خوشکە بەڕێزەکەم:قیامەت و سەرپۆشەکەت

وتار/ 24/05/2018 636 جار بینراوە

م.حسن شه‌مێرانی

خوشکە بەڕێزەکەم:قیامەت و سەرپۆشەکەت


لەبەرنامەی کەناڵێکی تەلەفزیونی ،خوشکێکی دکتۆرەی بەڕێزم بینی بەرنامەیەکی تەندروستی پێش کەش ئەکرد و سەری ڕووت بوو بەڵام لەناو بەرنامەکەیدا و لەباسەکەیدا زۆر ناوی خوای گەورەی ئەبرد و گەورەی خوای باس ئەکرد لەبارەی لەشی مرۆڤ و خواردنەکان و ئەم بەرنامە جوانەی خوای گەورە دایناوە بۆ ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ.ئا لەم کاتەدا لەبەر خۆمەوە وتم : خۆزگە نزیک ئەبووم لەوکاتەدا لەو دکتۆرە بەڕێزە و پێم ئەووت: ئایا تۆ ئەوەندە باسی خوای گەورە ئەکەیت و بڕوات بە جوانی ئاکاری ئەو خوا دانا و زانا ھەیە،بۆچی بەگوێی فەرمانەکانی ناکایت و یەکێ لە فەرمانەکانی باڵاپۆشی و سەرداپۆشینە لە دەرەوە، ئایا نازانی باڵاپۆشی فەرمانی خوای لەسەرە و لە قورئاندا داوای لە خوشکان و دایکان و کچان کردوە کە سەریان داپۆشن و لە فەرموودەی پێغەمبەردا (دروودی خوای لەسەر) ھەڕەشەی قورسی لەسەرە کە ئەفەرموێ ئەو ئافرەتانەی سەر و ملیان ڕووت ئەکەن لەناو خەڵکی نامەحرەمدا بۆنی بەھەشت ناکەن کە بۆنەکەی (٥٠٠) ساڵ ڕێگە ئەڕوات،جا ئایا ئەو دکتۆرە بەڕێزە ئەم ھەڕەشەی نەبیستووە،یان کەمتەر خەمە، بەھەر حاڵ چەن خۆش و چاکە خوشکێکی بەڕێزی وەک ئەو دکتۆرە بۆ قیامەتی خۆی باڵاپۆش بوایە، ئەوەی بڕوای بە خوا و قیامەت نیە ئەوە لەم دنیادا ئازادە و قیامەت خۆی ئەبینێتەوە
حسن شەمێرانی

نوێترین نوسینەکانی م.حسن شه‌مێرانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌