متمانە و ڕەوشتی جوان ڕێگەیەک بۆ سەرکەوتن

وتار/ 01/04/2018 13929 جار بینراوە

دایکی لەینە و ئیلیاس

متمانە و ڕەوشتی جوان ڕێگەیەک بۆ سەرکەوتن
نوسینی / دایکی لەینەو ئیلیاس
وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ ۚ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ ۚ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا
ھەرکەس پشتببەستێ بە خوا ئەوی بەسە ، بەدڵنیایی خوا کاری خۆی ئەگەیەنێت بەپایان ، خوا ڕێسای بۆ ھەمو کارێک داناوە .

متمانە پایەیەکی سەرەکی سەرکەوتنمانە لە ژیان ، متمانە بە خۆ بوون ، متمانە بە خەڵکی و لە سەروی ھەمووی متمانە بە خوای گەورە ، 
سەرەتا واتای متمانە چیە ؛ متمانە بڕوا و ڕێز لە خۆ گرتنە و دوایی بەخشینی ھەمان ھەڵوێستە بۆ کەسی بەرامبەرت لە کات و شوێنی شیاودا .

متمانە بۆ ئێمەی موسوڵمان واتایەکی زۆر قوڵ و چڕوپڕتری ھەیە ئەگەر بەراوردی بکەین لەگەڵ بێ باوەڕان ، سەرەتا ئەبێ وەك بەندەیەکی زەلیل و دەستەوەستان ھەموو متمانە و پشتبەستنمان ھەبێ بە خوای گەورە کە تەنھا ئەو زاتە پیرۆز و گەورەیە دەتوانێ ڕێگامان پیشان بات و بەس ئەو پشتیوانمانە و تەنھا ئەو بەسە بۆ پشتیوانیمان . کاتێک ناخۆشیەکمان لێ بەسەر دێت و دەستمان بەرز دەکەینەوە بۆ اللە سبحانەوتعالی ئەبێ ھەموو بیر و باوەڕمان ھەبێ خوای گەورە بە سۆزترین و میھرەبانترینە و کێشەکەمان بردۆتە لای (المالک) ئەوزاتەی کە خاوەنداریمان لێدەکات ، ئەو زاتە پیرۆزەی کە لە دایک و باوک و ھەموو کەسێکی تر باشتر لە دڵی ئێمە تێدەگات و ھەر ئەویش عیلاجی ئازارەکانی ژیانی لەلایە .

متمانەی دووەم متمانە بەخۆبونە ئەویش ئەبێ بە پلان دەست پێ بکات ، سەرەتا بە پلانی ڕۆژانە دەست پێ دەکەین و کاتەکانمان بە شێوەیەکی ڕێک دابەش دەکەین بەسەر خوا پەرستی و گرنگیدان بە شتە زەرورەکان پاشان کات بۆ خۆمان و خێزان و چالاکی کۆمەڵایەتی ، بەم جۆرە وردە وردە متمانە بۆ خۆمان دروست دەکەین ، پلانەکانمان دەڕوا بۆ ئایندە و بنیاد نانی پاشە ڕۆژمان بە پشتیوانی خوای گەورە ،
متمانە بە خۆ بوون واتای ئەوە نیە کەس بە باش نەزانیت تەنھا خۆت نەبێ ، بە پێچەوانەوە متمانە بە بیر و باوەڕ و ئەقڵی خۆمان وامان لێ ئەکات بیروڕاو سەرنجی بەرامبەرمان بەنرخەوە ھەڵسەنگێنین و سودی تەواویان لێببینین چونکە بناغەیەکی پتەومان ھەیە لە فیکر و بۆچوون ، ئەمەش سەرەتای بناغەی سودوەرگرتنە لە ڕاوبۆچونی خەڵکی واتە متمانە بەخەڵکی شیاو  .
ئازیزانم دێینە سەر خاڵێکی زۆر گرنگی تر ئەویش ئاداب و ڕەوشتی مامەڵەمانە ، ئەویش کاریگەری تەواوی ھەیە لەسەر دروست کردنی متمانەمان لای خەڵک و خیانەت نەکردن لە پارە و ماڵی خەڵکی ھەروەھا بەرز ڕاگرتنی پەیمانەکانمان کە بەھایەکی زۆر جوانە و ھەتا بوونی زۆر بێت لە ئینساندا ھێشتا کەمە ، پێشەوا و مامۆستامان محمد (د.خ) یەکێک لە بەھا ھەرە جوان و پیرۆزەکانی ڕاستگۆیی و دەست پاکی بووە کاتێک خاتوو خەدیجە متمانەی پێ کردووە بە سەروەت و سامانەکەی لە کاتێکدا بێوەژن بووە و ڕەنگە گەر ئەو متمانەیەی ببخشیایە بە کەسێکی تر فێڵی لێ بکردایە و تەنھایی خاتوو خەدیجەی بقۆستایەتەوە بۆ بەرژەوەندی گیرفانی خۆی ، بۆیە لێرا بیری خۆم و ئێوەش دێنمەوە کە یەکێک لە وانە ھەرە گرنگەکانی مامۆستامان محمد (د.خ) ڕاستگۆیی و دەستپاکی بووە وە ان شاءاللە  ئێمەش ئەو بەھایەمان ئەبێ تێدابێت و قوڵی بکەینەوەو بیکەینە دیاردەی کۆمەڵایەتی ،
لە کۆتاییدا نزا دەکەم خوای گەورە وامان لێبکات متمانە و پشتبەستنمان بەزاتی پاکی خۆی لەئاستێکدابێت کە ھیچ لەمپەرێک نەمانوەستێنێ لە ھەنگاونان بەرەو سەرکەتن ، وە دەوڵەمەندمان بکات بە ڕەوشت و بەھا جوانەکان .... ئامین

نوێترین نوسینەکانی دایکی لەینە و ئیلیاس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌