هیدایه‌ت/بەشی دووەم

وتار/ 10/03/2018 993 جار بینراوە

دایکی لەینە و ئیلیاس

هیدایه‌ت/بەشی دووەم
دایکی لەینە و ئیلیاس
خوشکان، برایان ، لە بەشی یەکەمی باسەکەمان سەرنجامان دایە سەر بەشێکی گەورەی ھیدایەت ئەویش شایەتی دانبو بە ھەق و تێگەیشتن لە ھەق و پاشان ھەڵبژاردنی ڕێگەی ڕاست ، لەم بەشەدا لە خۆمان دەپرسین دوای شایەتیدان و قەناعەت بە ھەق ، چۆن لەسەر ڕێگەی ھیدایەت بمێنینەوە . کلیلی مانەوەمان لەسەر ڕێگای ڕاست خۆشەویستیمانە بۆ خوای گەورە . لە دوای ناسینی خوای گەورە ، خۆشەویستیمان بۆ خوای تاك و تەنھا بە شێوەیەکی سروشتی دروست دەبێت . بۆ ئاسان کردنی دەربڕینی خۆشەویستیمان بۆ خوای گەورە ئەچینە لای نیعمەتێکی گەورە کە پێی بەخشیوین ئەویش سورەتی (الفاتحە)یە . ئەم سورة پیرۆزە لە یەکەم ئایەتیدا بە �(بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ) دەستپێ دەکات، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ لای خوای گەورە و بەس داوا لە خۆی بکەین بۆ ھەموو پێویستیەکمان ، لە دووەم ئەیاتی ئەم سورتە پێرۆزە سوپاسی بێ شوماری خوای جیھانیان دەکات (الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ)، سوپاس و ستایش ھەر شایستەی خوایە و بۆ خوایە ، کە خاوەنی ھەموو جیھان و ھەموو بونەوەرە ، سوپاس کردن و شوکرانە بژێری بۆ خوای گەورە خۆشەویستی پەروەردگار زیاد ئەکات لە دڵماندا ، ئەو نیعمەتانەی خوای گەورە باراندوێتی بەسەرمانە دووپات کردنەوەی خۆشەویستی ئەو زاتە پیرۆز و گەورەیە بۆ ئێمەی موسوڵمان ، نیعمەتی لەش ساخی و نیعمەتی ھەستەکانمان تەنھا دڵۆپێکە لە دەریایەک نیعمەتی ئەو زاتە پاکە لەسەرو ھەمویان نیعمەتی ئیمان و سەکینەت ، (الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ) دوو ناوی پیرۆزی خوای گەورەن کە ھیوا ئەبەخشنەوە بە  ژیان . الرحمن / ئەو زاتەیە ھەموو ڕەحم و بەزەییەک ئەڕژێنێ بەسەر ھەموو ئادەمیزاد و تەواوی ژیانلەبەران و گەردون .�الرحیم / ئەو زاتە پیرۆزەیە کە خۆی سات و کات ھەڵئەبژێرێ بۆ پەخشکردن و بەخشینی ڕەحمەتەکانی .
�لە دوای ئەوەی خوای گەورە پێمان ڕادەگەیەنێ کە سۆز و ڕەحمەت و خۆشەویستی ھەیە بۆمان ، پاشان ئەفەرموێ (مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ) واتە ؛ خاوەن و سەرداری ڕۆژی پاداشت و سزایە (پادشای ڕۆژی قیامەتە کە دادپاەروری ڕەھاو بێ سنووری تێدا بەرپا دەکات) . لەم ئایەتە پیرۆزەدا خوای گەورە بیرمان ئەخاتەوە ئێمە بۆ ئەمری پەروەرێنمان ئەبێ بژین چونکە لێپرسینەوەمان لەگەڵ ئەکات ، بیر ھێنانەوەی بەردەوام و ڕۆژانەمان بۆ ڕێگەی ڕاست لە ڕێگەی سورەتی فاتیحاوە خۆشەویستیەکی بێ ئەندازەیە لای خوای تاقانە ، چونکە بێگومان حەز ئەکات ھەموو ئوممەتی محمد (د.خ) و تێکڕای بەندەکانی بچنە بەھەشتەوە ،
چەندە بە بەزەیی و لێبوردەیە ئەو زاتە پیرۆزەی کە بە دوای ھەموو بیانویەک ئەگەڕێ بۆ ڕزگار کردنی ئێمەی تاوانبار ،  �پەروەردگارا؛ ئەی زاتە بە ڕەحم و بە سۆز و لێبوردەکەمان ، عیبادەتە کەم و کورتەکانمان لێ قبوڵ بکە ، خۆشەویستی و دینی خۆت بخە ناو دڵی ئێمەی گوناھبار و بمانگێڕە لەو کەسانەی کە خۆشت ئەوێن ،  یاد کردنەوە و عیبادەتمان خۆشەویستیە بۆ تۆی پاک و بێگەرد یا اللە ئەگەرچی تەپوتۆزی گوناھ نیشتوە لەسەر چرای نوری ئیمانمان ھیوامان بەتۆیەو ھەموو ژیانمان پێشکەشە بە تۆ ، تۆش بێ بەشمان مەکە لە خۆشەویستی و ڕەحمی خۆت و ڕێگەی ھیدایەتمان لێ ون مەکەو دەستی ونبوەکانیشمان بگرەوە بۆ سەر شاڕێگەی ئەوینی خۆت . ئامین....

نوێترین نوسینەکانی دایکی لەینە و ئیلیاس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌