لەھاوئاوازەکانەوە بۆشاگردەکان دوای ئەوە چی؟

وتار/ 10/04/2018 647 جار بینراوە

طیب عبدالرحمن

لەھاوئاوازەکانەوە بۆشاگردەکان دوای ئەوە چی؟
طیب عبدالرحمن
پاش ئەوەی دەسەڵات ھەمو ئامرازو کەرستەکانی بەکار ھێنا لەپێناو مانەوە لەسەر تەختی دەسەڵات کە لەراستیدا لەپێناو بەرژەوەندی دارای وتاڵانی سامانی  ژێر زەمین وسەر زەمین بو .
وبەردەوام بو لەم پرۆسەیە لە ماوەکانی رابوردو  ودەستی بۆ چەندین کەیسی ھەستیار برد تەنھا وتەنھا لەپێناو مانەوە . وەلەوپێناوە دەستی کرد بە بەخشینەوەی سامانی ئەم نیشتیمانە بەسەر دوکانە سیاسیەکان تەنھا بۆ رازاندنەوەو روتوشکردنی کارە قێزەونەکانی لەکاری پەرلەمانی وھەوڵدان بەدروستکردنی دیوەخانی سیاسی کەھەمو دوکانەکان تەنھا کاریان ئەشھەدو بێت .بەڵام نەک ھەر سەرکەوتو نەبو بەڵکو رۆژ بەرۆژ رۆ ئەچو  بەناو لیتەی ئەو زۆنگاوەی کە بۆ دانیشتوانی ئەم ھەرێمەی دورست کردبو لەرێگای خوڵقاندنی قەیران . وبۆ دەربازبون لەو لیتەیە دەستی بۆ تەڵە پوشەکەبرد کە خۆی لەھەستیارترین کەیس دا ئەویش ریفراندۆم بو پی وابو کە ئەم پرۆسەیە باری خوار وروی ناشرینی سپی دەکاتەوە لەشەقام .بێ گومان ئەمجارەش بەھاوکاری ھائاوازەکانی کە شەورۆژ دەۆھڵی سەربەخۆیان بۆ دەکوتا سەرئەنجام نەک ھێندەی دیکە رۆچو بەڵکو کۆشش وماندوبون وخوێنی زۆرێک لەرۆڵەی ئەم نیشتیمانەی لەگەڵ خۆی خستە لیتاوەکەوە .
ولەئاستی شەقامیش ھێندەی دیکە رویان ناشرین بو بەئەندازەیەک لەتونی گەرماو رەشتر.
وپاش ئەوەی دڵنیابون لەوەی کە چی دیکە ناتوانن درۆی موعەلەب دەرخواردی شەقام بەن پەنایان بردە بەر دواھەمین کارت وچاندنی بۆمبێک کە بەھیوای ئەوەی پاڵسەنگیان بۆ راست بکاتەوە .
ئەویش لەرێگای دورست کردنی ریفۆرم خوازێکی ساختە . کەئەم جارە بازرگانێک وەک شاگرد بەوەکالەت شەری دەنگی نارازی وھێزە رەسەنە ریفۆرم خوازەکان بکات بەوھیوایەی ئەم جەولەیە شتیکیان بۆ بکات لەبەرامبەر چاوپۆشی لەقەرزەکانی کە لەبانکەکانی حکومەت وەری گرتوە جگە لەمەش سەوداکردن بەدەنگە بەدەست ھاتوەکان . بەڵام دەمەوێ لێرەدا ھەواڵێکی ناخۆش بگەیەنم بەدەسەڵات کە ئومێد زۆر ھەڵنەچنن لەسەر ئەم شاگردە وگرەو لەسەر پەرتکردنی دەنگەکانی شەقام  نەکەن چونکە وەک جەولەکانی دیکە کە چۆن لەپرۆسەی بەکارھێنانی دوکانەسیاسیەکان وھاوئاوازەکان شکستی ھێنا ئەوھاش لەم جەولەیە شکست دێنێ دەمەوێ لێرەوە دەسەڵات دڵنیا بکەمەوە کە کۆمەڵگای کوردی بەوردو درشتێوە بە باش وخرپیەوە تەجاوزی مۆدێلی حکومرانی پارتی ویەکێتی کردوە و ئەم ھەوڵەش دوابزمار دەبێ لە تابوتی ئەم مۆدێلە شکست خواردوە دەبێت دەسەڵات چاوەرێی سوپرایز بێت لە لایەن رکابەرە رەسەنەکانیەوە ولەوەش دڵنیا بێت ئیدی ئەو عەیامە گوزەشت کە بە دروشمی کوردایەتی درۆینە جەماوەر لەخشتە بەرن.

نوێترین نوسینەکانی طیب عبدالرحمن

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌