیە بۆ ھونەر ئەم وتارە زنجیرەیەک  وتاری فەلسەفین لەسەر تێروانینی جەمسەرە فەلسەفیەکان بۆ ھونەر وزانستی جوانی

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌