تاعوونیش بێت لینكه‌كه‌ ناكه‌مه‌وه‌

وتار/ 31/07/2016 751 جار بینراوە

فازل قه‌ره‌داغی

پاش سڵاو بۆ جه‌ماعه‌تی (مه‌یكه‌نه‌وه‌) كه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ ده‌كێشن‌و لینكی سایته‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌‌و ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌واڵه‌كانیان هیچ نین‌و نه‌یانكه‌ینه‌وه‌، خه‌ریكه‌ سوێند ده‌خۆم هه‌ر كه‌سێك هه‌واڵێكی ئه‌و سایتانه‌ (بۆ نموونه‌ لڤین پرێس، snn) شه‌یر ده‌كات هاوڕێتیی فه‌یسبووكی له‌گه‌ڵ بسڕمه‌وه‌. من‌و چه‌ندینی وه‌ك خۆم ئه‌و سایتانه‌مان لایك نه‌كردووه‌ كه‌چی هاوڕێیانمان به‌زۆر پیشانمانی ده‌ده‌ن. زۆربه‌ی كاتیش ناوونیشانه‌كه‌ درۆیه‌ و له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكی هه‌واڵه‌كه‌ یه‌ك ناگرێته‌وه‌ یان هه‌واڵه‌كه‌ هی وڵاتی تره‌‌و ناینووسن بۆ ئه‌وه‌ی وا بزانین هی كوردستانه‌، هه‌مووشی بۆ ئه‌وه‌ی سایته‌كه‌یان بكه‌ینه‌وه‌.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌ سایتێكی ئیسلامی (كوردیو) هه‌مان ئیشی ئه‌وانه‌ ده‌كات. له‌م هه‌واڵه‌ش له‌ ناوونیشانه‌كه‌ باسی نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار له‌ كوردستان ده‌كات ناشڵێت چییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی (وه‌ك ئه‌وانی تر) سایته‌كه‌ بكه‌ینه‌وه‌. ده‌ ئه‌گه‌ر تاعوونیش بێت نایكه‌مه‌وه‌. تكایه‌ بۆ هاڕێیانمان یان ئه‌و لینكانه‌ شه‌یر مه‌كه‌ن یان كه‌ شه‌یری ده‌كه‌ن كورته‌كه‌ی بنووسن با ئه‌وه‌نده‌ ئیزعاجمان نه‌كه‌ن.

نوێترین نوسینەکانی فازل قه‌ره‌داغی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌