دیالیکتیکی وجودیەت و خودا....

وتار/ 14/06/2018 1115 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

دیالیکتیکی وجودیەت و خودا....
طیب عبدالرحمن
دەشێت وجودی بە تەیارێکی فەلسەفی ھەژمار بکەین کەدیارترین بانگەشەکەرانی فەیلەسوف.فرێدرێک نیتشا و سورێن کیرککۆر و فیدۆر دیستۆفیسکی و جۆن پۆل سارتەر.  ھەرچەندە ئەم تەیارە بەمەزھەبی فەلسەفی ھەژمار ناکرێ وەلی کاریگەری تاکو سەدەی بیست ھەبوە لەناو ئەدەب و فەلسەفە لەرۆژ ئاواو رۆژ ھەڵات .
دیارترین خاڵی ئەم تەیارە .
ئازادی لەبیر کردنەوە بەبێ کاریگەری دەرەکی لە نمونەی ئاین وخوداوەند .ئەم گروپە پێیان وایە مرۆڤ دەبێت تەواو ئازاد بێت لە دارشتنی بیرو ئاکاری بەدەر لە سنورەکانی ئاین وئیرادەی ھەڵبژاردنی ھەبێت بە بێ کاریگەری دەرەکی .
بەوپێیەش مرۆڤ تەواو لە چوارچێوەی ئیرادەی خۆی بریار دەدات .
ئەوەی جێی سەرنجە جیاوازیەکی زۆر لە نێوان ئەم تەیارە و ماتریالیزمی دیالیکتیکی کارل ھینگرخ (مارکس )ھەیە کە زۆرێک لە خوێنەران ویاخود ھەوادارانی وجودی لەبەر کەمی زانست وزانیاری وخوێندنەوەی ئایدۆلۆجیای کلاسیک ومۆدێرنی ئەڵمانی راستەو خۆ بەبێ جیاکردنەوەی چەمکەکان دەڵێن ئێمە وجودین ومارکسین بەبێ رەچاوکردنی جیاوازی قوڵ لەتێروانینەکان بۆ میتافیزیک و ئەنتۆلۆجیای مەزھەبە فەلسەفیە ئەوروپیەکان .
من دەمەوێ لێرە تیشک بخەمە سەر پێچەوانەی ئەم تێروانینە .وباس لە ھێزی بێ شوماری سەرو میتافیزیک بکەم وەک ھێزێکی رەھا لەپشت شانۆی گەردونەوە .کەئاراستەی چارەنوسی تەواوی گەردون و کات وشوێن دەکات ئەو ھێزەی کە دورست کەر ورێکخەری ھەر چوار ھێزە سەرکیەکەی گەردونە ( ھێزی ناوەکی بەھێز و ناوەکی لاواز و کەھرۆ موگناتیز و ھێزی کێش)
دەشێت پرسیار بکەن ئەم ھێزانە چ پەیوەندیەکیان بەتێروانینی فەلسەفەوە ھەیە .ئەوە بەشێکە لەفیزۆلۆجیا کە تەواو جیاوازە لەگەڵ بیری مرۆیی.
ئەوەی بەئاگابێت لە گەشەی مەعریفی و فەلسەفی  ناوەراست وکۆتایەکانی سەدەی بیست دەزانێ بۆ من ئەم تێکەڵکێشەم دورست کردوە ..
ئەگەر تەماشای فەلسەفەی ھاوچەرخ بکەین کە ناوی ئەم مەزھەبە  بە بونیاد نەرەکان ناسراوە ولەناویان میشێل فۆگو .دەڵێت ھەموشتێک بەجۆرێک لە جۆرەکان پەیوەندیان بەکیەکەوە ھەیە تەنانەت زمانی جیاواز و وشەکان نەک تەنھا بابەتە دیالیکتێکان واتا فەلسەفەو زانست و ئاین و کەلتور و ھونەرو تەواوی شتەکان بەجۆرێک لەجۆرەکان تەواوکەری یەکترین وەک ئەڵقەی زنجیرێک .
کەواتە جەوھەری ململانێکە لەسەر یەک خاڵە ئاخۆ چۆن دەکرێت ودەگونجێ لە سەرو میتافیزیک یەکێک ئاراستەی گەردون بکات . مارکس پێی وایە ئەوەی لەدەرەوەی پێنج ھەستەوەرەکەی مرۆڤ  بێت دورە لەراستیەوە چونکە لەروی مادیەوە ھەست پێ نەکراوە وتەنھا بیرۆکەی ھەندێک ھەژمون خوازی مرۆڤ دایانھێناوە بۆ گەوجاندنی مرۆڤەکان .
بابگەرێنەوە سەر ھێزە سەرەکیەکانی گەردون .
بێ گومان ئەو چوار ھێزە کە گەردون پێک دەھێنن سێ دانەیان لە گەرد کۆبۆتەوە بەشێوەیەکی ئەندازەیی سەیر تاکو ئاستی شۆک  ئەویش ھێزی ناوەکی لاواز وبەھێز وکەھرۆموگناتیزە .گەرد پێک دێت لە ناوک و تەنولکە واتا لە نیترۆن وپرۆتۆن و ئەلیکترۆن لە ناو نیترۆن وپرۆتۆن  تەنولکەی کوارک ھەیە ھەریەکیان سێ دانە یاخود کەمتر یازیاتر ئەوەی نیترۆن وپرۆتۆن بەیەکەوە ئەلکێنێ تەنولکەیەکی دیکەیە کە ناوی جالۆنە .بنچینەی سەرجەم مادەکانی گەردون لەم گەردە بەشێوەیەک رێک خراوە ئەوەی بچێتە ناوەرۆکی مەحاڵە باوەر بەوە نەھێنێ کەیاسای کارکردنی بنچینەیی تەواوی مادە لەگەردون ھێزێک یاخود بزوێنەرێکی لەپشتەوەیە ھەمان پرۆتۆن ونیترۆن و ئەلیکترۆن پێکھێنەری تۆ ومن و ئەستێرەو وئاسن وتەواوی مادەکانە کەگەردون ئەوەی جیاوازە ژمارەی ناوکەکانە لەناو گەردێک کە زیاتر لە سەد جۆر گەردمان ھەیە بەڵام مادەی بنچینەیان ھەمان مادەن ..من ناتوانم لێرە تەواوی فیزیای کوانتۆم میکانیک شیتاڵ وشی بکەمەوە تەنھا پرسیارێکت لادورست دەکەم  .بۆ ئەوەی بگەرێتەوە سەر سەرچاوە زانستیەکان لەوبوارە کە دڵنیام توشی شۆک دەبی.
دەشێت مرۆڤ لەکەمی زانیاری پەنا بباتە بەر ئەوەی بێ باوەری ھەڵبژێرێ ودەشێت مرۆڤ کاریگەری دیاردەکان بیری ئاڵۆز بکات سەرئەنجام سەربکێشێ بۆ وجودیەت کە مومکین نیە لەگەردونێک کە پانتایی ١٤ملیار ساڵی روناکی بێت تەنھا بونەوەری ژیر وھۆشمەند سوتفە یاخود بازدانی جینی وگەشەی بایۆلۆجی بەردەوام لەناو سورشت وای لەم بونەوەرەکردبێت بەم چەشنەی ئیستا بێت .تۆ پرسیارت لەخۆت کردوە بۆ ھەر بەتەنھا مرۆڤ ئەی بۆ ئەم سورشتە جگە لەمرۆڤ بونەوەرێکی دیکەی ھۆشمەند نەکرد جگە لەوە لەماوەی بیست ھەزار ساڵی رابوردو بۆ ھیچ بازدانێکی جینی نیە بۆیە ئەڵێم بیست ھەزار ساڵ چونكە پاشماوەی بونەوەرەکان لەبەردەستن
راستە پرسیاری جدی ھەیە لەسەر وردەکاری بابەتە نمونەیەکان وەک زیندوبونەوەو دۆزەخ و بەھەشت کە بونیان لەئیستادا ھەیە لە دەرەوەی گەردون لەرەھەندێکی زەمەنی ومەکانی جیاواز  تۆ پرسیارت لەخۆت کردوە کە پارچەیەکی جەستەیی دورستکراو بۆنمونە دەستێکی صناعی پێی دەڵێی ئەوە دورستکراوی دەستی مرۆڤە بەڵام دەستەکانی خۆت سورشت وسوتفە دورستی کردوە بەو ھەومو وردەکاریانەوە.

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌