جەنگێکی دژوار بەرانبەر ئیخوان و (من والاهم) لە سعودیە

وتار/ 11/04/2018 658 جار بینراوە

خالد فرج احمد

جەنگێکی دژوار بەرانبەر ئیخوان و (من والاهم) لە سعودیە


عبداللـه العلمي، ئەندامی کۆمەڵەی ئابووری سعودیە لە بابەتێکدا هێرش دەکاتە ئیخوان موسلیمین لە سعودیە و ئەوانەش کە کارتێکردنی ئەدەبیانتی ئیخوانیان بەسەرەوەیە. لە سەرەتادا دەنووسێت کە زانکۆی ئیمام لە سعودیە حەقی خۆیەتی ناوی پێنج بانگەوازخواز و حەوت تەنزیمی ئیرهابی لەناو فەرمانبەرەکانی ناونووس کردووە و، لیستەکەی هەڵواسیووە. دەڵێ: نابێ لێرەدا بوەستین!
دکتۆر ئەبا الخیل، سەرۆکی زانکۆکە ناوەکانی لەسەر تابلۆیەک نوسیووە و، لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆکەی هەڵی واسیووە. نووسەر دەڵێ: ئەم بەرەنگاربوونەوەیەی بیروهزری ئیرهاب لە قوتابخانەکانی سعودیە کارێکی پارێزگارییە و دەبێ بە وردی هەنگاوی بۆ بنرێت (بە تایبەتی چالاکییە لاوەکییەکان) و دەبێ بەرانبەر ئیخوان بوەستینەوە و بیروهزر و وەسیلە گوماناوییەکانیان ئاشکرا بکەین.
وەزارەتی فێرکردنی باڵای سعودیە دەڵێ: هەرچی دیمەنێکی سەلبی بیروهزر هەیە لەناو مەنهەج و مامۆستایان و تەنانەت فەرمانبەرانی وەزارەتیش لە مامۆستا و سەرکردە و موشریفەکان لا دەبەین و، بیروهزری ئیخوان لە ڕیشەوە هەڵدەکەنین و، چۆن بەرەنگاریی گەندەڵی دەبینەوە، بەو شێوەیەش بەرەنگاریی ئیخوان دەبینەوە.
هەروەها نووسەر دەڵی: دەبی ئێمە دان بەوەدا بنێین کە لەناو قوتابخانەکانمدا خەڵکانێک هەیە ناوی (شێخیان) لە خۆیان ناوە و، هەندێکیش بەناوی ڕۆژنامەوانەوە وەک مار کەلەکەیان خواردووین و، بە کەیفی خۆیان دێن و دەچن. ئەوانە لە ژێر چەتری ڕێکخراوی خێرخوازی و هەژمارەی بانکیدا خۆیان شاردووەتەوە و، لە لایەن ئیخوانەوە ئاڕاستە دەکرێن.
بۆ ماوەیەکی زۆر ڕێگامان دا کە کەناڵی جەزیرە یەک لە دوای یەک فیتنە دروست بکات و، ژەهری ئیخوان بەسەرماندا بڕێژێت و، هەندێکیان بەناوی ڕۆژنامەنووسەوە خۆیان خزاندبووە ناو هۆیەکانی ڕاگەیاندنی ئێمەش. هەندێک ڕێکخراوی حکومیش کارتێکردنی ئەوانەیان بەسەرەوە بووە و، بە نیەتێکی پاک مامەڵەیەن لە گەڵ کردوون. ئەوانیش لەبری چاکە خەندەقیان هەڵکەندووە و، بیروهزری ئیخوانیان بڵاوکردووەتەوە و، مەنهەجی قوتابخانەکانیان داناوە. قوتابخانەکانیان کردبووین بە ژێرزەمین و بەچکە ئیخوانی تیرۆریستیان تێدا پەروەردە کردووە.
لە زانکۆکانیش لەبەر ئەوەی کتێبمان کەم بوو، کتێبەکانی ئیخوان ڕەواجیان پێدرا و، ئیخوان خۆیان کرد بە پێشانگاکانی پەرتوکدا و، بیروهزری خۆیان بڵاو کردەوە.
ئیتر کاتی ئەوە هاتووە وەزارەت هەرچی توندڕە و پەڕگیر هەیە کە بوونەتە هێمای ئیخوان دەر بکات و، قوتابخانە و زانکۆکانیان لێ پاک بکرێتەوە و، هەژموونیان بەسەر خوێندندا کۆتایی پێ بێت!!
خالد ڕەنجدەر
سەرچاوە: پێگەی (العرب)ی لەندەنی

نوێترین نوسینەکانی خالد فرج احمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌