ناکرێت بزوتنەوەی گۆڕان وەک ئیخوانی میسر بێت

وتار/ 14/05/2018 916 جار بینراوە

خالد فرج احمد

ناکرێت بزوتنەوەی گۆڕان وەک ئیخوانی میسر بێت


ئیخوان موسلمینی میسر لە ساڵانی پەنجا و شەستەکانەوە لێیان دەدرێت و لێیان دەگیرێت و لێیان لەسێدارە دەدرێت. لە بەرانبەردا ئارامگرتیان هەڵبژاردووە و، کاردانەوەی توندوتیژییان نەبووە. لە ئێستادا بە هەزاران سەرکردە و ئەندام و لایەنگریان لە زیندانن.
ئیخوان موسلمینی میسر باش دەزانێت کە میسر وڵاتێکی گرنگە لە هاوکێشەی سیاسی ناوچەکە و جیهان دا. هەڵەی ئیخوان ئەوەیە کە لەم هاوکێشە چڕ و ئاڵۆزەدا بە تەنها سواری ئەسپی خۆی بووە و پێیوایە کە دەتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.
بزوتنەوەی گۆڕانیش بە تەنها لە مەیدانی هاوکێشەی سیاسی هەرێمدا سواری ئەسپێکی ماندوو بووە. دۆستایەتی و دوژمنایەتی لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان یەکلا نەکردووەتەوە و، پێیوابووە کە یەکێتی نیشتمانی جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفای لەبیر دەچێتەوە و، هەروا بە ئاسانی فەرمووی گرتنە دەستی دەسەڵاتی سلێمانی لێ دەکات.
گوڕان دەبوو ئەوەی بخوێندایەتەوە کە لە هەرێمدا دوو هێزی سەرەکی هەیە و بەهەندی بگرتنایە (پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان). ئێمە بنامەوێ و نەمانەوە ئەو دوو هێزە سەنگی سیاسی و سەربازیی خۆیان هەیە. ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان بە تەواوی لە یەکێتی نائومێد بووە، دەبوو ببێتە هاوپەیمانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
خوێنەوەی واقیعی سیاسی هەرێم دەبێ قوڵ بێت و کۆگیر بێت. ناکرێت لە لێکدانەوەیەک یان توێژینەوەیەکی عاتیفییانەدا کورت بکرێتەوە. یەکێتی باش دەزانێت کە تا ئێستا دەرگای لێکحاڵی بوونی نێوان گۆڕان و پارتی داخراوە، بۆیە گوشاری خستووەتە سەر گۆڕان. ئەوەی دوێنێ لە گردی زەرگەتە ڕوویدا دەیانجاری تریش دووبارە دەبێتەوە.
هەموو لایەنەکان دەزانن کە یەکێتی پشتی بە ئێرانەوەیە و، ئێران نایەوێت هێزێک لە عێراقدا هەبێت لە گەڵ سیاسەت و ستراتیژییەتی ئەودا نەگونجێت. بازدان بەسەر ئەو هەموو (مەوانیعە)دا ماندووت دەکات و، پرۆژەکانت هەڵدەوەشێنێتەوە.
خالد ڕەنجدەر

نوێترین نوسینەکانی خالد فرج احمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌