تازەگەری یان ئینحراف

وتار/ 11/06/2018 758 جار بینراوە

سامان ره‌باتی

تازەگەری یان ئینحراف
سامان ڕەباتی
ئەمەوێ بڵێم قەناعەتی تەواوم ھەیە کە ئەبێ تەجدیدبکرێت لەدیندا ، ئەبێ موراجەعەی بەشێك لە فقه و اصولی فقە بکرێتەوە ، وەهەر بابەتێک قابیلی ئیجتهاد بوبێت لەدوێنێدا ئەو قابیلێتەی هەر ئەمێنێ بۆ ئەمرۆو سبەینێش ، بەڵام بۆ هەر (فعل)ێکی لەم شێوە ئەبێ (فاعل)ەکەی سیفەتی لە (فعل)ەکەوە وەرگرتبێ ، واتە بۆ (تجدید)(مجدد)مان ئەوێت ، بۆ (اجتهاد)(مجتهد)مان ئەوێت ، بۆیە مافی هەموکەس نیە خۆی بەبڕیاردەر بزانێت ، ئەوە ڕێک پێچەوانەی قورئانە (فاسألوا أهل الذكر ان كُنْتُمْ لا تعلمون) ،

کەواتە (‌مەنهەجی زانستی بۆ قسە کردن لەسەر دین) کامەیە ؛
‌ئایا زانیاری (معلومات)ێکی کەم یا زۆر لەبارەی شەریعەتەوە ، بەسه بۆ ئەوەی موسڵمانێک بڕیاری خۆی بدات، ئەگەرنا کاریگەری ئەوزانیاریە لە چیدا بەرجەستە ئەبێت ، وە ئەگەر بڵێین بەڵێ ، ئەی ئەوکات ئەبێ دان بەوە بنێین لەناو هەموو زانستەکانی دنیادا تەنها زانستی شەریعەیە پێویست بە تەخەسوس ناکات و هەرکەس بۆخۆی چی پێ باش بو بیکات چی پێ باش نەبو نەیکات ، وە بۆ ئەوەش تەنها شارەزاییەکی کەم بەسە ، وە ئەگەر بڵێین تەنها ئەهلی عیلم بۆی هەیە بڕیار لەسەر شتەکان بدات ، ئەمەواتای ئەوەیە ئەو ئەبێتە نوێنەری خوایگەورە لەسەر زەوی و حەڵاڵ و حەرام بەدەس ئەوەو وەکو پیاوانی کەنیسە (رجال الدين)چێکی لێخۆش بون (صك الغفران)ئەفرۆشن؟!

ئەم بابەتە وەڵامێکە بۆ ئەو پرسیارانەو چەند بابەتێکی پەیوەست .

‌بە بەڵگەی قورئان و بەڵگەی فەرمودەو بەڵگەی عەقڵ و مێژوو ، قسەوبڕیاردان لەسەر پەیوەستەکانی دین کورتکراوەتەوە لەسەر ئەهلی عیلم ، بەبەڵگەی:-
‌١-خوایگەورە ئەفەرموێ ( فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ )النحل/٤٣، ئەهلی زیکر کێن وە بۆچی پرسیار لێکردن بەفەرمانی خوایگەورە لەوانا کورت کراوەتەوە ، وە مەفهومی موخالەفەکەشی ئەوەیە کەنابێ پرسیار لە غەیری ئەهلی زیکر بکەیت .ابن عطية ئەڵێ: وأهل الذكر عام في كل من يعزى إليه علم. فأهل الذكر هم أهل الاختصاص في كل فن، واتە (گشتگیرە بۆ هەموو کەسێ کە عیلمی درابێتە پاڵ ، وە ئەهلی زیکر هەرکەسێکە کە تەخەسوسی هەبێت لە هەر بوارێکدا)کەواتە هەر چۆن پرسیاری شەرعی و بواری دین بەگشتی ڕوبەڕوی زانایانی ئەو بوارە ئەکرێتەوە ، ئاوهاش پرسیار لە هەر بوارێکی تر وەک طب ،فیزیاء ، هندسة ...... پرسیارلە خەڵکی تایبەتمەندی ئەو بوارە ئەکرێت .
‌٢-خوایگەورە ئەفەرموێ (وَمَا كَانَ الْمُؤْمِنُونَ لِيَنفِرُوا كَافَّةً ۚ فَلَوْلَا نَفَرَ مِن كُلِّ فِرْقَةٍ مِّنْهُمْ طَائِفَةٌ لِّيَتَفَقَّهُوا فِي الدِّينِ وَلِيُنذِرُوا قَوْمَهُمْ إِذَا رَجَعُوا إِلَيْهِمْ لَعَلَّهُمْ يَحْذَرُونَ )التوبة/١٢٢، پڕاوپڕ دەلالەت لە تەخەسوس ئەکات، ئەمە لەکاتێکدایە بانگی جیهادە بەڵام خەڵکێک خەریکی خۆشارەزاکردنن لەدین، بۆئەوەی قەومەکەی خۆیان فێربکەن و ئاگاداریان بکەنەوە لەوەی لەسەریانە و ئاگاداری قیامەتی خۆیان بن ،
‌ئەم شارەزابونەش لەدین هەروا ئاسان نیە بەڵکو ڕەنج و تێکۆشانی ئەوێ و پێغەمبەری ئەکرەمیش صلى الله عليه وسلم وەکو بەخششێکی خوایگەورە باسی ئەکات و ئەفەرموێ (من يرد الله به خيراً يفقه في الدين) رواه البخاري ،هەرکەس خوا خێری بۆی بوێت شارەزای ئەکات لەدین ، وە دوعا بۆ ئیبن و عەباس ئەکاو ئەفەرموێ (اللهم فقهه في الدين و علمه التأويل)صحيح ،واتە پەروەردگارا لەدین شارەزایبکە وفێری لێکدانەوەی بکە، (فقه)يش واته (فهم)ئەوەش بەوەرگرتنی عیلم نەبێت نابێت، ئەم دوعاکردنە گرنگی عیلمی شەرعیمان پێ ئەڵێ،
‌٣- لە نیشانەکانی ڕۆژی قیامەت قسەکردن و فەتوادانە لەسەر دین بە بێ عیلم ، پێغەمبەری ئەکرەم صلى الله عليه وسلم ئەفەرموێ: ((إن الله لا يقبض العلم انتزاعاً ينتزعه من العباد، ولكن يقبض العلم بقبض العلماء، حتى إذا لم يبق عالماً، اتخذ الناس رؤوساً جهالاً فسئلوا فأفتوا بغير علم فضلوا وأضلوا))رواه البخاري ، واتە خوایگەورە زانست وەرناگرێتەوە لەخەڵکی بەجارێک ،بەڵکو بە مردنی عالمەکان عیلم نامێنێت هەتا وای لێدێت خەڵکی کەسی نەزان ئەکەن بە پێشەوای خۆیان و پرسیاریان لێئەکەن لە بارەی دینەوە و ئەوانیش فەتوایان بۆئەدەن و خۆیان وشوێنکەوتوەکانیشیان گومڕائەکەن .
٤-نادیدەگیریە بەرامبەر بە شەونخونی و تێکۆشان و غەریبی قبوڵکردنی زانایانی پێشین ، چونکە ناکرێ عیلمی ئەوان و کەسێک لە ڕێی شریت و هەندێ کتێب و گوگڵ سێرچەوە فێری هەندێ شت بوبێ بەراورد بکرێت بە قوڵبونەوەو قاڵبون بە (کلیلەزانست)ەکان کە موستەحیلە لە قورئان و فەرمودە تێبگەین بە بێ ئەوزانستانە .
‌٥-بێ نرخ کردنی ئەم دینە عەزیزەیە ئەویش بەوەی ، کە هەموو عیلمێک پێویستی بە تەخەسوس و شەهادە هەیە تەنها ئیسلامە بەس تۆزێ عەقڵت هەبێ ئەتوانی قسەی گەورە زاناو موجتەهیدەکانی پێ ڕەتکەیتەوە ، ئەو کاتە فەوزا ئەبێتە مەنتقی دین وەرگرتن و ڕەد کردنەوەی دین.
‌٦- لە کوێی ئێستاو مێژودا هەیە کەسێک خەڵکی بۆی گەڕابێتنەوە بۆ ئیش و کاری دینەکەیان و وەکوزانایەک ناوبانگی دەرکردبێت بەڵام لەلای زانایتر ئەو علومانەی نەخوێندبێت .

* کەواتە ئەگەر ئێمە بمانەوێ ڕەخنەو پرسیاری مەعقول بکەین ئەبێ ڕووبەڕووی ئەهلی موختەسی بکەینەوە ، ئەگەر بمانەوێ فەوزا دروست نەبێ ،
‌چونکە: -
١- ئەو خەڵکە زۆربەی زۆری لە شوبهەو دڵە ڕاوکێ زیاتر هیچی بۆ دروستنابێت ،
‌٢- بۆ ئەوەی شتەکە زانستی بێت گومان و پرسیارەکەی خۆت ئاڕاستەی لایەن و زانای تایبەتمەند بکە ئەشتوانی بۆ هەردوو موخالیف و موافق بینێری وپاشان نەتیجەکەی هەردووکیان بهێنە و بیخە بەردەستی خەڵک ، ئەمەش لەبەر چوار هۆ : یەکەم بۆ ئەوەی ئیشەکەت جیابکرێتەوە لە ئیشی نیەت خراپان بەرامبەر سەحابەو ئەهلی سوننەو ئیسلام، دووەم بۆ ئەوەی ئیشەکەت زانستی بێت ، سێهەم ئەگەر وانەکەی جۆرێک لە بێ ئینسافی و زۆرلێکرانی پێوەیە (اکراە)چونکە بۆ نمونە من سیقەم بە زانستی تۆ هەیە وە ئاستی زانیستیم نیە یان زۆرلاوازە کە کاتيّک بەو شێوە بابەتم پێ ئەڵێی ئەبێ قبوڵی بکەم چونکە بەدیلی ترو وەڵامی ترم پێنیە نەک لەبەر ئەوەی نیە بەڵکو لەبەر بێ عیلمی من و سیقەی منە بەتۆ ، چوارەم لەبەر ئەوەی پەیوەندی بە ئیمانەوە هەیە زۆربەی خەڵکیش ئاستی زانستیان لاوازە تۆش بەبێ دانانی بەڵگەی هەر دوولا بە تەفسیل و بە جوانی و ڕوونی ، ئەوکات ئیشەکەت هەردوو دیوی قازانج و زەرەر (المفسدة والمصلحة)ئەگرێتە خۆی ، هەر چۆن فەرمودەی سەحیحە کە پێغەمبەری خۆشەویست صلى الله عليه وسلم بە ئیمامی عەلی ئەفەرموێ ((... فَوَاللَّهِ لأَنْ يَهْدِيَ اللَّهُ بِكَ رجلاً وَاحِدًا خَيْرٌ لَكَ مِنْ أَنْ يَكُونَ لَكَ حُمْرُ النَّعَمِ ))رواه البخاري،
‌کەواتە چۆن ئەو خێرە گەورەت دەستئەکەوێ بە هۆی بون بەسەبەبی هیدایەتدانی تەنها کەسێک ، بەڕاستی ئەشبێ بترسی لە بوون بەهۆی دروستکردنی شوبهەو دوودڵی لەئیمانی کەسێک کە هۆی سەرەکی نازانستی ئەو شێوازەیە کە گیراوەتەبەر نەک ئەسڵی بابەت و پرسیارەکە .

‌کۆمەڵێک بەرپرسیارێتی ئەخلاقی وقیامەتی ئەکەوێتە سەرشانی زانایان بەهۆی پێگەکەیان ، چونکە پەیامی ئەوان پەیامێکی ئاسمانیەو دەوری ئەوان دەوری پێغەمبەرانە على نبينا وعليهم الصلاة والسلام ،لەناو کۆمەڵگەکانیان، هەر جۆرە کەمتەرخەمی و شاردنەوەو هەڵەتێگەیشتنێکی ئەوان سەدان و هەزاران خەڵکی سەرگەردان ئەکات بۆیەشە لەقورئان و فەرمودەیا هەڕەشەی گەورەیان ئاڕاستەکراوە،

خوایگەورە ئەفەرموێ:-
(‌إِنَّ الَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَا أَنْزَلْنَا مِنَ الْبَيِّنَاتِ وَالْهُدَىٰ مِنْ بَعْدِ مَا بَيَّنَّاهُ لِلنَّاسِ فِي الْكِتَابِ ۙ أُولَٰئِكَ يَلْعَنُهُمُ اللَّهُ وَيَلْعَنُهُمُ اللَّاعِنُونَ)البقرة/١٥٩
‌وە لە ئایەتێکی تردا خوا جل جلالە ئەفەرموێ :-
( إِنَّ الَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَا أَنزَلَ اللَّهُ مِنْ الْكِتَابِ وَيَشْتَرُونَ بِهِ ثَمَنًا قَلِيلًا أُوْلَئِكَ مَا يَأْكُلُونَ فِي بُطُونِهِمْ إِلَّا النَّارَ وَلَا يُكَلِّمُهُمْ اللَّهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ‌)البقرة/١٧٤
پێغەمبەری ئەکرەمیش صلى الله عليه وسلم ئەفەرموێ« من علم علما فكتمه ألجمه الله يوم القيامة بلجام من نار» .
‌ئەو ئایەتو فەرمودانە هەڕەشەن بۆ سەرکەسێک کە زانست وزانیاریەک ئەشارنەوە لەلایەن خوایگەورە هاتووە یان زانستێک فێربون و لە خەڵکی ئەشارنەوە .

نوێترین نوسینەکانی سامان ره‌باتی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌