دیموکراتی و ھەڵبژاردن .... درۆ گەورەکە

وتار/ 31/05/2018 647 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

دیموکراتی و ھەڵبژاردن .... درۆ گەورەکە
طیب عبدالرحمن
گومانی تێدانیە چەمکی دیموکراتی بەرلەوەی بروابون بێت بەوپرۆسەیە دەبێت کۆمەڵگا وھێزە سیاسیە ھەڵسورێنەرەکانی قۆناغی گەشەی کۆمەڵایەتی بریبێت . بەتەواوەتی ئەوچەمکە شۆر بوبێتەوە لە کەڵچەرو رەفتاری رۆژانەیان ومەرجە کە دەست وپەنجەیان نەرم کردبێ لەگەڵ پایەسەرەکیەکانی ئەم کایە گرنگە .کە قۆناغێکی گرنگی گەشەی کۆمەڵایەتیە. 
بۆچی ھێزە فەرمان رەواکان بەکردار بروایان بە دەستاودەستکردنی دەسەڵات نیە .?
بۆچی دۆران وپاشەکشە لەھەڵبژاردن قەبوڵ ناکەن ?
بۆچی بەزمانی لۆژیکی ھێز بەرنگاری رکابەرە سیاسیەکانیان دەبنەوە.
بۆچی دوای تێپەربونی چارەکە سەدەیەک ھەمان قەوانی قۆناغی خەباتی شاخ لێ دەدەنەوە؟
ئەگەر بمانەوێ وڵامی ئەو پرسیارە سادانە وەرگرینەوە . بەبێ سەرئێشە ھەموان دەزانین .ھۆکاری سەرەکی ئینتیمایە بۆ خاک و دۆزی نەتەوەکە واتا کاتێک دەبینین فەرمان رەوا یاخود کاستی سیاسی بێ باکە لە ئیدارەیەکی تەندورست ھەرلەگەشەی مرۆیی وئازادی تاک وتادەگاتە ئابوری تەندورست و دورستکردنی پایەکانی دەوڵەت .ئەوە بێ سێ ودوو مەسەلەکە بروابونە بەئینتیما بۆ نیشتیمان . فەرمان رەوا نیشتیمان وەک چێڵێکی پڕ شیر تەماشادەکات ھەمیشە خەریکی دۆشینێتی ئەگەر  نرخێکی عەمالەتیش بێت بۆ وڵاتانی دراوسێ.
لێرەدا من ناچمە وردەکاری سەقەتیەکانی فەرمان رەوا چونکە ھەموان وک ناوی خۆمان  خاڵ بەخاڵیمان لەبەرە.
ئەوەی من ئەمەوێ بیخەمە روو .
ئەوەیە کەئەمانە ھیچ ئینتیمایەکیان نیە بۆ ئەم خاکە ھەرکەزۆریان بۆ ھات تەنانەت دەست وپێوەندەکانیشیان بەجێ دەھێڵن بەرەو تاراوگە مل دەنێن لەمێژوی ھاوچەرخی خەباتی کورد چەندین وێستگەی ئاشبەتاڵمان بینیوە . ئەوەش بەڵگەی حاشاھەڵنەگرە کەئەم کاستە سیاسیە بروای بنچینەی بە دۆزی  رەوای کورد نیە تەنھا بازرگانی پێوە دەکەن لەپەنا دورشمە درۆینەکان سەرقاڵی دروستکردنی ئیمبراتۆریەتی داراین وژیانی شاھانە دەگوزەرێنن .
ئەمە دیوێکی راستێکەیە .دیوەکەی دیکە
پەیوەندی بەتاکەکانی کۆمەڵگاوە ھەیە .
ھەڵبەت کاتێک ئێمە باسی قۆناغی گەشەی کۆمەڵایەتی دەکەین .مەبەستمانە لەوەی ئەو راشتێە بگەێنین کە ھێشتا کورد لەقۆناغی خێڵەکی دایە بەو پێیەی کە دوای بیست وحەوت ساڵ لەنەھامەتی وبرسێتی وشەری ناوخۆ  ھێشتا بەشێکی باشی کۆمەڵگا  لەبەر بەرژەوەندیەکی کاتی بۆتە لەمپەر لەبەر  بڕینی ئەم قۆناغە و ژانی لەدایک بونی قۆناغێکی نوێی درێژ کردۆتەوە  بەڵام بەناسۆر وئازارێکی زۆرەوە .
دەمەوێ ئەوە بڵێم ئەم کاستە سیاسیە بەھیچ شێوەیەک بروایان بە گۆرانکاری و ئاڵوگۆر نیە وەھەر رکابەرێک بروای وابێت کە ئەمانە قابیلی گۆرانکارین ئەوە خۆی ھەڵدەخەڵەتێنێ وکاتی خۆی وکۆمەڵگا بەفیرۆ دەدات .دەبێت رکابەرەکان کار لەسەر وشیارکردنەوەی زیاتری تاکەکان بکەن ولەمەترسی ئەم قۆناغە تێیان بگەیەنن .کە ئەگەر کار وابروات شتێک نامێنێ بەناوی ھەرێمەوە ھەرچەندە چوارچێوەی دەستوریشی ھەبێت .ئەوکات کە ھەموشتێک لەدەست چو بەئاسانی نایەتەوە دەست .
بەراستی  من گەشبین نیم کە ژانی لەدایک بونی قۆناغێکی نوێ ومۆدیلێکی سیاسی  نوێ  بێ ئافات بێت بۆیە ئەو ئیمبراتۆریە دارایە کە چەندین بنەماڵەو گروپ دروستیان کردوە وابەئاسانی دەستبەرداری نابن .و کەڵک لەو چینە وەردەگرن کە یان بۆ بەرژەوەندی کاتی ویان لە گەوجی ودڵ صافیان بەرگری لەم مۆدێلە دەکەن بۆیە رەنگە وەچەرخانی ئەم قۆناغە زیانی زۆری ھەڵگرتبێت لەھەگبەکەیدا

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌