لەعنەت لە سیاسەتێ ڕق و کینە لەبرا ئایینیەکەم دروست ئەکات
وتار/
07/04/2018
920 جار بینراوە
م.حسن شهمێرانی
لەعنەت لە سیاسەتێ ڕق و کینە لەبرا ئایینیەکەم دروست ئەکات
ئازیزان:خودی سیاسەت کارێکی زۆر پیرۆزە و بەمانای سەرپەرشتی و ئیدارەی کاروباری جەماوەر بە شێوەیەک خزمەت گوزاریان بۆ دابین کەیت و عەدالەتیان تیا دروست کەیت و ئازادیان بۆ بەرپا بکەیت و ترس و برسێتیان لێ دور خەیتەوە،وە پێویستە هەموو کەسێ یان گروپێ یان حیزبێک کە دائەمەزرێ ئەبێت بۆ ئەو مەبەستانە بێت کە باسمان کرد و ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش کە فەرمان ئەدات بە بەها باڵاکان و ئەفەرمووێ( وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى)واتە:هاوکاری یەکتر بکەن لەسەر چاکە و شتانێ کە لە رقی خوای گەورە بتانپارێزێ و ئەفەرموێ (وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ)واتە: ئیمانداران ژن و پیاویان هەندێکیان دۆست و پشتیوانی هەندێکیانن،
بەداخەوە ئێستا ئەبینین ئیمانداران و ئیسلامیەکان سیاسەتی ڕۆژ و بەرژەوەندی حیزبی و شەخصی وای لێ کردوون کە غەیبەتی یەکتر ئەکەن و دوورن لە یەکتر و بەبێ ئەوەی ئاگایان لە خۆیان بێت ( وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ) واتە:شەیتان کردەوەکانیانی لا جوان کردوون،ئەمەش بوو وای کرد لە نەورەسی بفەرموێ(أعوذ بالله من الشيطان والسياسة)جا دیندار ئەوەیە سیاسەتێ بکات خوای گەورە پێ ی خۆش بێت و لە قیامەت لێی پەشیمان نەبین
حسن شهمێرانی
نوێترین نوسینەکانی م.حسن شهمێرانی
-
م.حسن شهمێرانی
24/10/2020
-
م.حسن شهمێرانی
13/03/2020
-
م.حسن شهمێرانی
08/03/2020
-
م.حسن شهمێرانی
01/01/2020
-
م.حسن شهمێرانی
21/07/2019
-
م.حسن شهمێرانی
07/05/2019