وردبونەوە و قوڵبونەوە به‌شی چوار و کۆتایی

وتار/ 09/06/2018 570 جار بینراوە

سامان ره‌باتی

وردبونەوە و قوڵبونەوە به‌شی چوار و کۆتایی
سامان ڕەباتی
لە بنکەی دەنگدانی (کیزنتنKensington)ەوە سەنتەری
لەندەن بۆ مامۆستا ئارام قادر :
بەئاشکرا داوای دەنگت کردوە بۆیە بەئاشکرا ڕەدی ئەکەمەوە
مامۆستا فەرموبوت : ئیسلامیەکان دەنگمان پێبەن واتە بۆ لیستی ھاوپەیمانی ژمارە (١٥٣)!
منیش ئەڵێم نەك بەتەنھا دەنگمان بەڵکو تەمەنیشمان کردە کەرەستەی بەردەستان
ببورە مامۆستا ئارام لەبەرخاتری ڕابوردوت دەنگ بە ئێستات نادەین

ھەرکەس ئازادە چۆن بیر ئەکاتەوەو چی ئەکات ، بەڵام یەکێک بیەوێ سەرکردایەتی بکات ئازادنیە چۆنی بوێت ئاوھا بڕیاربدات ، ئازاد نیە وەکو (مشك) سەیری تیمەکەی بکات ، ھەر چەندساڵ جارێك تاقیگەیەکیان بۆدروستبکات و دەرمانێکی تاقی نەکراوە یان کوشندەیان پێتاقی بکاتەوە ، تەمەن کوا بەشی بڕینی ئەم ھەمو نشێوە بێ گەڕانەوە ئەکات ،
مامۆستا بمبورە لەزبری قسەکانم ، تۆ باش ئەزانیت بەندە ھەمیشە پاڵپشتی بەخۆداچونەوەو گۆڕینی میکانزمم ، بەڵام ھەمیشە و ھەردەم ئیسلامم وەکو پرۆژەی ژین و ژیار چەق و ئیلھام بەخشی ھەر نوێبونەوەو نوێگەریەک زانیوە ، بەدور لەوە بەئینحرافی ئەبینم ، تێبینیم زۆرە لەسەر پرۆژەکەتان ، لەبەرنامەیەکی تیڤی و ھەندێ نوسینی ئەم ئەکاونتە ھەندێ لەو قسانەی خۆمم کردوە ، بەتایبەت لەسەر کۆمەڵە چەمکێکی لاستیکی و ناڕون و بەبێ پێناسەتان جێھێشتوە ، لەوانە کاتێک ئەڵێن (مرۆڤ)لای ئێوە سەنتەرە ، تابڵێی قسەیەکی بەڕڕاق و مەتاتی و قسەھەڵگرە ، پرسیاری سانا ئەوەیە ؛ مرۆڤ لە دیدی قورئان و پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم چی ئەگەیەنێت ؟ دڵنیام ئەڵێی لە ئەوجی کەرامەت و ماف پارێزراویدایە ، ئیتر چی پێویست ئەکات ئەم چەمکە تەسلیم بەتونوێلێکی تاریک بکەن و لەبەردەم ڕەحمەتی تیغی تەفسیری لیبراڵی جێی بھێڵن ، چونکە پێناسەی ئازادی مرۆڤ لای ھاودیدەکانت ئەو پێناسە لیبراڵیەیە کە مرۆڤ سەنتەرەو بۆ حەزوئارزوەکانی نابێ دین تەداخولی ھەبێت ، ئەمە ئەو ڕێچکەیە کە ئێوە داتانھێنا ، ئەویش ئیسلام ھاوئاست بکرێت لەگەڵ ھەمودینێکی تر و ناوزەدی شوێنکەوتوانی بکەن بە (ئاینزا) ، وە کاتێکیش باسی نائایدۆلۆژی ئەکەن ڕێك بێ ئەرزشکردنی ئیسلامە لەژیان و بڕیاری سیاسی ، ئەوەی کە بۆتان ھێشتۆتەوە (ڕێزگرتنە لە ئیسلام) ھاودیدێک لە ئیسلامیەکان وای فەرمو ، منیش بۆم نوسی ئەو ڕێزەی لەئیسلام ئەگیرێت لە بەریتانیا بەسەد ساڵی تر ھاودیدە عەلمانیەکانتان پێی ناگەن ،

ئەگەر ئێوە لەچوارچێوەی ڕێکخراوێکی دیدو بیرئیسلامی خۆتان ڕێکبخستایەو لەسەر کۆمەڵێک پرەنسیپی ھاوبەشی ئینسانی و حوکمڕانی پرۆتۆکۆلێکتان ئیمزابکردایە لەگەڵ لیبراڵەکانی ھاوپەیمانتان ئێستا ئەم خەمەی لای ئێمە دروستنەئەکرد ، بەڵام ئێستاتان بەم پەرتەوازەییە ھەمو بابایەکی ئیسلامی ناو ئەو ڕەوتە سەرپشک ئەکات چۆن بۆی بلوێ خۆی ڕێکبخات لەگەڵ ئەم قوتابخانە لیبراڵ ئاوازە ، سەرەنجام دەیان ڕەوت و بیرکردنەوەی سەیروسەمەرە لە نێوانتان سەرھەڵئەدات ، گەر جیلی یەکەمتان زۆر پێوەی دیار نەبێت لە جیلی دوەم بەدەنگێکی زوڵاڵ داوای (فصل الدين عن الدولة)ئەکەن و جیلی سێھەمیش (فصل الدين عن الحياة) و(الدين علاقة العبد بربه)ئەبێتە بانگەشەی ھەڵبژاردنیان ، خۆشتان مەشوبھێنن بە تونس ، لەوەڵامی پۆستێکی کاک جلال احمد کە لەو بارەوە کردبوی ئەمەم بۆ نوسی (شتّان بينكما قوربان
ئەوان لەناوکۆمەڵگەیەکی ٥٠ ساڵ زیاتر دابڕانی لەئیسلام ئیش ئەکەن ، واتە عەلمانێتکی توندڕەوی دژە دین حوکمی کردون و کاریگەری ئەوەش بەسەر سلوک و بیروھزری تونسیەکانەوە دیارە ، بۆیە غەنوشی ھاووێنەی ئەردۆغان ئەیەوێ گەلی تونس بھێنێتەوە باوەشی ئیسلام ، کە لەلایەن ئەتاتورکی دووەم (بۆرقیبە) بەئیسلام نامۆکرابون ،
بەڵام پرۆژەکەی بەڕێزتان تەنازولکردن و دورخستنەوەی میللەتێکی موحافزکارە لە بەمەرجەعکردنی ئیسلام و جیاکردنەوەی ئیسلامە لەسیاسەت و دەوڵەت ، ئەمەش سەرەتای پرۆژەی بەعەلمانی کردنی دەوڵەتە و پاشان پرۆسەی بەعەلمانیکردنی کۆمەڵگە دێتە سەرسفرەی باسوخواس ، واتە بەمەرکەزکردنی (تاك) ئەویش واتە بەمەرجەعکردنی لیبراڵیەت ، ئەم گەچەی جەنابتان ڕشتان ئەوە سەرەنجامەکەی ئەبێت)
قسە زۆرە بۆ وتن تەنھا ئەمەوێ بەڕێزت ئەوە بزانیت ، ئەم قسانەم لە ڕوانگەی ڕەخنەیەکی مەنھەجی قوڵەوە ئاڕاستەئەکەم ،
لەکۆتایدا ئەڵێم ئێمە نەک دەنگ بەڵکو تەمەن و ڕۆحمان خستە خزمەت کاروانێک کە سەرمان تێدا سپیکردو وازمان ھێنا لە زۆر بەرژەوەندی دنیایی و نەکەوتینە ژێر فشاری ئەوێ کات ، بیرت دێت لە ١٩٩٩ بەیەک تەلەفۆن کە بۆ نۆرماڵی ماڵەوەمانتکرد ، وتت وەرە بۆ مەکتەب سیاسی ، کەھاتم وتت تۆمان داناوە بۆ جێگری بەرپرسی ناوچەی زاخۆ ، لەوەڵاما وتم چۆنتان پێباشە بەسەرچاو ، ئەزانی قبوڵکردنی داوایەکی وا لەبادینان قەستی ژیان بوو !!! ، ئەوە نمونەی خەروارێکە لەو نمونانەی کەپێت بڵێم ئێمە نەک دەنگ ، بەڵکو دەنگ و ڕەنگ و سەنگمان لەنێو پلانی ئیشی ئێوەبو ،
ئیتر کاتی ئەوە ھاتوە بڵێین دەنگتان پێنادەین ، بۆئەوەی بەدەنگەکانمان ئیسلام نەخەینە پەراوێزی ژیانی سیاسیەوە .
بەڵکو دەنگمان بۆ لیستی ١٠٤ی کۆمەڵی ئیسلامیە ، لیستی دین وژینی کوردەواری .
داوای کۆتایشم لە بەڕێزت و ئیسلامیەکانی ناوھاوپەیمانی و لایەنگرانتان ئەوەیە دەنگمان پێبدەن بەڵێن بێت چۆن بەرگریکاربوین لە بەھای مرۆڤ ، باشترو چاکتر دیفاع لە ژین و دینیان بکەین .

اللھم ارنا الحق حقاً و ارزقنا اتباعه و ارنا الباطل باطلاً و ارزقنا اجتنابه

نوێترین نوسینەکانی سامان ره‌باتی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌