چه‌واشه‌كارییه‌كانی پارتیی

وتار/ 26/04/2018 795 جار بینراوە

شوان هه‌ورامی

چه‌واشه‌كارییه‌كانی پارتیی
شوان هەورامی


بۆ ریفراندۆمی 25 ی ئه‌یلوولی 2017 حساب بۆ هیچ كه‌س ناكه‌ن و ده‌ڵێن ئێمه‌ سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نین ، به‌ڵام رۆژی 26 ی ئه‌یلوول به‌ ده‌نگێكی زۆر نزم و تێكشكاو داوای گفتوگۆله‌ به‌غدا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئاڵای عێراق هه‌ر لێره‌یه‌ و ئاڵای هه‌موانه‌ .
بۆ كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كان باسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن و ریفراندۆم به‌ كارێكی گه‌وره‌ ناو ده‌به‌ن كه‌ به‌رده‌وامن له‌سه‌ری ، كه‌چی نێچیرڤان بارزانی به‌ فه‌رمیی نامه‌ ده‌داته‌ حكومه‌تی عه‌بادیی كه‌ به‌ بڕیاری دادگای فیدراڵیی رازییه‌ ، كه‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیی ده‌قه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ " ریفراندۆم ناده‌ستوورییه‌و ئه‌نجامه‌كه‌شی هه‌ڵوه‌شاوه‌یه‌ " .
به‌رده‌وام له‌ كه‌مپینه‌كانیاندا جنێو به‌ عه‌بادیی و ئه‌وانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ كوردن و له‌گه‌ڵ عه‌بادیی كۆده‌بنه‌وه‌ ، كه‌چی بۆ خۆیان رێكه‌وتنی نهێنیی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و له‌بری سه‌رقه‌بڵاندنه‌وه‌یان له‌لای عه‌بادیی بڕیاری ناردنی مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پێ ده‌گۆڕن به‌ ناردنی بۆ حكومه‌تی بنه‌ماڵه‌كان .
به‌رده‌وام باسی نۆكه‌رایه‌تیی هه‌ندێ ده‌كه‌ن بۆ عه‌بادیی ، به‌ڵام ئاساییه‌ بابه‌كر زێباریی سوپاسالاری پارتی یه‌كێك له‌ خانووه‌كانی له‌ دهۆك بداته‌ كه‌مپینه‌كه‌ی عه‌بادی . ئاساییه‌ نێچیرڤان بارزانیی بڕواته‌ پێشوازیی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران (عه‌بادیی ) له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ، له‌ كاتێكدا ئه‌و بۆ كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن هاتووه‌و په‌یوه‌ندیی به‌ ئه‌ته‌كێت و نه‌ریتی دیبلۆماسییه‌وه‌ نیه‌ .
پارتیی هه‌موو شتێ بۆ خۆی به‌ رێگه‌ پێدراو ده‌زانێت ، هه‌ر له‌ 31 ی ئابه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆست و پاره‌و ئیمتیازاتی به‌غدا ، جا هه‌ركه‌سێ له‌ به‌غدا ده‌سه‌ڵاتدار بێت گرنگ نیه‌ ، به‌ڵام رازیی نیه‌ هیچ هێزێكی كوردیی به‌دوور له‌ هه‌ژموونه‌ دیكتاتۆرییه‌كه‌ی ئه‌و له‌ به‌غدا پارێزگاریی له‌ پێگه‌ی خۆی بكات .
ئه‌وه‌ قسه‌ی من نیه‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌ راپۆرته‌كه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا CIA بوو كه‌ باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی داعش و مه‌سروور بارزانیی كردبوو ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌می كۆمه‌ڵێ كوڕو كاڵی پارتیدا ده‌یه‌ویست ده‌سته‌ چه‌وره‌كه‌ی به‌سه‌ری خه‌ڵكی تردا بسڕێت . ئه‌مڕۆ باسی شه‌هید و برینداری پێشمه‌رگه‌ی ده‌كرد – كه‌ پێشمه‌رگه‌شی به‌ موڵكی پارتیی ناو برد نه‌ك كوردستان چونكه‌ چه‌كداری حیزب ده‌بێته‌ میلیشیا و پێشمه‌رگه‌ ده‌بێ پێشمه‌رگه‌ی نیشتمان بێت – به‌ڵام تێینه‌گه‌یاندین بۆچی له‌ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكدا به‌ری خوێنی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌یان راده‌ســــــــتی حه‌شدی شه‌عبی كرده‌وه‌ ، خیانه‌ت هه‌ر له‌ كه‌ركوك نه‌كرا به‌ڵكو مه‌خموور و شه‌نگاڵ و ده‌شتی نه‌ینه‌واشی گرته‌وه‌ .
ئه‌گه‌ر له‌ سلێمانیی له‌ گراند میلینیۆم پێشوازیی له‌ عه‌بادیی كرابێت ، له‌ هه‌ولێر له‌ هۆڵه‌ فه‌رمیه‌كه‌ی پارتی ( سه‌عد عه‌بدوڵڵا ) پێشوازیی لێ كرا و كه‌مپینه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ چوو .
له‌بیرتانه‌ پارتیی كارتی باری شارستانیی و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقیی و پاسپۆرتیان به‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان ده‌سوتاند و ده‌یانووت هیچ شتێكمان نه‌ماوه‌ كه‌ به‌ به‌غدامانه‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌ ، ئێستا باسی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ شه‌ڕی ده‌ستوور له‌ به‌غدا مافه‌كانی كورد به‌ ده‌ست ده‌هێننه‌وه‌ . كه‌ له‌ رابردوودا هۆشیار زێباریی و دكتۆر رۆژ و هاوشێوه‌كانیان ئه‌زموونێكی جوانیان پێشكه‌ش كردین و ده‌یانه‌وێت چه‌ندباره‌ی بكه‌نه‌وه‌ .

نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌