وردبونەوە و قوڵبونەوە ١

وتار/ 26/04/2018 570 جار بینراوە

سامان ره‌باتی

وردبونەوە و قوڵبونەوە ١
سامان ره‌باتی
پارتی و (أختيار أخف الضررين)ھەڵبژاردنی کەمترین زەرەر لەنێوان دوو زەرەردا

پارتی حیزبێکی خۆپەسەندی خۆسەپێنە ، بۆ ئەو پێناوەش مێژوو و پارە و ترس و ھێز و دەزگای جاسوسی خستۆتەگەڕ ، لە پێناوی ڕامکردن و بێدەنگکردن و پەرتکردن و کڕین و خەفەکردنی ھەموو دەنگێکی ناڕازی ،
دەیان نمونەی بەرجەستەمان ھەیە ، ئەم ھێزە ئەگەر ھاو ئاوازی نەبیت یان کەمترین ترس لەسەر پێگەی دروستبکەی بەدەردی بارەگاسوتاوەکانی یەکگرتوو و شەھیدکردنی سەرکردەوکادرانیانت ئەبات ، یاخود بەدەردی پەرلەمان ئەچێت کە بەرزترین پێگەی یاسایی ھەرێمەو بێمنەتانە دایخست ، ئەوەشی کە جێی تێڕامانە ماکینە ئیعلامیەکەی ئەخاتەگەڕ بۆ تەبریرھێناوەو بەداخەوە خەڵکێکی بەناوسیاسیش قەناعەت ئەھێنن و ئەڵێن ئەگەر دوو ڕۆژ دانیشتن دوابخرایە پەرلەمان دانەئەخرا ، وەکو ئەوە وایە بڵێن یەکگرتوو لیستی سەربەخۆی ڕانەگەیاندایە بارەگای نەئەسوتێنرا و خەڵکیان لێ شەھید نەئەکرا ، ئەرێ گەلۆ لیستی سەربەخۆ باجەکەی ھێندە قورسە ، یان باجی پاراستنی شکۆی یاسا ، داخستنی پەرلەمانە !!!؟
نەخێر بە دڵنیایی نەخێر ،
کەواتە کێشە لیستی سەربەخۆ و دانیشتنی پەرلەمان نیە ، کێشە عەقڵێتی خۆپەسەندی پارتیە کە پێی وایە دەرچون لە نەخشەو پلانی پارتی دەرچونە لە ئیجماعی نیشتیمانی و ئەنجامدانی خیانەتی گەورەیە ، بۆیە لادەر خوێن و حەسانەی دیبلۆماسی ئەکەوێتە بەر نەفرەتی حیزبی قائید ، ئیتر ڕوونە کە ئەبێ ھەرچی ھێز ھەیە لە کوردستان ھاودەنگوڕابن بۆ ڕاستکردنەوەی پارتی و ھێنانەوەی بۆ سەر ڕاستەشەقامی سیاسەت ،
کۆمەڵی ئیسلامی ئێستا باجی ھەڵوێستی چوارساڵ خۆڕاگری و نەلەخشاوی ئەدات ، چوارساڵ ئارامگری لە ڕوبەڕوبونەوەی ستەم و گەندەڵی و کۆیلاندن و برسیکردنیش ئەو قسەی جەنابی ئەمیری سەلماند کە فەرموی ( شاخ بجوڵێ ئێمە ناجوڵێین) نەجوڵاین و بە حەولوقوەتی خوا ھەروا ئەبین ، پارتی تێگەیی کۆمەڵ پێویستە بەھۆکاری ترو فشاری دەرونی و قوتکردنەوەی کۆمەڵێك بانگەشەی ناوپوچی ڕووجوان کۆمەڵ ئیحراج بکات و لەدەنگەکانی کەم بکاتەوە ،
پارتی چاک لەوە گەیشتوە مەرج نیە ھەر ھێزێکی ئۆپۆزسیۆن ھەمان خەتەریاتی ھەبێ ، بەڵکو چاک چاک ئەزانێت ھەیانە فافۆنەو ھەشیانە ئاسن و ھەیانە پۆڵا و بەداخەوە تیایەتی تەختەیەو زاخاوی ئاڵتون کراوە (واتە زۆر بە ھەرزان ئەکڕدرێت)
دڵنیام پارتی کورسیەکانی پەرلەمانی پۆلێن کردوە ؛ باشترینیان ئەوانەن کە پارتین و خراپترینیشیان ئەوانەن بەھیچ کلۆجێک و بۆ ھیچ پاساوێک کۆڵنادەن ، بۆیە ئەگەر کورسیەکان لەباشترینیان نەبێت ئەوا (أهون الشرين) ئەوەیە کەمترین کورسی لەخراپترینیان سەرکەوێت ، چونکە ئەزانێ لەکاتی تەنگانەدا کورسیەکانی ئەو نێوەندە یان خۆیان ئەفرۆشن یاخود بەبیانوی بەرگرتن لەشەڕی ناوخۆ و بارەگاسوتاندن وکوشتنی خەڵکی بێتاوان تەسلیمی ئەمری واقیع ئەبن و بەم سیاسەتەش تا قەرەی قیامەت پارتی بۆی ئەلوێ چیبیەوێ بیکات ئەیکات ....
بۆیە دڵنیام ڕادەی وشیاری خەڵک سیحری دورخستنەوەی کۆمەڵ لە ساحەی سیاسی بەھۆی ھجومی ئیعلامی پارتی بۆسەرکەسی یەکەمی و سیحری خنجەری براکانی کە بەناوی لیستی ئیسلامی ئەیدەن لەپشتی کۆمەڵ بەتاڵ ئەكەنەوەو ئەمجارە لەجاران باشتر ئەڵێن بەڵێ بۆ لیستی ١٠٤ لیستی فریاکەوتنی خێراو لیستی ھەڵوێست و ئیسلامخوازی.

نوێترین نوسینەکانی سامان ره‌باتی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌