ھیدایەت (بەشی یەک)

وتار/ 03/03/2018 1501 جار بینراوە

دایکی لەینە و ئیلیاس

ھیدایەت (بەشی یەک)
نوسینی / دایکی لەینەو ئیلیاس
(إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَن يَشَاءُ ۚ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ) (56) سورة القصص
ھیدایەت ھەدیە یاخود دیاریەکی خوای گەورەیە بەڵام لە ھەموو ھەدیەکانی تر بەنرخ و شیرینترە . ھیدایەت شایەتی دانە بە ھەق، تێگەیشتنە بە ھەق و بە دواداچوونی ڕێگەی ڕاست ، ئەتوانین بڵێین ھیدایەت دوو ھەنگاوە؛ یەکەم / شایەتیدان بە ھەق و ڕێگای ڕاست ، دوەم / کارکردن بەو ھەق و ڕێگە ڕاستەی کە خوای گەورە ھەدیەی کردووین ،  ھەر وەک خوای گەورە لە سورەتی ( البقرە) ئەفەرموێ ( أُولَٰئِكَ عَلَىٰ هُدًى مِنْ رَبِّهِمْ ۖ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ) واتە: ئەوانە لەسەر شا ڕێگەی ھیدایەتی پەروەردگاریانن و ھەر ئەوانیش سەرفراز و سەرکەوتوون .
ڕەنگە زۆرمان ڕێگەی ڕاست و ھەق بزانین بەڵام ئەبێ لە خۆمان بپرسین ئایا ئێمە بەو ڕێگەیەدا ئەڕۆین ؟

کاتێک لە ھاوڕێ یان کەسێکی نزیکمانەوە دیاریەکمان بۆ دێت پێش ھەموو شتێک لە خۆمان ئەپرسین بۆچی ئەم ھاوڕێیەمان ھەدیەی پێشکەش کردووین ؟ بێ گومان ئەبێ ئەوە بزانین ھەدیە لە ھەر کەسێکەوە بێت بۆمان ، واتای ئەوەیە ئێمە گرنگین لای ئەو کەسە ، واتای ئەوەیە بەسەرم کردوویتەتەوە و لە خەیاڵمایت و یادت ئەکەمەوە و لەھەمووی گرنگتر واتای ئەوەیە دڵم پێت خۆشە . دوای ئەوەی ھەدیەکەمان پێشکەش کرا مەسئولیاتی لەسەر ئێمەیە پاراستنی و جوان ھێشتنەوە و ڕێز گرتن لە ھەدیەکەیە ، ئایا دروستە ئەو ھەدیەی پێشکەشی ئێمە کراوە لە شوێنێکی تایک و شاراوە دایبنێین ؟! بێگومان نەخێر ، کەواتە بۆ ھەدیەکەی خوایگەورە کە پێشکەشی کردوین ئەویش ڕێگەی خواناسیە ئەبێت وەک بەندەیەکی موخڵیس سەیری ھەدیەکەی پەروەردگار بکەین چونکە خوای گەورە ئەیتوانی ھەر بەسەرمان نەکاتەوە و وەک ھەندێ مرۆڤی سەر لێ شێواو وێڵی سوکناییەک بوینایە و دەستمان نەکەوتایە لە ھیچ جێیەک ، ھەر وەک خوای گەورە ئەفەرموێ (فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ فَزَادَهُمُ اللَّهُ مَرَضًا ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ) واتە: ئەوانە لە دڵ و دەروونیاندا نەخۆشی بێ باوەڕی و حەسودی و کینە ھەیە ، خوایش دەردیان گران و کاریگەر دەکات و سزایەکی سەختیش (لە دنیا و قیامەتدا) چاوەڕێیانە بە ھۆی درۆ کردن و (دژایەتیان بۆ ئیسلام).
لە کۆتاییدا ئەپاڕێمەوە لە خوای گەورە چاومان بکاتەوە بۆ ڕێگەی ڕاست و بەسەرمان بکاتەوە بە بەنرخترین ھەدیەی خۆی اللھم ئامین .

نوێترین نوسینەکانی دایکی لەینە و ئیلیاس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌